کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

پاش 43 ساڵ لە تیرۆرو هەڵواسین، .. پشکۆ ئەمین

Pin It

 

ئێستا رژێمی ئاخونەکانی ئێران بەم خۆپیشاندانانە کە لە دوومانگ زیاترە بەردەوامە بەرەو چاڵی مەرگ هەنگاو دەنێت ،

لەپاش رووخانی شاوە تا ئێستا چەندین جار، خۆپیشاندان دژی کۆماری ئیسلامی ئیران کراون، بەڵام هیچیان وەک ئەم خۆپیشاندانە نەبوون، ئەم خۆپیشاندانە زۆر جیاوازە  لەوانەی پێشووتر،

پاش مەرگی ژینا ئەمینی کیژە کوردی سەقزی 22 ساڵان، کە لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقەوە دەستگیرکرا بە بیانوی ئەوەی باڵاپۆشیەکەی ئیسلامیانە نەبووە،وژینا لە ژێر دەستی ئەو پۆلیسانەدا گیانی لەدەستدا،بووە هۆی نارەزایەتی خەڵک،

لەوکاتەوە بە دەیان هەزار کەس، لە دژی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی کۆماری ئیسلامی رژاونەتە سەر شەقامەکان،

بە هێنانەوەی تەرمی ژیناو بردنی بۆ گۆرستان، خەڵکە شۆرشگێرو قارەمانەکەی سەقز، بۆ مەرگی ژینا کەوتنە هیتافدان وهاواری مەرگ بۆبکوژان و سزادانی تاوانبارانیان کرد، لێرەوە  دروشمی (ژن ژیان ئازادی) بووە دروشمی خۆپیشاندان ،

لە رۆژهەڵاتی نیشتیمانەوە گیانی ژیناو قژی ژینا بووە سومبل وداینەمۆی راپەرین و خرۆشانی خەڵک و خۆپیشاندان دەستی پێکردو یەک بە دواییەکدا گشت شارەکانی کوردستان و پاشان نزیکە   150 شارو شارۆچکەیەکی ئێرانی گرتەوە،

لەم راپەرینە گەورەو جیاوازەدا تا ئێستا زیاترلە 450 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، زیاترلە 18000هەزارکەس زیندانی کراون ژمارەیەکی زۆربرینداروسەرنگومکراوهەیە،

ئەم ژمارانە جگە لە کوژراودەستگیرکراوانی زاهیدانی پایتەختی بلۆجستانە، لە پاریزگای سیستان وبلۆجستانی سونە مەزهەبە، کە ژمارەی کوژراوانی بلوجەکان نازانرێت،

لە هەینی رەشدا کە رۆژی 30 ئەیلول بوو92 کەس کوژراون،رۆژانی دواتر 25کەسیتر  کوژران ،ورۆژانە لە بلوجەکان دەکوژرێت،

 رێکخراوەکانیی  مافی مرۆڤ ژمارەی  کوژراوان  زۆربە زیاتر دادەنێن ،و داوا لە دسەڵاتی ئاخونەکان دەکەن ،دەستگیرکراوان هەڵنەواسێت ،

زاهیدان  بووەتە سەربازگەیەک وژمارەیەکی زۆرسەربازو پاسداری بۆ هێنراوە،

مەلاوی عەبدولحەمید رێبەری ئایینی کەمینەی سونەی ئێران، ماوەیەک لەمەوپێش داوای ریفراندۆمێکی سەرتاسەری بۆجێ بەجێکردنی داخوازیەکانی خۆپیشاندەران کرد،

 ئەم پیاوە ئاینیە وتی،( پێوسیتە ریفراندۆمێک لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بکرێت،بۆ ئەوەی بزانین گەلی ئێران چیان دەوێت وچ جۆرە گۆرانکارییەک دەخوازن،

پێوسیتە  دەسەڵاتداران گوێ لە هاواری خەڵک بگرن، دەسەڵات ناتوانیت بەکوشتن یان زیندانیکردن و ستەم لە خەڵک  کۆتای بەخۆپیشآندان بهێنێت وبەردەوامبێت)،

