
هێشتا ژانی بۆتشا تەواو ساریژ نەبووەو لاشەی کوژراوەکان نەشاراونەتەوەو دەنگی بوونی دەیان شوینیتر هەیە، کە لەبوتشا کاراساتی خراپتری تیدا کراوە و هێشتا دەرنەکەوتوون ،Mariupol بۆ نمونە دەوترێت ژمارەی کوژراو بە هەزارانین ، لەسەدا ٧٠ زیاتری شارەکە یەختەسار کراوە !
وا ئەمرۆ بەرۆژی رووناک دوو ساروخی زۆر گەورەو زەبەلاح کە وێنەی پارچەی یەکێکیان بڵاوکراوەتەوە لەوێنەکەدا ، وێستگەی شەمەندەفەری شاری Kramatorsk لەخواروی کیڤ داتەپاند بەسەریەکدا ،
ئەو ساروخانە لەکاتێکدا نران بەو وێستگەی شەمەندەفەرەوە کە خەڵکی شارەکە بۆ خۆ رزگارکردن لەشەر وترس و کوشتن خۆیان گەیاندبووە ویستگەی شەمەندەفەری شارەکەیان تا برۆنە دەرەوەی ئۆکرانیا ،
تەقینەوەی دوو ساروخەکە، وەک دەوترێت بۆتە هۆی کوژانی 39 کەس کە چوار منداڵیان تیدایە و ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەیە ، سوتانی دەیان ئۆتۆمبیل و یرانکردنی ئیستگەی شەمەندەفەرەکە ،
بەم بۆنەیەوە زیلینزکی هاواری کرد ئەم شەڕانیە نەوەستێنرێت دنیا وێراندەکات
شەری ئۆکرانیا پەلاماردانی ئۆکرانیا سوید و فیرلەندی والێکرد، کەبیر لە هاتنە ناو ناتۆ بکەنەوە ، بۆ پارێزگاری لەخۆیان ،
وتەبیژی کرملین پیسکۆڤ هەڕەشە دەکات ودەڵێت.، نابێت پچنە ناو ناتۆ دەنا ئێمە ستراتیژێکی تر دەگرینەبەر ،
کورد واتەنی (کەس نەتڕێ وکەس نەتسی رووسیا لە بازاردایە ) دەبیت پێشتر ئیزن لە پۆتین بخوازن دەنا وەک ئۆکرانیای لێدەکات ،
بابزانین کۆتای ئۆکرانیا بەچی دەگات وا لەسنورەکانی کیڤ کشایەوەو گەرایەوە بەلا رووس ، لەم لاشەوە رۆژانە کارە نارەواکانی کۆمەڵکوژی رووسەکان وەدەردەکەون ،بەتایبەتی لەوشووینانەی کەجییدەهیلن وەک چۆن پاش جیهیشتن وچۆلکردنی بووتشا دەرکەوت چیکراوە ، هەوالنەری ئەلمانیا دەلیت دەنگی سەربازەکانی رووسیامان لایە کە پاسکیل سوارەکەیان کووشتووە ، چۆن سەربازە رووسەکان پێوەی دەنین !
هەموو داگیرکاریەکم پێناخۆشە بەداخم بەڵام کە کاتێک عەفرینی کوردو و کەرکوکی کوردستانم وێران دەکرا وداگیر کران ، کەسێک وڵاتیک نەبووەو نیە لەسەرمان هەڵبداتێ ، نەفرەت لە دیموکراسیەت ومافی مرۆڤ ،
وەک هەمیشەش هاواردەکەم ماف دەسەندرێت نادرێت ، بەڵام ماف سەندن کاری شۆرشگێران وقارەمانانە نەک دزوگەندەڵ وخاک فرۆشان ،
