باجی بوومەلەرزەکە چووە گیرفانی دەست و پێووەندەکانی ئەردوگان
( ئەرکان پاڵەوان)
Frankfurter Rundschau,
تورکیا ٣٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە باجی بوومەلەرزە وەرگرتووە. بەڵام پارەکە چووە گیرفانی ئەوخاوەن کارانەی لە حکومەتەوە نزیکن،هەر لە پاش روودانی ئەم بوومەلەرزە ویرانکەرە، ڕەخنە لە حوکمەتەکەی رەجەب تەیب ئەرۆدگان لە زیادبووندایە،
هەمیشە زیاترو زیاتر پرسیار لە،باجی بوومەلەرزە کە بە فەرمی پێی دەوترێت باجی گواستنەوەی تایبەت،بە تورکی( Özel İletişim Vergisi)دەکرێت، لەدوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ساڵی 1999 ، تورکیا بڕی 88 ملیار لیرەی تورکی کۆکرابووەوە ،کە بە نرخی ئەمڕۆی ئاڵوگۆڕی دراو دەکاتە 4،67 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
بەڵام ڕۆژنامەنووسی بازرگانی، تورهان بۆزکورت لە سایتی هەواڵ ئۆنلاین کە تورکیە، دەڵێت دەوڵەت پارەی زۆر زیاتری کۆکردۆتەوە لە 4،67 ملیار دۆلارە ،تورهان دەڵێت،ڕاستە دەوڵەت بە بیانووی بوومەلەرزە 88 ملیار لیرەی تورکی وەرگرتووە،کە بە نرخی ئەمڕۆ کە نرخی دولار نزیکە لە 19 لیرەی تورکی بەپێی ئاڵوگۆڕی دراو، دەکاتە کەمێک زیاترە لە 4،6 ملیار دۆلار،
بەڵام ئەوسا واتە پێش سالی 2006 کە 1دۆلاری ئەمریکی کەمتربوو لە 1،5 لیرەی تورکی بوو ،بۆیە بەم پێیە ئەوداهاتەی دەوڵەت لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا بەدەستی هێناوە 37 ملیار دۆلاری ئەمریکییە،
بۆزکورت بۆ فرانکفۆرتەر ڕوندشاو لە IPPEN.MEDIA ڕوونی دەکاتەوە. پیویست بوو حوکمەت بەو پارەیەی لە باجی بوومەلەرزە وەهات، لەگەڵ شتەکانی تردا،بینای دژە بوومەلەرزەی پێدروست بکردایە،بەلام نەیکرد،
خەڵک گومانی هەیە لە خراپ بەکارهێنانی ئەو پارەیەی باجی بوومەلەرزە وەرگیرا،
ئێستا گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەمەت شیمشێک وەزیری پێشووی دارایی ساڵی 2011 دەرکەوتووە،کە تیایدا،دەڵێت بەڕاست ،ئەو پارەی باجی بوومەلەرزەکەی پێشوو کە بۆ دژایەتی بوومەلەرزەهات بۆ کوێ چووە ؟؟ هەرخۆی دەڵێت، ئەو پارەیە لەباتی بۆ دژی بومەلەرزە سەرف بکرێت، بۆ تەندروستی، ڕێگاوبان، هێڵی ئاسن، فڕۆکەوانی، کشتوکاڵ و پەروەردە خەرج کرا،شیمشیک دەڵێت لەو داهاتی باجی بوومەلەرزیە قەرزەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش لێدرایەوە ،
ئێستا ڕەخنەکانی لە ئەردۆغان وحوکومەتەکەی کە بەهۆی خراپ بەکار هێنانی ئەو 37 ملیار دۆلاری ئەمریکیەی کە لەباجی بوومەلەرزە کۆنەکە دەستی کەوتووە بەرزتر دەبێتەوە،
جەهەپە پارتی ئۆپۆزسیۆنی، لە غازی عەنتاب لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردەنووسێت،حکومەت بەو 37ملیار دۆلارە کێشەی نیشتە جێبوونی چارەسەر نەکرد،بەڵکو پیشەسازی بیناسازی پێکرد،کە لەمەشدا گەندەڵیەکی زۆری تیاکرد ،
تورکیا لەڕیزی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە،بەپێی پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵیی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی،ئەو وڵاتەی کە ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات، لە کۆی 180 وڵات لە پلەی 101دایە.
هەمووان ئاگاداری گەندەڵیی ئابروبەرەکەی مانگی کانوونی دووەمی 2013 و پەیوەندییە نزیکەکانی ئەردۆگانی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە لە گەڵ خاوەنکارەکانین، بەتایبەتی لەگەڵ بیناسازەکاندا،کە پۆلیس زیاتر لە 30 کەسی سەر بە پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپەی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرد،
لە کاتێکدا کە هەڵمەتەکان بەردەوام بوون، ئەردۆغان بە بیلالی کوڕی خۆی دەڵێت کە 30 ملیۆن ئۆیرۆ لەبانک دەربهینیت، لە ماڵەوە دایبنێت ،
ئاشکرایە کە پارەی بنەماڵەی ئەردۆغان و هەروەها هی کەسوکاری وەزیرەکان لە خاوەنکارەکانەوە هاتبوون ،خاوەنکارەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار گرێبەستیان لەحوکەمەت وەرگرتبوو بۆدروستکردنی پردو فڕۆکەخانە و پڕۆژەو ژێرخانی تر،دەبێت بۆئەمە بڕە پارەیەکی زۆریان بە بەرتیل دابێت،لە بیرمانە کە لە هەواڵەکانی ئەو کاتەدا وێنەی ئەو هەڵمەتانە دەرکەوت،کە تێیدا پارەیەکی زۆر لەماڵی دەستگیرکراوەکان دەستی بەسەردا گیرا،
دوای چەند هەفتەیەک هەموو ئەو بازرگانە گەندەڵانە ئازاد کران، پۆلیس و داواکارانی گشتی بەرپرسیار لە سەرەتادا لە دۆسیەکە کشێنرانەوە، دواتر لە کارەکانیان دوورخرانەوە و بەشێکی زۆریان دەستگیرکران، ئەردۆغان ئەوکاتە ئەو لێکۆڵینەوانەی دژی گەندەڵی بەهەوڵی کودەتا، لە دژی خۆی ناو برد،
لە ساڵانی دواتردا دەیان هەزار ئەفسەری پۆلیس و فەرمانبەرانی تری حکومی ، لە خزمەت دوورخرانەوە،
هەتا ئێستا ئەو هەموو گەندەڵیە ئابروبەرانەیە لەمیژووی تورکیادا هەبوون و روویداوە، کەچی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە،