
پێشه کی:
وەزیری پێشوتری سامانە سروشتی یەکانی فەنزەویلا خواب ئەلفۆنزۆ ( Juan Alfonzo )کە لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی ڕابردو ووڵاتەکەی دەستی بە بەرهەمهێنانی فراوانی نەوت کرد، لە جیاتی ئەوەی خۆشحاڵ بێت ماتەمینی گرتی توشی ڕەشبینی بو ووتی نەوت پاشەڕۆی (ڕیخی) شەیتانە ڕۆژێک دێت ووڵاتەکەمان کاول دەکات، زۆری نەبرد پێشبینی یەکەی هاتە دی فەنزەوێلا لە ووڵاتێکی دیمکراتی تێرو تەسەلەوە کەوا گەورەترین یەدەکی نەوتی هەیە لە جیهان( ٣٠٣ ملیار بەرمیل) بۆ بەراورد عەرەبی سەعودی نزیکەی ٢٩٧ ملیار بەرمیلی هەیە، وە فەنزەویلا ڕۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت لە جیاتی دیمکراسی یەت ڕووی لە دکتاتۆری یەت کردو، هەژارو برسێتی و گەندەڵی و حوکمی میلیشیاو بڵاوبونەوەی تاوان و دەربەدەری ملیۆنەها کەس لە دانیشتوانی و ئاوارەبونیان شوێنی خۆشگوزەرانی و ئاسایشی هاوڵاتیانی گرتەوە ئەمەش هەموی بە هۆی سیستمی خراپ بە کارهێنانی حوکم لە لایەن چینێکی دزۆکراتی خۆپەرست.هەرێمی کوردستانیش کەوا هاوشێوەی فەنزەویلا بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٠٪ ئابوری یەکەی پشت بە نەوت دەبەستێت وە سیستمێکی حوکمی دزوکراتی بنەماڵەیی بە زەبری چەک خۆی بە سەریا سەپاندوە، وا خەریکی بە هەمان چارەنوسی فەنزەوێلا دەچێت.
کوردستان ئەو بەرەکەتەی بوە نەفرەت
سامانه سروشتی یه کان به تایبه تیش نه وتو گاز بەرەکە تێکی سروشتین له سه ر خاکی هه ر گه لێکدا هه ڵقوڵقوڵێن، به مه رجێ ده سه ڵاتی سیاسی ئه م گه له بنه ڕه تترین بنه ما کانی دیمکراسی یه تو ڕونیو لێپرسینه وه ی لێ به دیبکرێتو یاساش سه روه ر بێت، له هه موشیان گرنگتر مسۆگه رکردنی ئازادی ڕاده ربڕینو ڕۆژنامه گه ری یه، ئه گه رنا ئه م بەرەکەته هه روه کو له م لێکۆڵینه وه کورته دا ده یبینین بۆی هه یه ببێته سه رچاوه ی نه فره تو، سته مکاریو، هه ژاریو، کاولبونو، خوێنڕشتن وه کو نمونه ی فەنزەویلاو نایجیریاو جه زائیرو عێراق پشانی ده ده ن، به پێچه وانه ی نمونه کانی نه رویجو که نه داو مالیزیا که وا له ژێر چه تری دیمکراسیدا له خۆشگوزه رانیو ئاشتیدا ده ژین. ده وڵه مه ندی به سامانه سروشتی یه کان ئه گه ر بێتو له ژێر سیستمی دادپه روه ریدا به ڕێوه نه چێت، زوو یا دره نگ ده بێته هۆکاری شه ڕوئاژاوه و ڕقو کینه ی چینایه تیو لێکترازانی کۆمه ڵگاو هه تا خاکی وڵاتیش، هه مو هۆکاره که شی چاوچنۆکی چینێکی ده سه ڵاتداری مشه خۆرو بێوژدانه که وا چاره نوسی هه میشه هه ره سهێنانه به ده ستی چینی فراوانی به شخوراوان به ڵام زۆر جار پاش کاولکاری یه کی زۆر. چینی ده سه ڵاتدارو مشه خۆر کاتێ ڕوبه ڕوی گه ل ده بنه وه بۆ ده ربازکردنی پێستی خۆیان ده بێت پشت به هێزه ده ره کی یه کان ببه ستن، بێگومان پاڵپشتی له م جۆره ش به خۆڕایی نی یه به ڵکو ده بێت به شی هه ره زۆری داهاتی دزراو بڕواته گیرفانی ئه م لایه نانه. له لایه کی تره وه ده یبینین چۆن وڵاتانی هه ژار به سامانه سروشتی یه کان وه کو ژاپۆنو کۆریای باشور بۆ نمونه له ژێر سیستمی سیاسی دیمکراسیو شه فافدا ئابوریان ده بوژێته وه و له ئاشتیدا ده ژین که چی ئه م دوو وڵاته له سه رده می شه ڕی جیهانی دووه مدا به نیمچه ته واوه تی کاولکرابون وه له هه ژاری ده ژیان. خراپ به کارهێنانی سامانه سروشتی یه کا له لایه ن ده سه ڵاته وه نه ک هه رئه وه ی ده بێته سه رچاوه ی ئاژاوه و به ربه ره کانی له کۆمه ڵگادا، به ڵکو ڕاده ی سته مکاریش زیاد ده کات چونکه ده سه ڵات توانای مادی خۆی بۆ به هێزکردنی داموده زگا سه رکوتکه ره وه کان به کار دێنیت، یا هه ر بۆ کڕینی بێده نگبونی هاوڵاتیان دژ به سیستمی گه نده ڵیو نادادپه روه ری به م جۆره ش ستمه کاری زیاتر په ره ده سێنێت هه روه کو له نمونه ی وڵاتانی به رهه مهێنه ری نه وت له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا به دیده کرێت.
ئەو ڕەشبگیری و تۆقاندنەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاند هەیە دژ بە چاڵاکوانان بە تایبەتیش چاڵاکوانانی بادینان وە بێ دەنگی زۆرینەی خەڵکو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشێکن لەم نەفرەتی بەر کورستان کەوتوە.
زۆرجار دووبه ره کیو به ربه ره کانی بۆ به ده ستهێنانی پشکی گه وره تر له کێکی سامانه سروشتی یه کان ته شه نه ده کاته نیو ڕیزه کانی چینی ده سه لاتدار خودی خۆی تا دابه شده بنه سه ر باڵو به ره و بنه ماڵه ی جیا جیا خه ریکی پیلانگێڕانو کوده تا دژ به یه کتر ده بن، هه تا له نێوان بابو کوڕو خزمه نزیکه کانی بنه ماڵه ی ده سه لاتداریش هه روه کو له ژماره یه ک له وڵاتانی که نداو ڕویداوه. پێکدادانە چەکداری یەکانی دەڤەری سەوز لە نێوان میلیشا جیا جیاجیاکان لەم ڕۆژانەی دوایی گەوهیدەری ئەم ڕاستی یەن، له بواری گه شه کردنو په ره پێدانی به ر هه می پیشه سازیو کشتوکاڵیشه وه ده بوایه به هه مو لۆگیکێک داهاتی سامانه سروشتی یه کان ببنه هانده رێک بۆ گه شه سه ندن، که چی له ژێر سیستمی حوکمی لاساردا ئه م داهاته کاریگه ری نه رێنی لێده که وێته وه و ده بێته هۆکاری هه ره سهێنانی که رتی ئابوری پیشه سازیو کشتوکاڵی وه هه تا برسی یه تیش چونکه کۆمه ڵگا فێری ته مبه ڵیو مشه خۆری ده کرێت وه هاورده کردنی کاڵای ده ره کی هه ناسه ی کێبرکێکردن له کاڵای ناوخۆ ده بڕێت، ئه م نمونه یه ئێستا زۆر به زه قی له هه رێمی کوردستاندا ده بینرێت، بەرهەمی خۆماڵی لە سفر نزیک بۆتەوە کەچی بەرهەمی پیشەسازی و کشتوکاڵی هاوردەکراو ئابوری هەرێمی کوردستانی هەناسەبڕ کردوە.هەرێمی کوردستان بەم جۆرە زۆر لە حاڵەتی ووڵاتی نێجیریای دەوڵەمەند بە نەوت نزیک بۆتەوە، نێجیریاش که وا تا ساڵانی ی هه فتاکانی سه ده ی ڕابردو به هۆی خه ستی به رهه می کشتوکاڵی یه وه یه کێک بو له 50 ده وڵه ته هه ره ده وڵه مه نده کانی جیهان، ئێستا له گه ڵ ئه وه ی گه وره ترین به رهه مهێنه ری نه وته له ئه فریقیا، به یه کێک له 25 هه ژارترین وڵاتانی جیهان له قه ڵه م ده درێت، هه مو هۆکاره که شی سیستمی دکتاتۆری ئه م وڵاته یه که وا به شیوه یه کی خۆییش گه نده ڵه چونکه هه مو سیستمه دکتاتۆری یه کان گه نده ڵیشن، به ڵام گه نده ڵی یه که ی وڵاتانی پترۆلی تایبه تمه ندی خۆی هه یه چونکه به پاڵپشتی کۆمپانیا نه وتی یه زه به لاحه کانی ده ره کی ئه نجامده درێت. هه ر ئه م کۆمپانیا بیانی یانه ش ئه گه ر بۆیان بلوێت خه ڵکی ڕه سه نی ناوچه که ده که نه جۆرێک له کوێله بۆ به رهه مهێنانی نه وته که به هه رزانترین نرخ وه گوێشناده نه پاراستنی ژینگه و چاره نوسی نه وه کانی داهاتو چونکه ده یانه وێت له کورترین ماوه دا گه وره ترین قازانج به ده ست بهێننو وڵات جێبهێڵن. ئه م جۆره نمونانه له هه رێمی کوردستانیش هه ن هه روه کو له ڕاپۆرته کانی ڕۆژنامەوانی ده یبیستین چۆن کۆمپانیا بیانی یه کان به رامبه ر به ته نها 20 دۆلار ڕۆژانه 12 کاتژمێر کار به کرێکارانی کورد ده که ن ئه مه ش خراتره له باری کوێلایه تی چونکه مرۆڤی کوێله به لایه نی که مه وه ژیانو جلوبه رگی خۆیو خێزانه که ی له لایه ن کوێله چی یه وه دابینکرابو که چی 20 دۆلار له ڕۆژێکدا ژیانی هیچ خێزانێک له کوردستان دابین ناکات جگه له وه ش که وه ده ها گوندی کوردستان ئه گه ری چۆلکردنیان هه یه به هۆی پیسبونی ژینگه و چاڵاکی یه کانی به رهه مهێنانی نه وت له ناوچه که دا، هەتا هەوای پاک لە کوردستان بۆتە کاڵایەکی دەگمەن باسی ئاوی سازگارو پاکی خواردنەوەش هەر ناکەم.
له ئاستی سیاسه تی نێوده وڵه تیشدا ئه وا ده وڵه مه ندی گه لانی بێهێز هه روه کو مێژو ده یسه لمێنێت هه رده م ده یانکاته ئامانجی داگیرکه رانی ده ره کی هه روه کو له نمونه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له شه ڕی جیهانی یه که مه وه ده یبینین. زۆر له و شه ڕانه ی تا ئێستا له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا به رپاکراون به زۆری په یوه ندی یان به سامانه سروشتی یه کانی ناوچه که وه هه یه ئه گه رچی له ژێر دروشمی ڕه ونه قداریشا کرابن، داگیرکردنی بەشێکی فراوانی کوردستانی باشور لە لایەن هێزەکانی تورکیاو عێراق بە هەمان شێوە پەیوەندی بە سامانی نەوتو گازی کوردستان هەیە. زیانمه ندی سه ره کیش له م حاڵه تانه دا هه رده م چینی فراوانی گه لن چونکه ئه مان له لایه که وه به هۆی گه نده ڵی یه وه له داهاتی نه وتو گاز بێبه ش ده کرێنو توشی کوشتنو سته مکاریو مالوێرانیو کاولبونو ده ربه ده ری ده بنه وه، له لایه کی تریشه وه سه رچاوه ی بژێوی ژیانیان وشک ده کرێته وه چونکه به رهه مه کانیان، ئه گه ر هه شبێ ناتوانن کێبڕکێ له گه ڵ به رهه می هه رزانی هاورده کراوی بیانی بکه ن، له لایه کی تریشه وه لافاوی گرانی کرێ ی نیشته جیبونو خزمه تگوزاری یه کان ده یانگرێته وه و هه ڵی کاردکردنیش له بواری نه وتو گازدا زۆر سنورداره چونکه ئه م بواره زیاتر مۆرکی خه ستی که پیتاڵی پێوه دیاره نه ک خه ستی کرێکار، واته زۆری پرۆسه که به ماشێن به ڕیوه ده چێت له جیاتی ده ستی کرێکار به پیچه وانه ی بواری کشتوکاڵی بۆ نمونه. هه ڵی کارکردنیش ئه گه ر هه بێت ئه وابه زۆری له بواری بیرۆکراسی یه که وا که رتێکی مشه خۆری به رهه منه هێنه ره. ئه م دیاردانه ی له سه ره وه ئاماژه یان بۆ کرا هه ر هه مویان له زانستی ئابوری سیاسیدا به (نه فره تی سامانه سروشتی یه کان Resource Curse ) ناوده برێن. ئه م چه مکه ش به سه ر دوو لقی سه ره کیدا دابه شده کرێت:
1. وڵاتانی مشه خۆر Rentier State
2. نه خۆشی هۆڵه ندی Dutch Disease
1. وڵاتانی مشه خۆر یا ڕیعی: وڵاتی مشه خۆر وڵاتێکه که وا به شێوه یه کی به رده وام سه رچاوه ی زوربه ی هه ره زۆری داهاته که ی له ده ره وه دێت به بێ ئه وه ی له به رامبه ردا به شێوه ی پێویست ماندو بوبێت وه کو به رهه مهێنانی کاڵایه ک بۆ نمونه ئه مه ش به زۆری ئه م وڵاتانه ده گرێته وه که وا نه وتو گازو ئه ڵماس هه نارده ی ده ره وه ده که ن. تیۆری وڵاتانی مشه خۆر ده گه ڕێته وه بۆ توێژه ری ئێرانی حسێن مه هداوی که وا بۆ یه که مجار له توێژینه وه یه کیدا له سه ر ئابوری ئێران له ساڵی 1971 ئه م چه مکه ی به کارهێنا. به ڕای مه هداوی هه ر وڵاتێک به لایه نی که مه وه 40% ی سه رچاوه ی داهاته ده ره کی یه که ی هه نارده کردنی سامانه سروشتی یه کان بێت به ده وڵه تی مشه خۆر داده نرێت. دیاره ئه م چه مکه ئه م وڵاتانه ناگرێته وه که وا سه رچاوه ی داهاتی سه ره کی یان هه نارده کردنی کاڵا پیشه سازیو کشتوکاڵی یه کانه وه کو ئه ڵمانیاو ژاپۆنو چینو به رازیل بۆ نمونه. له وڵاتی مشه خۆردا حکومه ت ڕاسته وخۆ ده ست به سه ر داهاته که دا ده گرێت، ئه مه ش هه روه کو ئه زمونی وڵاتانی نادیمکراسی ده وڵه مه ند به سامانه سروشتی یه کان له چه شنی زوربه ی وڵاتانی به رهه مهێنه ری پترۆل له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا به عێراقو هه رێمی کوردستانیشه وه به دیده کرێت ئاکامی زۆر خراپی سیاسیو ئابوریو کۆمه ڵایه تی لێده که وێته وه، له هه موشیان گرنگتر لایه نی سیاسی یه چونکه حکومه ت لێره دا ده بێته گه وره ترین هێزی ئابوریو نانده ر له وڵاتدا، له هه مان کاتیشدا له ژێر مه رجه کانی نه بونی چاودێری یاسایو سیاسی، بە لاوازی یا نه بونی داموده زگا دیمکراسی یه کان ده روازه کان له سه ر پشت ده کرێنه وه بۆ خراپ به کارهێنانی ئه م هێزه ئابوری یه له لایه ن چینی ده سه ڵاتداره وه بۆ پته وکردنو په ره پێدانی ده سه ڵات له سه ر حسابی مافه بنه ڕه تی یه کانی هاوڵاتیانو چه مکی دیمکراسی به شێوه یه کی گشتی چونکه وه کو ئاشکرایه هێزی ئابوری هه رده م بۆی هه یه وه رگێردرێت بۆ هێزی سیاسی. توێژه ری ئه مه ریکی (مایکل ڕۆز Michael Ross) له ڵێکۆڵینه وه یه کی به ناوبانگیدا