کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

فولودیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەمرۆی ئۆکرانیا پاڵەوانی مەیدانی جەنگ کە هاواردەکات چۆکداناندەین بۆرووس ... پشکۆ ئەمین

Pin It

 

فولودیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئەمرۆی ئۆکرانیا پاڵەوانی مەیدانی جەنگ کە هاواردەکات چۆکداناندەین بۆرووس ، میلەتەکەم جێناهێڵم لە 25.01.1978 لەدایک بووە، واتە تەمەنی تەنها 44 ساڵە، ئەمڕۆ شەمە لەوتارێکدا هاواری کرد،من لێرەم لەکیفم، ئێمەهێشتا دەژین و هەرلیرەین ، پارێزگاری لەخۆمان و وڵاتەکەمان دەکەین ،بەم وشانە داوای هاوکاری دەکات ، زیلینسکی لەسەردەمێکدا لەدایک بوو کە کۆمەڵگەی ئۆکرانی لەخەباتدا بوون بۆ ئازادی و دژایەتی رووسەکانیان دەکرد، ولاتەکەیان بۆ چەندین سەدەیە لەلایەن رووسەکانەوە داگیرکراوە ،پاش لەدایکبوونی زیلینسکی بەچەند ساڵێک ، سۆڤیەت دەروخێت وئۆکرانیا مافی چارەی خۆنوسین بە دەست دەهینێت و وڵاتێکی سەربەخۆ بنیاتدەنێت ، لەم سەردەمەدا زیلینسکی گەشەدەکات خۆی لەناو جیلێکی تازەدا دەبینێتەوە ، جیلێک کە دژایەتی گەندەڵی و دیکتاتوریەت و کۆیلەی دەکەن، ئەو جیلە ئەوانەن کە شۆرشی شەهامەتیان بەرپا کرد ، شۆرشی شەهامەت تەنها شۆرشیک نەبوو لە پێناو گۆرینی دەسەڵاتەکەی ڤیکتۆر یانوکوفتیچ، و هێنانی دەسەڵاتیکیتر و دانانی کەسایەتیەک هەر وەک ئەو یا لەو خراپتر، نا ئەوان خەباتیان بۆ ئازادی و سەرفرازی و دیموکراسیەت و یەکسانی کرد، لەپێناو بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی ئازادو یەکساندا خەباتیان دەکرد ، ئەم جیلە بروایان بە سەربەخۆی ولاتەکەیان هەبوو ،هەوڵی پیشخستنیاندەدا، دژایەتی کۆیلەی و ژێر دەستەیان دەکرد، خەبات وئامانجیان لەپێناو روەو کۆمەڵگەی مەدەنی و بنیاتنانی پایەکانی دیومکراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادی بیروباوەردابوو، کۆمەڵگەی ئۆکرانی، ئەو کۆمەڵگە ژێردەستەی سەردەمی قەیسەرو سۆڤیەت نەمابوو ،کەزمان ومیژوو کولتوریان سریبوونەوەو پێیان دەوتن رووسیای تازەو رووسیای پچوک ،ئەوکۆمەڵگەیە جیاوازە ، ئەمرۆ ئەوکۆمەڵگەیە خۆی دەناسێت و دەزانێت روەو کوێ هەنگاودەنێت و چیدەوێت،بۆیە ئاسان نیە داگیرکردنی وەها کۆمەڵگەیەک، لەلایەن پۆتینەوە ، پۆتین بەوهێزە زۆرو نابەرامبەرەی دەتوانێت ئۆکرانیا داگیرکات، کیف و شارەکانی تەخت کات خەڵکێکی زۆر بە فرۆکەی میک و سیخۆکانی و تۆپە زەبەلاحەکانی بکوژێت،دەتوانیت ئەو ولاتە ویرانکات ، بەڵام هەرگیز نە پۆتین و نەکەسیتریش تازە ئیتر ناتونێت کۆمەڵگەی ئۆکرانی سەرپێ شۆرکات ، زیلینسکی قارەمان دەزانێت ئەو تەنها نیە، بەملێۆنان نوسەرو رۆژنامەنوس و هونەرمەندو قوتابی وئەفسەرو سەربازو خەڵکانی شۆرشگیری ناو هەموو چینەکان