ماوەیەک پێش ئێستا دوولە گەورە پیاوانی ئاینی کورد لە بلۆجستان، بەناوەکانی عەبدوڵا کوردو عەبدۆ غەفورنەقشبەندی  پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی ودژی ئاخونەکان  فتوایانداو رایان گەیاند هەر بەشداریکردنێک لە کۆبونەوەی دەوڵەتدا، خیانەتە لەخوێنی گەنجانی شەهیدی زاهیدان،

رژێمی ئیرانی بۆ ترساندنی خەڵک وخۆپیشاندەر،دەستیکردووە بە دادگایکردنی 1000     خۆپیشاندەری دەستگیرکراو تۆمەتباری کردوون، بەوەی دەیانەوێت شەری ناوخۆ بوروژێنین وهەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵات دەدەن وهێرش دەکەنە سەرهێزە ئەمنیەکان، تۆمەتباریان دەکات کە هاوکارن لەگەڵ دەزگا نهێنیەکانی ئەوروپاوئەمریکاو ئیسرائیل،

بۆئەم دادگایی کردنە چەندین داگای تاوان لەگەڵ دادگای شۆرشی ئیسلامیدا،پێکەوە مامەڵە لە گەل دۆسیەکانی دەستگیرکراواندا دەکەن،دوێنێ بریاری لەسێدارەدانی بۆ4 خۆپیشاندەر دەرکرد، گوایە پەیوەندیان لەگەڵ موسادا هەیە،

ئەم دادگا هەرەمەکیە بۆترساندنی خەڵکی بە ئاشکرا لە بەردەم دادگاکی شۆرشدا دادگایان دەکات،وتەنها 10 خولەک دەخایەنێت،بریاری هەڵواسین یان هەتاهەتای دەسەپێنێت ، لایەنە توندرەوە کۆنەپەرستەکانی ناو پەرلەمان،داوای سزای قورس،واتە هەڵواسینی دەکەن،

فەرماندەی سوپای پاسداران  حوسەین سەلامی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە هەڕەشەوە رایگەیاند، ئەمە دوا رۆژی نا ئارامییەکانەو نابێت زیادەڕەوی لە سەبرو ئارامی سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا بکرێت، دەنا زۆرخراپ روودەدات ،

عەلی لاریجانی کە راوێژکاری خامنەییەو سەرۆکی پێشووی مەجلیسە وتی ،کۆمەڵگا پێویستی بەلێبوردەیی زیاترە، خۆپیشاندەران منداڵەکانمانین ،

ئایەتوللە خامنەیی کە 33 ساڵە بە زیندان وهەڵواسین سەرۆکایەتی ئێران دەکات،دەسەڵاتیکی توندرەوی کۆنە پەرستانەی چەسپاندوە پاسدارو بەسیج وهیزە توندرەوەکان کە بروایان بە دیموکراسیەت وئازادی نیە، دەیپارێزن،جەنراڵەکانی پاسدار دەزانین بە نەمانی دەسەڵاتی ئیسلامی سەروەت وسامان وکۆمپانیاکانیان، لە دەست دەردەچێت وگەل تۆڵەیان لێدەستێنێت،

چەند رۆژێک لەمەوپێش لەشاری ئەسفەهان خامنەی لە بارەی خۆپیشاندەرانەوە لێدوانێکی هەڕەشەیداو پێشبینی خۆی بۆ کۆتای بە خۆپیشاندانەکان هێناو وەک;خراپەکار; ناوی بردن وتی خەڵک ئاگادارە بەراستی چی دەگوزەرێت ونا ئارامیەکان شکست دەهێنین وئەوانەی بەرپرسن دادگای دەکرێن،زلهێزەکان لێبراڵ دیموکراسەکان دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ، ئەم ئاژاوەیە ئەوانەی دووسەدەیە جیهانیان تاڵان کردوە دروستیان کردوە،

 خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتەکەی خامنەی هێناوەتە لەرزین، لەیەک کاتدا لەشارەکانی ئیراندا 10 هەزارکچ وکوڕی لاو، کە هیچ شتێکیان نیە بیدۆرێنین، دەڕژێنە سەرشەقامەکان و هاواری روخاندنی کۆماری ئیسلامیی دەکەن،دژایەتی خۆیان بۆدەستورویاسا سەپێنراوەکان دەردەبڕن،ومەرگ بۆکۆماری ئیسلامی و خامنەی دەخوازن ،نە سوپا درندەکە ونە خامنەی وپاسدارتوانای وەستاندنی خۆپیشاندانیان نیە،

لە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی کۆنەپەرستەوە، ئەمە بۆ چەندهەمین جارە خۆپیشاندان دژی ئەم رژیمە دەکرێت،بەڵام هیچ جارێک وەک ئەمجارە نە درێژەی کێشاوە نە داخوازی و داواکانی خۆپیشاندەران وەک ئەمجارە قورس بووە،

خۆپیشاندەران ئەمجارە ،داوای گۆڕینی سیستەمی حوکمرانی دەکەن،دروشمی  مەرگ بۆ دیکتاتۆر بەرزدەکەنەوە وهاواردەکەن (شەڕ دەکەین، دەمرین، بەرگەی هیچ زەلیلیەکی تر ناگرین) ئەمڕۆچاوی خەڵک پڕلە رقە، بواربۆترس نەماوە، نارەزایەتیەکان بۆئازادی و دژی ڕێبەرایەتی ئاینی ودژی سیستەمی دەسەڵاتە،

جارەکانیترخۆپیشاندان  ونارەزایەتیەکان بە هۆی بێکاری وبێ پارەی وگران بوونی بەنزین و گرانی خواردن و شتومەک وبێ ئاوی و بێ کارەبای و بێ ئیشی بوو،

ئەم جیاوازیە گەورەیە وای کردووە دەسەڵاتی ئاخون، لەم خۆپیشاندانە دەترسێن وئەوەتا بەشیکی زۆر لەمەلا میانرەوەکان داوادەکەن گوێ لەخۆپیشاندەران بگیرێت و بیرلە گۆڕینی دەستورولابردنی بە زۆرباڵا پۆشی دەکەنەوە،دەزانین کەگەربێتوو خۆپیشاندان بەردەوامبێت  بە ملێۆنان لەهەژاران وبرسیەکان کە لەهەموولایەک برسیتر وزۆرترن دەبنە پشتگیری خۆپیشاندەران ،ئەوکاتە کارلەکار دەترازێت وکەس بۆی راناگیرێت ، 

خامنەی کەلە رەق، پاسدارو گەندەڵکاران،بریاریان داوە کە هەمووڕیگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکان دەگرنە بەر،بۆیە لایان گرنگ نیە بە هەزاران کەس بکووژن بۆ کۆتای هێنان بەخۆپیشاندەران،دەسەڵاتی کۆنەپەرستکەتوونەتە دەسگیرکردنی هەمووان سینەماکارو رۆژنامەنووس، دوینی هەردوو سینەماکار، خانمە ئەکتەرو دەرهێنەر سوهەیلا گوڵستانی وحەمید پوراساری دەستگیرکران،کە بە بێ باڵاپۆشی لەکلیپیکدا دەرکەوتوون ،  

پەڕلەمان بودجەیەکی زەبەلاحی بۆکوژاندنەوەی خۆپیشاندان ئامادە کردوبریاریان لەسەردا، کە مووچەی هێزە چەکدارەکان وهێزە ئەمنیەکانی لەپاسدارو بەسیج وسوپا و پۆلیس، بەڕێژەی لە %20 موچەکەیان زیاد بکرێت، تازیاتردەستکراوەو ئامادەبن بۆسەرکوتکردنی خۆپیشاندەرەکان، دەشترسێن نەکا ئەم هێزانە  لە تاوبرسیتی و بێ پووڵی، پچنە رییزی خۆپیشاندەران وەک چۆن لەسەردەمی شادا روویدا،

خۆپیشاندان لە دوومانگ زیاترە لە زانکۆکانی مەشهەد و تارانی باکوورو تەبریز ولە کەرەج توندو تیژترین پێکدادان روودەدا،لەشارەکانی کوردستان لە کرماشان سنە مەهابد وشارەکانیتر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت، بنکەی پۆلیس گڕی تیبەردەدرێت، لە شاری کەرەج هاواری نەفرەت لە ئایەتووڵڵا دەوترێتەوە،دوای کوردستان وبلۆجستان کەرەج بۆتە ناوەندێکی گەورەی خۆپیشاندەران و نارەزایەتیەکان،

جیاوازیەکیتری ئەم راپەرین وخۆپیشاندانە لەوانی پێشووترلەوەدایە،ئەم خۆپیشاندانانە سەرتا سەری ئێرانی گرتۆتەوە،لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکانی پێشووتەنها لە شارێک و شارۆچکەیەک و ناوچەیەکی پچووکدا دەکرا، پاش چەند رۆژێک وکۆتای پێدەهات ،

ئەمجارەیان هەموو خەڵک بێجیاوازی نەتەوایەتی و ئاینی وئاینزا لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا جوتیارو کریکار قوتابی و مامۆستا رۆژنامەنووس لە هەموو پلەکانی خویندندا، ژن پیاو گەورە پچوون لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارن، دەزانین و تێگەیشتوون بەوەی ئەم رژێمە کۆنەپەرستە، داوای چاکسازی لێناکریت دەبێت بڕوخێت،

 ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ڕۆژی رایگەیاندو ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە دەیەوێت بە شێوەیەکی سیستەماتیکی ژنان بێدەنگ بکات،و باسی لە دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان کرد. ڕێکخراوی RSF ڕایگەیاندووە، نزیکەی نیوەی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی لەم دواییانەدا دەستگیرکراون ژنن ،

 ڕۆژنامە نووسان نیلوفەر حامێدی و ئیلاهی محەمەدی بە تۆمەتی ( پڕوپاگەندە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتمانی ) تاوانبارکراون بەم توهمەیە دادگا دەتوانێت سزای لە سێدارەدان بە سەریاندا بسەپێنێت، بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئیران  ئاشکرایان کرد، کەیسی نیلوفەڕ و ئیلاهی محەمەدی کە راپۆرتیان لەسەر کوشتنی ژیناوو ناشتنی ژینا ئامادەکردبوو، نزیک بووەتەوە لە کۆتایی ،

بەپێی راپۆرتەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤ، دەوترێت لە خۆپیشاندانەکاندا ژمارەیەکی  زۆرمنداڵ کوژراون، نوینەری ریکخراوەکانی ژنان Inger Ashing  ئینگەر ئاشینگ  داوای لێکۆڵینەوە لەم تاوانە دەکەن، نوینەری ریکخراوی ژنان،دەڵێت تووندو تیژی دژی مندالان جیگەی قبوڵنیە ،هەر هێرشیک بۆ سەرژنان هیرشە بۆ سەر کچان ،   

ئەمڕۆ خەڵکی ئێران  بە ژن وپیاو منداڵ و گەورەوە رژاونەتە سەرشەقام وهاواری

 ( ژن ،ژیان ،ئازادی) دەکەن ،

 ئەم درووشمە ئەمرۆ بووەتە باس وخواستی ناوپەرلەمانی ئەوروپاو کۆبونەوەو ناوچەوانی رۆژنامە ئەوروپیەکانی داگیرکردووە ،

یەکیەتی ئەوروپا لە برۆکسل ئەمرۆ بەکۆی دەنگ  لەسەر پاکیجیی سێهەمی سزا بەسەر ئیراندا ریکەوتن، پێدەچێت یەکێک لەخاڵەکانی دەستگرتنبیت بەسەر پارەو پولی بانکەکانی ناو ئەوروپای ئیران و بەرپرسەکاندا وریگە نەدانیان بەهاتنیان بۆ ئەوروپا ،وەپشتگیری زیاتری خۆپیشاندەرەکان ،وەهەوڵدان بۆ پشتگیریان لە گۆرینی رژیمی مەلاکاندا ،  

