کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

هەر کەسێک نەیزانی جیاوازی لە نێوان تەعریب و پێکەوە ژیاندا چیە ! گوناحە پێی بوترێت "سیاسی "

Pin It

 

بیروڕای / کوڕی سلێمانی

لەدوای لەناوچونی حوکمی بەعسەوە سەرکردە و بەرپرسەکانی یەکێتی و پارتی جار جارە لە کۆڕ و کۆبونەوە ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا و لەبەردەم کامێرای تەلەفزیۆنەکاندا باسی ئەزمونی لە مێژینەی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانی کلتورە جیاوازەکانی کوردستان دەکەن و بە نەزانی یان تێنەگەیشن لە ئاسەوار و لێکەوتەکانی هێنانی زیاد لە ملیۆنێک عەرەبی سونە و شیعە و نیشتەجێکردنیان لە چەقی شارەکانی باشوری کوردستاندا دەڵێن دەرگای کوردستان هەمیشە کراوەیە بۆ ئاوارە و لێقەوماوان!

ئەرێ بە ڕاست

کامە یەکتر قبوڵ کردن؟

وا دیارە دەسەڵاتدارانی یەکێتی و پارتی و زۆرێکی تریش لە بە ناو سەرکردەکانی کورد باش حاڵی نەبون لەم دەستەواژەیە دەنا یەکترقبوڵکردنی نێوان حیزبە کوردیەکان خۆیان زۆڕ لە پێشتر و گرنگتر و چارەنوسسازتر و فەرزترە لە قبوڵکردنی هەزارەها ‌خێزانی عەرەب و بون بە بار بەسەر کوردستانەوە 

تیمارکردن و ساڕێژکردنی ئەو برینە قوڵانەی کە لە ئەنجامی شەڕە لە دوانەهاتوەکانی حیزبە کوردیەکاندا کەوتە جەستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە زۆر لەپێشتر و گرنگتر بو لە هێنانی ئەم هەمو عەرەبە بۆ ناو کوردستان و پاشانیش لاف و گەزاف لێدانی یەکترقبوڵ کردن!

ئێوە بە دەستی خۆتان بارزان و سۆران و هەورامانتان لە یەک دابڕی، چەپ و ڕاست و ئیسلامی و نائیسلامیتان کرد بە گژ یەکدا،

 بە هەزارەها خێزانتان بە جاش و باشیەوە کردە دوژمنی یەک و بە شەڕتان دان ئەرێ کامە لە پێش بو؟ ئاشتکردنەوە و یەکتر قبوڵکردنی ئەوان کە ساڵانێکە لە سایەی ئێوەدا هەولێری پەڕاگەندەی سلێمانیە و کەرکوکی لە زێدی خۆی دەربەدەرە و سلێمانی لە هەولێریش پەنایەکی ئارام شک نابا و تیرۆر دەکرێ! یان بە زۆر نیشتەجێکردنی ئەم هەمو عەرەبە؟

کامە پێکەوە ژیان؟

لە دوای ڕوخانی سەدام و حکومەتەکەی دەسەڵاتدارانی هەولێر و سلێمانی لنگەوقوچ لە دەستەواژەی پێکەوە ژیان تێگەیشتن و تەنها ئەوەندە عەقڵیان پێ شکا هەرچی بەعسی و عەفلەقی دەوڵەمەند و تڕزلی عێراق هەیە لە سونە و لە شیعە هێنایانن و لە ناوجەرگەی کوردستاندا نیشتەجێیان کردن

هەرکەسێکیش ڕەخنەیەکی بگرتایە پێیان دەوت ڕاسیست (عونسری) و توندڕەو!

ئەرێ گەلۆ کامیان لە پێش بو ؟ کامیان فەرزتر و چارەنوسسازتر؟

هێنانەوەی کەسایەتیە لێهاتو و نەتەوەییەکانی کوردستان کە ئاوارەی وڵاتان بون، یان دەرگا خستنە سەرپشت بۆ عەرەبەکان؟

کامیان گرنگتربو بۆ پێکەوە ژیان؟ ڕێگە خۆشکردن بۆ ئاوارە کوردەکانی ڕۆژهەڵات و باکور و ڕۆژئاوا تاکو بێن و تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵکی باشوری کوردستان ببن و لە داهاتودا خۆیان و وەچەکانیان ببنە بەردی بناخەی کوردستان؟ یان هێنانی ئەم هەمو عەرەبە بۆ وڵات و ڕێگری کردن لە کوردانی ئاوارەی بەشەکانی تری نیشتمان؟

گەلۆ کارەساتەکە زۆر لەوە گەورەترە و بە نوسین نایەتە زمان!