وتویژەکانی ئۆکرانیاو هەموو دنیای زیندو دیموکراسی لەگەڵدایە ، دەزانێت میلەتەکەی تامی سەربەخۆی کردوە ، بۆیە ئامادەنین جارێکیتر سەر بۆ پۆتین شۆڕکەن ، پۆتین خەون بەئیمپراتوریەتەکەی کاترینای چەندین سەدە لەمەوپێشەوەدەبینیت ، زیلینسکی بە سرودی نیشتیمانی ئۆکرانی گەورەبووە نەک بەکاتیوشا رووسی، بۆیە دەزانێت وەک چۆن لە سرودە نیشتیمانیەکەیاندا دەیڵێن ، کە دووژمنەکانیان وەک شەونم لەبەردەم تیشکی رۆژدا دەتوێنەوە ، ئاوها دەزانیت گەرئەمانیش بکوژرین ئۆکرانیا هەرسەردەکەویت و پۆتینی دوژمنیان هەرلەناو دەچێت ،ئۆکرانیەکان هەر بە ئازادی دەژین ، زیلینسکی و هەموو ئۆکرانیەک دەزانێت کە پۆتین دەیەوێت ئەوان بکاتەوە بەکۆیلەی خۆی ،ئەوەتا داوای تەسلیم بوون و چەککردنیان لێدەکات، داوای دادگایان دەکات !!! بۆیە زیلینسکیو و هەموو ئۆکرانیە شۆڕشگێرەکان ئامادەن بمرن ، بەڵام ئامادەنین بە داخوازیەکانی پۆتین رازیبن ، ئەوەتا هاواردەکەن چۆکدانادەین ! ئێمە کوڕانی شۆرشی شەهامەتین ، ئەو سەردەمە رۆیشت ئێمە پچینەوە ژێردەستی داگیرکەری رووسی ، ئەمرۆ لەهەموودنیای ئازادی خواز و دیموکراسەوە،پشتگیری بۆ ئۆکرانیا بەرزدەکرێتەوەو هاواری نەفرەت لەپۆتین وسوپا دڕندەکەی بەرزدەبێتەوەو هەمووان هاواردەکەن نابۆ شير نا داگیرکاری نابۆ ویرانکردنی ئۆکراینا ، ئێستا ئەم هاوارە لەناو جەرگەی شارەکانی رووسیاشدا پەیدابوو ، ئەمە پۆتین دەترسێنێت و دەلەرزینێت ، ئەوەتا جیلێک لەرووسیادا پەیدابووە ودروستبووە دژی شەرو پشتگیری ئاشتین، بەهەزاران کەس دژایەتی پەلامارەکەی سەر ئۆکراینان و رژاونەتە سەر شەقامی شارەکانی رووسیا و دژایەتی پەلامارە داگیرکاریەکەی پۆتینین، پۆلیسی رووس بەهەزارانی لێگرتوون و وەک دووژمن سەیریاندەکەن ، خەباتی مەدەنیانەی ئۆکرانیەکان زۆردەمێکە دەستی پێکردوە ، پێش سەردەمی رووخانی سۆڤیەتە ،ئەوان هەرلەساڵانی شەستەکانەوە ئۆکرانیەکان دژایەتی ژێردەستەی سۆڤیەتیەکانیان دەکردو لەوپێناوەدا خەباتیان دژی دەسەڵاتی رووسەکان دەکرد، بەسەدان ئۆکرانی بێ سەرو شوێنکراوە ،ئۆکرانیەکان هەر بەردەوام بوون لە خەبات دژی رژیمەکەی سۆڤیەت، پاش رووخانی سۆڤیەت وبەدەستهینانی سەربەخۆی ئەمان هەربەردەوام بوون ،لە خەبات ئەمجارەیان بۆ دژایەتی گەندەلی و ئازادی و یەکسانی، راپەڕینەکان دژی رژێمە گەندەڵەکەی لیونید کۆتشما لەنەوەدەکاندا ، خۆپیشاندانەکان دژی تەزویری سەرۆکایەتی لە نۆڤەمبەری 2004دا ، مانگرتنەکانی کریکارانی کانەکانی خەڵوز ، دەیان خۆپیشاندان تا گەیشتە شۆرشی شەهامەت ،کە لەپەرلەمانەوە دەستی پێکرد وکۆمەڵێک خیانەکارو پیاوی رووس و دزوگەندەڵ لەکاردەرکران و خەباتگێران کاریان گرتەدەست ،وا ئیستا پۆتین دەیەوێت دیسانەوە کەرامەتیان پێشیلکات و داگیریانکاتەوە،

We have 128 guests and no members online