Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

نیگــا ... نه‌ژاد عزیز سورمێ

Pin It

 

ئه‌وین هه‌میشه‌ بڕێك شێتایه‌تی تێدایه‌

لێ شێتایه‌تیش ‌ بڕێك عه‌قڵی تێدایه‌

                                    نیتچه‌

 

 

  • ئاوازی شه‌كه‌ت ..

      ئیكسیری خۆشه‌ویستی ، تا بڵێی قووڵ ، تا حه‌ز بكه‌ی ساده‌ ،

      له‌ كوانووه‌ سارده‌كانه‌وه‌ نایێ ..

     چرات هه‌میشه‌ هه‌ڵبێ ..

    هه‌رده‌م تا تێتدا بێ به‌ ته‌نیا نیگایێ ڕه‌شانگی ئه‌و بۆره‌ دڵانه‌ ببینی ،

   ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز و ڕووی ڕۆژنامه‌كاندا سپی ده‌چنه‌وه‌ ،

   ئه‌وانه‌ی  نه‌ له‌زمانی ته‌نیایی ده‌گه‌ن ، نه‌ سیپاره‌یه‌كی خه‌میان خوێندووه‌ته‌وه‌ ،

   نه‌ باده‌ی سپێده‌ و ڕۆژپه‌ڕییان ڕۆژێ له‌ ڕۆژان هه‌ڵداوه‌ ..

 

  • ئه‌مجاره‌ش ئه‌و نیگایه‌ له‌ زرنگانه‌وه‌ی شكۆفه‌ نایلۆنییه‌كانی پاراستم ..

       به‌رده‌وام ده‌بم له‌ سه‌ما ..

    خۆشه‌ویستی به‌بێ شه‌ره‌نگی جودایی و ئه‌سته‌می ژوانان له‌ لێڕه‌وارێكی

     سووتاو ده‌چێ ..

    مرۆڤه‌ به‌ عیشووه‌كان ، ئه‌وانه‌ی (( له‌ مانای گریه‌ نازانن)) و

   به‌ هێزی پێناوی و خۆهه‌ڵخستن به‌ڕێوه‌ ده‌چن ، گوناهه‌ ده‌ستی     له‌رزۆكیان بگیرێ و به‌ بازی كێویان و نمه‌ی باران بسپێررێن ..

 

 

  • له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ئه‌و نیگایه‌ هه‌یه‌ .

       سترانێك له‌ شارای (نان)ـه‌وه‌ تا سه‌ما و له‌یزینی جیهانایه‌تی ..

       ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی عاشق بووبێ ، قه‌ده‌ر باهۆزێكی له‌ لایه‌ك هه‌ر بۆ            هه‌ڵ كردووه بایی دوو ڕێژنانی هه‌ور بۆ هێنابێ و ژه‌نگی به‌ردیده‌ی ڕاماڵیبێ ..

نیگاكانی تۆ له‌ به‌دخه‌ویدا دژوار ، پشێو و بێ نه‌خش ده‌بیندرێن ، به‌ڵام بارانی نوورن ، كانیی له‌زه‌ت و تێكه‌ڵاوبوون ده‌ته‌قێننه‌وه‌ ..

ئه‌وه‌ی ده‌ڕوانێ ، هیچ وه‌ختێ بێ هیوا نییه‌ ، هه‌میشه‌ ئاسۆیه‌كی لێ دیاره‌ ،

هه‌میشه‌ پڕشنگی لێ ده‌بنه‌وه‌ ..

ئه‌وان له‌ تاریكیدا گۆش كراون و به‌ په‌نجه‌ره‌دا دزه‌یان بۆ ژووره‌وه‌ كردووه‌ ، لێ خۆشبه‌ختانه‌ دیارن ..  نه‌ مه‌مله‌كه‌تی عه‌شقیان لێ ده‌كه‌وێ ، نه‌ ده‌توانن بۆ ته‌نیا ساتێك ئاشنای نهێنییه‌كانی سووتان بن .

 

                                                                  

 

 

We have 82 guests and no members online