ئه‌وه‌ی زۆر نهێنی و شاراواه نیه له‌م كاته‌دا، سازانێكی خۆرٍسكانه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و جیهانی و نێوخۆیی عیراقه، كه تا راده‌یه‌ك دوور له پلان و ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و و، له ده‌رئه‌نجامی بارودۆخه سیاسی و ئابووریه به‌ناویه‌كداچووه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه هاتۆته ئاراوه و ئه‌گه‌ر به ناراسته‌وخۆش بێت بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی به ئاسانی به‌رهه‌مهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی و نه‌بوونی سه‌رهه‌ڵنه‌دانی هیچ ناره‌زاییه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی له لایه‌ن یاریچیه سه‌ره‌كیه‌كانی ساسه‌تی گشتی عیراق و ناوچه‌كه له‌مه‌رٍ ئه‌م حكومه‌ته.
ئێران گیرۆده‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی نێوخۆی خۆیه‌تی و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه تا راده‌یه‌ك سوك بۆته‌وه و له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا و هه‌ڵه‌داواندایه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ناره‌وایه‌تیه‌كان و كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لانی ئێران و، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه له‌م كاته‌دا لایه‌نی ده‌ره‌كی بێ لایه‌ن بوه‌ستن و ته‌ماشاكه‌ر بن و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان دوور به دوور ته‌ماشای مه‌یدانه‌كه بكه‌ن، تاوه‌كو قاچی له‌و ته‌ڵه‌یه رزگار ده‌بێت و له‌و گرفته قوتاری ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، به‌هه‌ر جۆرێك بێت جگه له قسه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی، تا ئێستا به بێده‌نگی هاوشانی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌رٍوات و به‌زه‌قی دژ به هه‌نگاوه ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك رێككه‌وتنی لوبنان ئیسرائیل ناوه‌سیتێته‌وه و هه‌ڵوێستی نه‌رم له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌ستیار نیشان ده‌دات و حزبوڵای هاوپه‌یمانی نوتقی له‌خۆی برٍیوه ئێران دنه‌ی نادات و به ناراسته‌وخۆش بێت موباره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ئیسرائیل لوبنان ده‌كات كه له ناوه‌خنیدا دانپێدانانی لوبنانه به ئیسرائیل و به پێچه‌وانه‌ش راسته.
بۆیه، ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئێران بێت له‌مه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق وه‌ك زه‌مینه‌ی ناوچه‌یی فه‌راهه‌م بووه و تاكه لایه‌نی به هێزی ده‌ستوه‌ردان له‌و كاره گیرۆده‌ی خۆی بووه و له‌خوای ده‌وێت ته‌نها سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه نێوخۆییه‌كانی خۆی بێت و به هه‌ر چۆنێك بێت توله رێگه‌یه‌ك بۆ په‌رینه‌وه بدۆزێته‌وه و قاچی له‌و ته‌ڵه‌یه به‌ربێت. هه‌ر چی ئه‌مریكاشه، له پاش ئه‌و هاوكێشانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی شه‌رٍی روسیا ئۆكرانیای بۆ دروست بووه، زیاتر ئاماده‌بوونی له‌م ناوچه‌یه كه‌مكردۆته‌وه و ئاواته‌خوازه گرفتی نوێی بۆ دروست نه‌بێت و، وڵاتانی تریش له پیرۆزكردنی پاش ساڵێك دواكه‌وتنی هه‌نگاوه ئه‌رێنیه‌كانی عیراق زیاتر، هیچێكی تریان ناوێت. له لایه‌نی نێوخۆیی عیراقیشه‌وه تاكه گرفتی به‌رده‌م رێره‌وی دروستبونی حكومه‌تی نوێی عیراق كوتله‌ی ێه‌در بوو، ئه‌ویش به‌و ده‌رده چوو كه به‌خۆی ئه‌گه‌ر له نه‌زانین و هه‌ڵه‌ی زه‌قه‌وه بوبێت یان به فه‌رمانی نهێنیی ئه‌ملاوئه‌ولا بێت، ئه‌و كۆسپه‌ش به ئاسانی وه‌لانراو و تا ئێستا وه‌كو ئه‌مجاره حكومه‌ت به بێ گرفت دروست نه‌بووه. بۆیه له‌م پرسه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت، جگه له ێه‌دریه‌كان، هه‌مووان براوه‌ن و ێه‌دریش ئه‌گه‌ر به فه‌رمانی نهێنی بێت یان به حساباتی ستراتیجی دورمه‌ودای خۆی بێت بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه و چاوه‌رێی هه‌لێكی له‌باری گونجاوی كاتی تایبه‌تی خۆیه‌تی كه به هێزه‌وه خۆی بكات به مه‌یدانه‌كه‌دا و دۆ و دۆشاو تێكه‌ڵ بكات و ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌رپه‌رشتی په‌شێویه‌كی خه‌لاق بكات و یاریگاكه له مالكی و سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت تێكبدات و هاوكێشه‌كان سه‌ره‌وژوور بكات.
هه‌رچی سعودیه‌شه له لای خۆیه‌وه له پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له كۆبونه‌وه‌ی ئۆپیك و دواتر نارازیبونی ئه‌مریكا و، هه‌وڵدانی ئه‌م وڵاته بۆ رازیكردنی و ره‌واندنه‌وه‌ی تورٍٍه‌ییه‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌ی له‌گه‌ڵ روسیا كردی، بواری ده‌ستوه‌ردانی له ورده‌كاریی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق زۆر لاواز بوو، ئه‌میش له خوای ده‌ویست كه كه‌س تۆمه‌تباری نه‌كات به فشار كردن و ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ست گرت به كڵاوی خۆیه‌وه.
بۆیه ئه‌مجاره، پاش متبونی ێه‌دریه‌كان، هه‌رچه‌ند بازه‌كه به شێوه‌یه‌كی جوان و زۆر ئاسان له‌سه‌ر شانی سودانی نیشتۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوكێشه‌كانیش رێك له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی لایه‌نه‌كانی عیراق هاتۆته‌وه، جگه له ێدریه‌كان. ئه‌وه‌ی روونه كه ئه‌م حكومه‌ته تا ئه‌وكاته به‌رقه‌رار و سه‌قامگیر ده‌بێت كه هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوخۆیی و جیهانیه‌كه به‌مجۆره بمێنێته‌وه و، وڵاتانی حیهانیش به ئومێدی به‌رقه‌رابونی سه‌قامگیری زیاتر، پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ن و تا بتوانن به هێمنی ده‌یهێڵنه‌وه، بۆیه هاوكێشه جیهانیه‌كانیش له قازانجی سودانی كه‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری روودانی گۆرٍانكاری هه‌مه‌لایه‌نی ناوچه‌كه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌مووان له‌مه‌ر سودانی و حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌كو خۆی نه‌مێنێت و روو له لاوازی یان به‌هێزتربوونی بكات.
بۆیه ده‌كرێت له‌وه دڵنیا بین كه به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی زیاتر له‌سه‌ر هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كه وه‌ستاوه نه‌ك له‌سه‌رئه‌وه‌ی له نێوخۆی عیراقدا چی رووده‌دات. ئه‌وه‌شمان به جوانی یۆ روون ده‌بێته‌وه كه رێكه‌وتی یه‌كانگیری ئه‌و هاوكێشه هه‌مه‌جۆرانه‌ی نێوخۆی عیراق و ناوچه‌كه و تا راده‌یه‌كی زۆرجیهانیش، بووه هۆكاری سه‌ره‌كی به ئاسانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی و ده‌ست به‌كاربوونی.