له سه ر وڵاتانی مشه خۆر که وا 113 وڵاتی له نێوان سالانی 1971-1973 گرتۆته وه، ده ڵێت: " وڵاتانی به رهه مهێنه ری پترۆل ده توانن له ڕێگای وه رنه گرتنی باج له هاوڵاتیان پاڵه به ستۆی گه ل بۆ دابینکردنی مافه دیمکراسی یه کانو ڕونیو چاودێری کردنی خه رجکردنی ئه م باجه له لایه ن حکومه ته وه که مبکه نه وه چونکه باجی سه پێنراو ده بێته یه کێک له هۆکاره کانی به شداربونی گه ل له دروستبونی بڕیاری سیاسیدا، بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانیش هەمان میتۆد بە کار دێنن بۆ بێدەنگکردنی خەڵک بەرامبەر ئەم هەمو زوڵمو گەندەڵی یەی دەیکەن. دیاره حکومه ت که باج له هاوڵاتیان وه رنه گرێت ده شتوانێت گوێ له داواکاری یه دیمکراسی یه کانیان نه گرێت. جگه له وه ش ده سه ڵات به هه مان شێوه ده توانێت ئه م داهاته بۆ به رتیلخوارکردنی به شێکی فراوانی گه ل به کار بێنێت تا به ڕه که له ژێر پێ ی ئۆپۆزیسیۆن ده ربێنێت، ئه گه ر ناڕه زایی یه ته کان به م ڕێگایه ش چاره سه ر نه کران، ئه وا ده سه ڵات ئه م داهاته بۆ به هێزکردنی داموده زگا سه رکوتکه ره وه کان به کار دێنێت"، کڕینی وویژدانی سەدها ڕۆژنامەنوسو سیاسەتمەدارو دادوەرو کەسایەتی کوردستان بەڵگەی تری ئەم ڕاتی یەن. یه کێک له خا سڵه ته کانی تری وڵاتانی مشه خۆر دواکه وتنی کۆمه ڵایه تی یه چونکه پێشکه وتنی پرۆسه ی به رهه مهێنان به شیوه یه کی گشتی، پێشکه وتنی کۆمه ڵایه تیشی لێده که وێته وه، جا له به ر ئه وه ی پرۆسه ی به رهه مهێنان له وڵاتانی مشه خۆر کزه، به هه مان شێوه ش پێشکه وتنی کۆمه ڵگاش سستی به رچاوی پێوه دیاره. هه ندێ له وڵاتانی که نداوو عێراقی سه رده می به عس چه ند نمونه یه کی له م جۆره ن. هه رێمی کوردستانیش زوربه ی مه رجه کانی وڵاتی مشه خۆری لێبه دیده کرێت، کۆموڵگای کوردستانی ئێستا بۆتە کۆمەڵگایەکی بە کاربەری تەمبەڵی بەنجکرا تەنها بیر لە تێرکردنی حەزە بایۆلۆجی یەکانی دەکاتەوە، لە لایەنی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرش داتەپیوە. ڕاستیشه که وا هه ندێ له وڵاتانی مشه خۆر مۆرکی خۆشگوزه رانیو سه قامگیریان پێوه دیاره، به ڵام دیارده که کاتی یه و له سه ر حسابی ئازادی یه بنه ڕه تی یه کانی گه له، مرۆڤیش به بێ بونی ئازادی ئه گه ر به هه شتیشی بۆ ساز بکه یت وه کو دۆزه خ دێته به رچاوی. به ڕای توێژه ر حسێن مه هداوی وڵاتی مشه خۆر کۆمه ڵگایه کی مشه خۆریش به رهه مدێنێت، کۆمه ڵگای مشه خۆریش له لایه ن خۆیه وه چینێکی ده سه ڵاتداری مشه خۆر به رهه مدێنێت که وا ده ست به سه ر داهاتی پترۆلدا ده گرێتو به ئاسانی ده توانێت ئه م هێزه دارایی یه وه ڕگێڕێت بۆ هیزی سیاسی بۆ کۆنترۆلکردنی کۆمه ڵگا له به رژه وه ندی ئه م چینه مشه خۆره دا، به ها به رزه کۆمه ڵایه تی یه کانیش ژه نگ هه ڵدێننو دیارده ی ته مبه ڵیو بێ باکی له کۆمه ڵگادا بلاو ده بنه وه، چونکه داهێنانو به رهه مهێنان بێ پاداشت ده مێننه وه، دیارده ی خۆبردنه پێش له چینی ده سه ڵاتدارو ماستاوکردنو هه ڵپه رستی په ره ده سێنێتو بواری ئابوریش ده بێته گۆڕه پانێکی موزاره به ی زه ویو هاورده کردنی کاڵا. ئابوریناسی میسری حازم ببلاوی له باره ی کۆمه ڵگای مشه خۆره وه ده ڵێت که وا ته نها ژماره یه کی که م له هێزی کار له پرۆسه ی به رهه مهێنانی داهاتی نه وتو گازدا به شداری ده کات زوربه ی هه ره زۆری هاوڵاتیانیش ده بنه به کاربه رو مشه خۆر له جیاتی به رهه مهێنه ر، به رهه می ناوخۆ ئه گه ر هه شبێت له به ر هه رزانی نرخی کاڵای هاورده کراو ناتوانێت کێبڕکێ له گه ڵ کاڵای هاورده کراودا بکات، چەند جار دیمەنی جوتیارانی کوردستانمن بینیوە بەرهەمەکانیان لە ناو دەبن چونکە ناتونن کێبڕکێ ی بەرهەمی هەرزانی هاوردە بکەن. هه رێمی کوردستان وا پێده چێت ئه م پێناسانه ی سه ره وه ی له سه ر بچه سپێت، ئه وه تا وا کۆمه ڵگای کوردستانی خه ریکه ده بێته کۆمه ڵگایه کی مشه خۆر له هه رێمیکی کۆنترۆڵکراو له لایه ن کۆمپانیا نه وتی یه بیانی یه کانه وه، که وا هه رێمی کوردستانیان وه کو کێلگه یه کی گه وره ی نه وتی چۆل له دانیشتوانیان لا وایه هیچ حسابێک بۆ تەندروستی و مافی بنەڕەتی خەڵک ناکرێت هەروەکو زیادە بن لە سەر خاکی خۆیان.
2. نه خۆشی هۆڵه ندی:
له هه فتاکانی سه ده ی ڕابردودا بڕێکی زۆری گازی سروشتی له هه رێمی ده ریایی هۆڵه ندا دۆزرایه وه که وا بوه سه رچاوه ی داهاتێکی زۆر بۆ ئه م وڵاته، به ڵام به پێچه وانه ی پێشبینی ئابوری ناسان، ئابوری هۆڵه ندی له جیاتی گه شه کردن به ره و لێکچونه وه چو ئه میش به شێوه یه کی سه ره کی به هۆی به رزبونه وه ی به های دراوی هۆڵه ندی به م جۆره ش تێچونی به رهه مهێنانی کاڵای پیشه سازی هۆڵه ندی به رزبوه و کاریگه ری کرده سه ر به رزبونه وه ی نرخه که شی له بازاڕه کانی جیهان به م جۆره کاڵاکان نه یانده توانی به شێوه ی پێشو کێبڕکێ له گه ڵ کاڵا بیانی یه کان بکه ن. به هۆی به رزبونه وه ی به های دراوی هۆڵه ندیش کاڵا بیانی یه هاورده کراوه کان نرخیان نزم بوه وه ئه مه ش فشاری خسته سه ر به رهه مه خۆی یه کان. ئابوری ناسان ئه م دیارده یه یان ناونا نه خۆشی هۆڵه ندی. نه خۆشی هۆڵه ندی به شێوه یه کی گشتی له هه مو وڵاتانی به رهه مهێنه ری پترۆل به دیده کرێت، ولاته دیمکراسی یه کانی لێده رچێت وه کو نه رویجو که نه دا بۆ نمونه، ئه مه ش به هۆی سیاسه تێکی پترۆلی دروست. نه رویج بۆ نمونه که وا سێ یه م هه نارده که ری نه وته له جیهاندا پاش ڕوسیاو سه عودیه، به ڵام داهاتی نه وتی خۆی ده خاته سندۆقێکی پاشه که وتی تایبه ته وه بۆ نه وه کانی داهاتو به م جۆره ش تێکه ڵی ئابوری به رهه مهێنانی وڵاتی ناکات بۆیه ش ئابوری یه که ی ته ندروسته، کەچی کوردستان لە گەڵ هەناردەکردنی نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە ملیارەها دۆلاریش قەرزارە بە هۆی دزی و گەندەڵی یەوە.
