عه‌لاوی كێیه؟
ئه‌یاد عه‌لاوی له ساڵی 1944 له‌دایكبووه وله خێزانێكی عه‌شیره‌تی ره‌بیعه‌یه كه له‌و عه‌شیره‌ته كۆنانه‌ی نیوچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیه ماوه‌یه‌كی زۆره هاتونه‌ته عیراق و نیشته‌جێبون، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له بنه‌چه‌دا كوردی فه‌یلیه. خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌رتای سه‌ده‌ی پێشوو له حیله‌وه هاتونه‌ته به‌غدا و له‌وێ نیشته‌جێبوون و عه‌لاوی له كه‌رٍاده له‌دایكبووه، له حه‌وت ساڵانه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواتر له‌وێوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ قوتابحانه‌ی كۆلێجی به‌غدادی سه‌ر به یه‌سوعی مه‌سیحی و له ساڵی 1961 چوه‌ته كۆلێجی پزیشكی و هه‌ر له‌م ساڵه‌دا بووه به به‌عسی، كه‌سێكی توندی شه‌قاوه‌ئاسای كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستدریّژیكار بووه. له سیاسه‌تدا له‌و كاته زۆر روقایم و هێرشبه‌ر و توندرٍه‌و بووه. كه‌س هاوشانی نه‌بووه له راونانی چه‌په‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌عسیانه‌ی ناكۆكیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی واته حزبی به‌عس هه‌بووه یان مشتومرٍیان له‌گه‌ل حزبه‌كه‌دا كردووه. هه‌یفا عه‌زاوی له ساڵی 2004 مه‌قاله‌یه‌كی له رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس نوسیوه ده‌رباره‌ی عه‌لاوی و ده‌ڵێ: له‌و كاته‌دا ئه‌ویش خوێدنكاری كۆلیجی پزیشكی بووه له‌گه‌ڵ عه‌لاویدا؛ عه‌لاوی له‌و كاته‌دا له دراسه‌ت به خوێندكارێكی ته‌مه‌ڵ و گێل و گه‌وج ناسراوه و چه‌قوكێش بووه و به ده‌مانچه‌كه‌ی هه‌رٍه‌شه‌ی له خوێنكاره‌كان كردووه و گێچه‌ڵی سێكسی به كچه خوێندكاره‌كان كردووه. ده‌ڵێت له‌م باره‌وه زانیاری وردی لایه كه له رووی ئه‌خلاقی و سیاسیه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات. له مانگرتنه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 1962به‌عسیه‌كان، عه‌لاوی به‌عسیه‌كی صه‌دامی بووه. له به‌گژداچونی پۆلیسی عه‌بدولكه‌ریم قاسم دا قاچی شكاوه. له سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌ی 1963 عه‌لاوی یه‌كێك بووه له حه‌ره‌س قومیه‌كانی كۆلێجی پزیشكی و پێش كوده‌تاكه وه‌كو حه‌ره‌س قه‌ومیه‌ك رۆڵی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی و سومبولی سیاسی و عه‌سكه‌ری رژێمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ی پێ‌درابوو. زۆر دژی حزبی شیوعی و دیموكرات و نازیه‌كان بووه و له قصر النهایه به پزیشكی قێر ناسرابوو له سه‌ركوتكردن و زوڵم و زۆری حه‌شری پێكردوون و به ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوه‌كو مردنی ئه‌و خه‌ڵكه ناوی ده‌ركردووه. له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه‌ی حه‌رس قه‌ومی له كاتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی عه‌بولسه‌لام عارف گیراو له زیندان هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.
عه‌لاوی به‌وه تاوانباره كه ئه‌شكه‌نجه‌ی تاوه‌كو مردنی زۆرێك له سیاسه‌تمه‌داران داوه له‌وانه‌ش (محمد الوردی) و (فیصل العجاج) و كچه خوێندكاری كۆلێجی پزیشكی (صباح المیرزا) . دوای سه‌ركه‌وتنی به‌عسیه‌كان عه‌لاوی له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كره‌وه نزیك بوو و ته‌نانه‌ت به‌كر ژوورێكی له قصر الجمهوری دایێ و كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌و كات عیزه‌ت موسته‌فا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ده‌رچوونی له كۆلێجه‌كه‌ی بكات. به‌ڵام صه‌دام ترسێكی له وكه‌سانه هه‌بوو كه ده‌یانویست به خێرایی له په‌یژه حزبیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون و شتێك بپۆشن كه به‌قه‌د خۆیان نه‌بێت و كرده‌وه‌یه‌ك بكه‌ن له توانای خۆیان زیاتر بێت. بۆیه صه‌دام عه‌لاوی ی نارد بۆ له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دراسه‌كه‌ی ته‌واو بكات. دواتر ئه‌میش خوائاسان په‌یوه‌ندی به هه‌واڵگریه جیهانه‌یكانه‌وه به‌ست و پاره‌یه‌كی بێ شوماری ده‌ستكه‌وت و تادواجار جوڵانه‌وه‌ی ویفاقی وه‌ته‌نی دامه‌زراندن و دواتر دژایه‌تی خۆی بۆ صه‌دام راگه‌یاند. ا