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بیربۆک رایگەیاند کە کار له سه ڕ ئه وه ده کرێ که دانیشتنێکی تایبه ت لەسه ر ئێران له ئەنجومه نی مافی مرۆڤی نه ته وه یەکگرتووه کان رێک بخرێت،هەروەها بە پێی زانیارییەکانی بازنەکانی یەکێتیی ئەورووپا، بیرلە پۆلێنکردنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەکەنەوە ،گەرچی ئەم پۆلینکردنە بۆ ئێران وخامنەی زۆر قورس دەبێت، ئیران کاردانەوەی خراپی دەبێت ،    

کوشتنی ژیناو خۆپیشاندانەکان و درندەی دەسەلاتی دیکتاتور، وایکرد دەیان ژنی بوێری ئازاو مرۆڤ دۆست و بە توانا لە هەموو بوارەکانی رۆشنبیری وهونەرو سینەماکارو نوسەرو رۆژنامەوانی ئەوروپی، خاوەن خەڵات بۆ پێشوازی لەمەرگی ژینا ئەمینی لەبەر چاوی کامیراکاندا پرچ و قژی خۆیان ببڕن ونەفرەت بۆ رژێمی پەت و سیدارە بنێرن،

من پێموایە دەسەڵاتی ئاخوونەکانی ئیران بەسزا ناڕوخێت، دەبێت ئەمریکاو ئەوروپا بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەک،بەهێز دژی ئێرانی کۆنەپەرست و دیکتاتۆر بوەستنەوەو پشتگیری لە خۆپیشاندەران بکەن ،وەک چۆن هاوکاری عیراقیەکان بوون لەرووخاندنی سەدامدا ،

پاش 43 ساڵ لەدەسەڵاتی ئاخون بۆیەکەم جارە خۆپیشاندەران، لەپەت وسێدارەی مەلاکان ناترسێن ، بەڵکوو ئەمڕۆ ئاخون و دەسەڵاتەکەی لە ڕاپەڕین وخۆپیشاندەران دەترسێن ،

 کاتێک لە ئیراندا دژی شا راپەرینکرا، بە وتەی خومەینی راپەرین  موستەضعەفەکان واتە خەڵکە زۆرهەژارو نەدارەکە کردی، ئەوان دەستپێشخەروسەرکەوتنیان بەدەستهێناو کۆماری ئیسلامی ئیرانیان بنیات نا ،

راپەرینی ئەمرۆ تەنها هەژارەکان ( موستەضعەفەکان) بەشدارنین،ئەمڕۆ هەمووچینەکانین جگە لە ئاخونی مشە خۆری گەندەڵکارە ،کە میلەتانی ئیرانیان تووشی قەیرانی برسیەتی و گرانی کردوە،هەموو ولاتانی ناوچەکەیان تووشی شەروشۆرکردوە بەناوی ناردنەدەرەوەی شۆرشەوە ،خواروی کوردستان بۆردومان دەکات و دەیەویت چاوی خەڵک و میدیاکای لە سەر خۆپیشاندەرەکان لابدات،  

ئاخونەکان دەزانین دەسەڵاتەکەیان لەمەرگ نزیک بۆتەوە، دەبینین دیواری ترسی خەڵک رووخاوە، راپەریوان بە هەموو شێوەیەک بەرگری دەکەن وکۆڵنادەن،

 گەربەم شێوەیە بەردەوامبێت ئەمریکاو ئەوروپا دەبنە بەشێک لە خۆپیشاندان وهاوکاری جەماوەری راپەریوو لە روخاندنی رژێمی خۆسەپێندادەکەن  و ئاخون ورژێم  بەسەریەکدا دەروخێنین ورەوانەی ناو سەرەنوێلکی مێژووی دەکەن ،  

 

We have 140 guests and no members online