دیارده ی نه خۆشی هۆڵه ندی به شێوه یه کی زۆر چڕ له هه رێمی کوردستاندا به دیده کرێت ئه وه تا هەروەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێکرد به رهه می کشتوکاڵی هه رێم به هۆی به رزبونه وه ی نرخه که ی توانای کێبڕکێ ی له گه ڵ به رهه می کشتوکاڵی هه رزانی هاورده کراو نه ماوه ئه مه ش زیاتر به هۆی به رزبونه وه به های گۆڕینه وه ی دراوی عێراقی. باسی پیشه سازی هه رێمیش ناکه م چونکه ئه گه ر که رتێکی له م جۆره به شێوه یه کی ساده پێشتر هه بوبێت، وه کو به رهه می جلوبه رگو ئامێری کاره بایی سه ره تایی، ئه وا ئێستا به ته واوه تی داڕماوه. بازاڕی کاریش له هه رێمدا توشی شێوانێکی ته واو بوه چونکه که رتی گشتی به هۆی به رزبونه وه ی موچه وه بۆته نانده ری سه ره کی هاوڵاتیان دیاریشه که وا ئه م که رته که رتێکی نابه رهه مهێنه ری مشه خۆرو تەمبەڵه. هاوڵاتیانی کوردستان به ناچاری وه بۆ مه رامی سیاسی کراونه ته به کاربه رو مشه خۆر به م شێوه یه ش ڕوبه روی چاره نوسێکی نادیار بونه ته وه.
هه ردو دیارده ی وڵاتی مشه خۆرو نه خۆشی هۆڵه ندی ئه گه ر بێتو سیستمی سیاسی وڵات سه قامگیر نه بێت وه گه ل له ژێر سیستمی دیمکراسی ڕاسته قینه دا چاره نوسی خۆی دیاری نه کات، بۆیان هه یه ببنه سه رچاوه ی ئاژاوه و شه ڕو هه ژاریو کاولکاری هه روه کو له خواره وه له نمونه ی نایجیریاو جه زائیر ده یبینین.
1. نایجیریا: هه ژاری له ده وڵه مه ندیدا
نایجیریا گه وره ترین به رهه مهێنه ری نه وته له که رتی ئه فریقادا وه ئه ندامی ڕێکخراوی ئۆپێکه که چی به پێ ی ئاماره کان دیارده ی هه ژاری له م وڵاته دا ساڵ به ساڵ زیاتر په ره ده سێنێت، به جۆرێک که وا ئه مڕۆ ٧٠% ی دانیشتوانی ئه م وڵاته ناچارن ڕۆژانه به که متر له یه ک دۆلار بژین، که چی له سه رده می پێش هه نارده کردنی نه وت ئه م ڕێژه یه نه ده گه یشته 35%، به رهه می کشتوکاڵی ئه م وڵاته ش که وا ئێستا به شی پێداویستی خۆماڵی ناکات پێشتر 80% ی سه رچاوه ی داهاتی دراوی ده ره کی وڵاتی پێکده هێنا، چونکه وه کو یه کێک له ده رئه نجامه کانی نه خۆشی هۆڵه ندی به رهه می کشتوکاڵ له م وڵاته دا داته پیوه وه کو هه رێمی کوردستان. ئابوری نایجیریا له سه ره تای شه سته کانی سه ده ی ڕابردو ته نها به ڕێژه ی 11% پشتی به داهاتی هه نارده کردنی نه وت ده به ست ئه مڕۆ ئه م ڕێژه یه گه یشتۆته 99%، ئه م ڕێژه یه ش هه رچه نده ئاماری پێویست نی یه له هه رێمی کوردستاندا به ڵام دڵنیام ڕێژه که ئێستا له وه ی نایجیریا که متر نه بێت، که چی کوردستان تا کۆتایی هه فتاکانیش به رهه می کشتوکاڵی له خۆی زیاد بو ناشتوانین بڵێین هه موی به هۆی پرۆسه ی شه ڕه وه بوه چونکه وڵاتانی وه کو ئه ڵمانیاو یابانو کۆریا له ماوه ی چه ند ساڵێکی که مدا خۆیان له ئاسه واره کانی شه ڕی جیهانی دووه م ده رباز کرد که چی ئه وا سێ ده یه به سه ر کاولکردنی کوردستاندا تێپه ڕی. له