شتێكی تازه ناڵێین، كه باس له مێژووی بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو حزبه له‌شاخ و شار له‌گه‌ڵ كێشه و پرسه‌كانی كوردستان و باری ژیانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین. ئه‌وه‌ی روونه، تاوه‌كو تینی ئاگره‌كه وه‌كو حزب نه‌گاته كیانی خۆیان هیچ كوێ به بارودۆحی خه‌ڵك ناده‌ن و جیاوزیه‌كی گه‌وره‌یان له نێوان خۆیان و خه‌ڵكه‌كه دروستكردووه، ئه‌مه‌ش به جوانی دڵسۆزیان بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌خات. له شاخ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دێت، نسكۆیان به شۆرش كرد و هۆكاربوون بۆ ئه‌نفال و كیمیاباران و قرٍكردنی خه‌ڵك، بێ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌رٍه‌شه و هه‌ڵوێستی دوژمنان له‌به‌رچاو بگرن. له دوای راپه‌رینیش خه‌ڵكه‌كه‌یان رووبه‌رٍووی كۆرٍه‌و و شه‌ری نێوخۆ و یه‌كترقرٍكردن كرده‌وه و هه‌مووانیان ته‌فروتونا كرد و خۆیان و حزبه‌كانیان وه‌ك به‌رزكی بانان لێی ده‌رچوون.
له شاریش وه‌نه‌بێت خه‌میان گه‌ل بێت، ئه‌وه‌تا ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵك برسی و بێده‌رامه‌ت و هه‌ژاره كه‌چی ئه‌وان یاری به دۆلار و یۆرۆ و دینار ده‌كه‌ن و به ئیمتیازی حزبی شا به‌سه‌پان نازانن و ئه‌وه‌ی خه‌میان نه‌بێت حاڵی چینه چه‌وساوه‌كه‌یه و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی خراپ ناخوێننه‌وه كه ئه‌م واقیعه‌ی گه‌یاندۆته لێواری رووخان. باری ته‌ندرسوتی خه‌ڵك روو له خراپیه و داتاكان نیشانه‌ی زیادبونی نه‌خۆشیه خه‌ته‌رناكه‌كان ده‌رده‌خه‌ن و ئه‌وان ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری ئاسایی‌ترین نه‌خۆشی رووده‌كه‌نه ئۆرپاو ولاتانی رۆژ ئاوا. له رووی په‌روه‌رده و خوێنده‌واریه‌وه، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و نزمبونی ئاستی زانستی رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و بنكه مل ده‌نێت كه‌چی ئه‌وانی حزبی له باشترین قوتابخانه و زانكۆدان چی له ناوخۆ بێت یان ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و كورٍی هه‌ژاریش زرته‌ی چاوی دێت.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه بیركردنه‌وه‌یان ته‌نها له ده‌رگای حزبه‌كانیان تێپه‌رناكات و خه‌ڵكیان كردۆته دوو چینی جیاواز و دوور له‌یه‌ك یه‌كێكی له خۆشی ژیان و ئاسوده‌یی و ته‌ندروستی و هه‌مووشتێكی له‌به‌رده‌ست و فه‌راهه‌م و، چینێكی هه‌ژار و نه‌خۆش و نه‌خوێنده‌وار و زه‌لیل و مه‌لول.
بۆیه درێژه‌دان به‌م بیركردنه‌وه یه و هه‌ست نه‌كردن به حاڵی خه‌ڵك، تاوه‌كو خۆیان توشی نه‌هامه‌ته‌یكان نه‌بن، ده‌یانخاته بارێكه‌وه كه ئه‌وانیش دواجار له كۆتاییدا تووشی لێقه‌ومان ده‌بن و ماڵئاوایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا جگه له حزبه‌كانیان خه‌ڵكه‌كه‌ش توشی لێقه‌ومان و هه‌ره‌س و بێ ئومیدی ده‌كه‌ن، . ئه‌وه‌تا ئه‌مرٍۆ باش ده‌یبینین و به جوانی هه‌ستی پێده‌كه‌ین كه چۆن خه‌ڵكه‌كه‌یان گه‌یاندۆته لێواری مه‌رگ و گرفتی گه‌وره تاوه‌كو ئاستێك كه نزیك بین له دارٍمان، كه‌چیی ئه‌وان له خه‌می ململانێ و پاشقول له‌یه‌كدانی خۆیانن و مێش میوانیان نیه.