کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

به‌رپرسانی به‌غدا و گه‌نمی كورد ... عبماد عه‌لی

Pin It

له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌ولێر، وه‌كو ئه‌وه‌ی تاجی زێرینی به‌ خه‌ڵات بۆ كورد هێنابێت، مژده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ گوێی كوردا دا، كه‌ پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌ی جوتیارانی خه‌رج كردووه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابێت، به‌رپرسانی كوردیش نقه‌یان لێوه‌ نه‌هات، به‌ڵكو ئه‌وه‌شی به‌ منه‌ت و به‌ زۆر زانی. تۆ وه‌ره‌ حسابی ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ گه‌نمی به‌ری ره‌نجی خۆت بێت و به‌و بیفرۆشیت و ئه‌مه‌ پێنج بۆ شه‌ش ساڵه‌ له‌ وه‌رگرتنی حه‌قه‌كه‌ت دواكه‌وتبیت و دواجار به‌ منه‌ت و فیزكردن به‌سه‌رته‌وه‌ ئه‌وجا به‌ قیست و به‌ نیوه‌ناچڵی بیده‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ولاشه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی پاره‌ و سه‌روه‌ت و سامان و گه‌نده‌ڵی و دزیه‌ زه‌به‌لاحانه‌ی به‌غداش ده‌كه‌یت، پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌ی كورد ناكاته‌ هیچ له‌چاویدا. كاكی سه‌ركرده‌ش به‌ به‌رزه‌فرٍی بێت و له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆتدا وه‌ك خێرت پێبكات منه‌تت به‌سه‌ردا بكات. ئاست نزمی بیركردنه‌وه‌ و ره‌فتاری سه‌ركرده‌كانی كورد له‌وه‌دا ده‌بینینرێت، كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌ك حه‌قی جوتیاران، هه‌ر رۆژه‌ و یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌ نابه‌رپرسه‌كانی كوردستان وه‌كو مژدانه‌ به‌ جوتیاران ده‌به‌خشنه‌وه‌ وخۆیان ده‌كه‌ن به‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ له‌ رازیكردنی به‌غدا بۆ ناردنی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌.

با باش بزانن كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌غدا پێشبینی ساڵی داهاتووی دابه‌زینی به‌رهه‌می گه‌نمیان نه‌كردایه‌، تا ئێستاش ئه‌و مافه‌ی جوتیارانمان نه‌دیبوو. ئه‌مساڵ له‌ بێ ئاوی عیراق به‌رهمی گه‌نمی تا نزیكه‌ی نیوه‌ و زیاتریش كه‌م ده‌كات و پێویستی به‌ زیاتر له‌ پێنج ملیۆن تۆن گه‌نمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیكرێت و به‌ هۆی شه‌ری روسیا و ئۆكرانیاوه‌، هیچ ئومێدێك نیه‌ كه‌ نرخی گه‌نم له‌ بازاره‌كانی جیهان له‌م كاته‌دا یان له‌ئاینده‌یكی نزیكدا نزم بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت جوتیارانی كوردستان له‌و باره‌وه‌ ئه‌مساڵ فریونه‌خۆن و به‌رهه‌می خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی باش بخه‌نه‌ بازاره‌وه‌ و به‌ كاش بیفرۆشن نه‌ك به‌غدا بیكرێت و دواتر به‌ قه‌رز و منه‌ت بیداته‌وه‌.

هه‌ر له‌و روانگه‌وه‌، كه‌ ته‌ماشای عیراق له‌ باره‌ سیاسیه‌كه‌ی ده‌كه‌یت، ده‌زانیت به‌ شێوه‌ی كرین و فرۆشتنی گه‌نمه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی سیاسیشت له‌گه‌ڵدا ده‌كات، كه‌ ره‌وشی باش بوو و پێویستیی پێت نه‌بوو بێ منه‌ته‌ و كه‌ باری لار بوو نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ملكه‌چ ده‌بێت.

مێژووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ میله‌تی كورد و سیاسه‌تی عیراق له‌مه‌ر كرٍین و فرۆشتنی گه‌نمه‌كه‌ی كورد به‌راورد بكه‌. ئه‌وجا عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتار و په‌یوه‌ندیه‌كانی عیراقت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و چۆنی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ و له‌وه‌دا یه‌كلایی ده‌بیته‌وه‌ كه‌ دیموكراسیبونی عیراق و دابینكردنی مافی ئه‌ویتر و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی خه‌ونی چۆله‌كه‌یه‌.

كه‌ له‌ مێژووی عیراق و عه‌قڵیه‌تی سه‌ركرده‌ وخه‌ڵكه‌كه‌شی وردده‌بیته‌وه‌ و ئه‌و پێویستیه‌ گرنگانه‌ی به‌رجه‌سته‌ كردنی دیموكراسی لێكده‌ده‌یته‌وه‌ و ئه‌و زه‌مینه‌ سازیه‌ وێناده‌كه‌یت كه‌ پێویسته‌ مه‌یسه‌ر بوبێت بۆ ده‌ستپێكردن به‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می دیموكراسی، له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌ڵێیت ئه‌م خه‌ڵكه‌ و دیموكراسی كوجا مه‌رحه‌با. كه‌چی به‌دبه‌ختیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌موو ئاواته‌كانی به‌ دیموكراسیبونی عیراقه‌ وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ و چاوه‌رێ یه‌ له‌ ناوه‌ندی عیراقه‌وه‌ دیموكراسیی به‌ش بده‌ن و مافه‌كانی بێننه‌دی. ئه‌م خه‌یاڵپڵاویه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ به‌ستنه‌وه‌ی هێنانه‌دی ئامانجه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كورد و ئازادی و دیموكراسی و بریاردانی چاره‌نوس له‌به‌غداوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی جێگه‌ی كوتربینی و خۆخه‌ڵته‌نادن بێت هیچیتر نیه‌.

We have 135 guests and no members online