ناحاڵی ئەم دەسەڵاتدارێتیەی کورد لە باشور گەیشتۆتە ڕادەیەک ئەگەر کوردێکی باکور یان ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا لە تاوی زوڵم و زۆری ئێران و تورکیا پەنای بردە بەر سوچێکی هەرێم بە ڕۆژی ڕوناک تیرۆری دەکەن و ڕێی پێنادەن وەک عەرەبە داعشی و عەفلەقی و بەعسیەکان بێتە جێی شانازی نابەرپرسەکانی هەرێم بە ئەزمونی قوڵی پێکەوە ژیان!!

ئەگەرچی نوسینی چەند دێڕێ زەحمەتە کاریگەری هەبێ لەسەر کەسانێک کە نازانن جیاوازی چیە لە نێوان پێکەوە ژیان و تەعریب کردنی کوردستان، ئەگەرچی کەسایەتیە ێەکادیمی و نەتەوەیی و نیشتمان پەروەرەکانی باشوری کوردستان زۆر لەمە ڕوونتر و ووردتر و جوانتر لە ڕێگەی شیکاری زانستی و بەڵگەدارەوە ئاسەوارە مەترسیدارەکانی هێنانی ئەم هەمو عەرەبەیان شیکردۆتەوە بۆ دەسەڵاتدارێتی کوردستان بەڵام ڕەنگە زۆر وتن لەم بابەتە بەسودتربێ لە بێدەنگبون بەرامبەری و تەنها سەرژمێریەکی بێلایەن بۆ ژمارەی ئەو عەرەبانەی کە نیشتەجێبون وە یان نیشتەجێکراون لە باشوری کوردستاندا بەرامبەر بە ژمارەی کوردانی بەشەکانی تری کوردستان کە ئێستا لە باشور نیشتەجێن، دەکرێ قەبارەی کارەساتەکە و ئاسەوارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و دیمۆگرافیەکانی ئەم گرفتەمان بۆ دەرخا. . !

بەڵام لە ئێستەوە هەتاوەکو ئەوکاتەی دەشێ بە داتا و زانیاریی وورد ژمارەی ڕاستەقینەی عەرەبە نیشتەجێکراوەکانی باشور بزانرێ

مەترسی هەرە گەورە خۆی لەم هەمو تیرۆرەدا دەبینێ کە لە باشوری کوردستان دژ بە کوردانی باکور/ڕۆژئاوا/ڕۆژهەڵات ئەنجام دەدرێ لە کاتێکدا تۆڕی جاسوسی و تابوری پێنجی هەمو نەتەوەکانی دنیا لە سایەی ئەزمونی پێکەوەژیانی باشوردا بێ هیچ ڕێگریەک ژیان بەڕێ دەکەن

بە ئاماژە بۆ سەردێڕی ئەم نوسینە ئیتر وەختیەتی ناسیاسیە ناحاڵیەکان تێبگەن گەر بڕیارە کوردستان لانکی پێکەوە ژیان بێ ئەوا ئاوارە کوردەکان لە پێشترن، هەروەک پێشینانیشمان وتویانە:

" تا پێداویستی ماڵەوە هەبێ مزگەوت حەرامە"

هەتا ئەو کاتەی ئێران و سوریا و تورکیا دەست هەڵدەگرن لە ڕاوەدونانی کوردان لە زێدی خۆیان دەبێ پێشینەی نیشتەجێبون لە هەرێم بۆ کوردان بێ ئینجا نەتەوەکانی تر!

عەرەب ئەو هەمو دەوڵەتە بە توانایەی هەیە با بێن بە هانای هاوزمان و هاودینەکانیانەوە، ئەرێ کەی ڕەوایە هەمو ئەوروپا لە ترسی کۆچبەران شەووڕۆژیان کردۆتە سەریەک بۆ سنورداخستن و ڕێگری کردن لێیان باشوری کوردستانیش دەرگای بە تایبەتی بۆ عەرەب کردۆتە سەرپشت و ناویشیان لێناوە پێکەوە ژیان!

بەڵێ گەر بڕیارە کوردستان عەرەبەکان لە باوەش بگرێ فەرزە و زۆر ئینسانیترە هاوزمانەکانمان کە لە بەشەکانی تری وڵات هەڵدێن هاوشێوەی هەر ئاوارەیەکی تر قبوڵ بکرێ و ڕێگەی ژیانی پێ بدرێ و لە تیرۆریش بپارێزرێ

ا

We have 230 guests and no members online