گه ڵ به رزبونه وه ی داهاتی نه وتیش له نایجیریا ڕاده ی گه نده ڵیش به رزبوه وه به جۆرێک که وا ڕێژه که ی مه گه ر ئه مڕۆ ته نها له عێراقدا به رزتر بێت چونکه عێراق به پێ ی ئاماره کانی ترانسپه رێنسی ئینته رناسیۆنال پاش سۆماڵو ئه فغانستانو میانمارو سودان یەکێکی لە گه نده ڵترین وڵاتان له جیهاندا هه رێمی کوردستانیش ده بێت هێشتا له عێراق گه نده ڵتر بێت چونکه به لایه نی که مه وه له عێراق تا ئیستا چه ند لێپرسراوی حکومی له سه ر گه نده ڵی ڕاپێچی دادگاو حوکمدراون نه مزانیوه له هه رێمی کوردستاندا کاری له م جۆره کرابێت. داهاتی نه وتی نایجیریا ڕێژه یه کی که می نه بێت هه ر هه موی له زه لکاوی گه نده ڵی یه وه نقوم ده بێت. به مجۆره ش ڕێژه ی نادادپه روه ری له دابه ش کردنی داهاتدا له نایجیریا به پێ پێوه ری GINI INDEX یه کێکه له به رزترین ڕێژه کان له جیهان. له م باوه ڕه شم ئه گه ر ئاماری بێ لایه ن بکرێت به میتۆدی GINI ئه وا ڕێژه ی نادادپه روه ری له دابه شکردنی داهاتی کوردستاندا له وانه یه له نایجیریاش به رزتر بێت. له لایه نی سیاسیشه وه ئه گه ر لێره و له وێ ناڕه زایی دژ به حکومه ت ڕوبدات ئه وا حکومه تی نایجیریا یا په نا ده باته به ر به رتیلخوار کردنی سه رکرده کانی ئۆپۆزیسیۆن، یا ئه وه تا له ڕێگه ی هێزه وه به ره نگاری یان ده بێته وه ئه مانه ش به شێکن له پێناسه کانی وڵاتی مشه خۆر هه روه کو له سه ره وه باسی لێوه کرا. ئه وه ی په یوه ندی به ژینگه ی ئه م وڵاته شه وه هه بێت، ئه وا کۆمپانیا بیانی یه کان به هۆی چاودێری نه کردنی مه رجه کانی پاراستنی ژینگه ناوچه کانی به رهه مهێنانی نه وتیان له م وڵاته کردۆته زه لکاوێکی نه وت، به رهه می کشتوکاڵیو ته ندروستی دانیشتوانیان خستۆته مه ترسی یه وه، هه مان ئه م دیاردانه ش وا ئێستا له ناوچه نه وتی یه کانی گه رمیان سه رهه ڵده ده ن که وا ژماره یه ک گوند ترسی چۆلبونیان له سه ره، پیسی و بۆگەنی هەوای هەولێریش هەر پەیوەندی بە کەرتی بەرهەمێنانی نەوتەوە هەیە کەوا لەوانەیە پیسترین شاری جیهان بێت. ئامارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان گەواهیدەری داڕمانی ژینگەی کوردستانن بڕواننە ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە هەر بۆ نمونە.
2. جه زائیر: کێڵگه ی نه وتو خوێن
جه زائیر یه کێکه له وڵاته هه ره ده وڵه مه نده کانی جیهان به سه رچاوه کانی نه وتو گاز به جۆرێک که وا ئه م وڵاته ئه مڕۆ شه شه مین گه وره ترین به رهه مهێنه ری گازه له جیهاندا وه ڕۆژانه ش زیاتر له 2.2 ملیۆن به رمیل نه وت به رهه م دێنێت که وا سه رچاوه ی داهاتێکی له ڕاده به ده ر زۆره به هه ر پێوه ریکی لۆجیک وه ریگریت ده بوایه ئه مڕۆ ببوایه سه رچاوه ی خۆشگوزه رانیو سه قامگیریو پێشکه وتن له م وڵاته دا که چی ده رئه نجامه که ی پێچه وانه یه ئه میش به هۆی سیستمی سیاسی ئه م وڵاته. هه ر یه کسه ر پاش ڕزگاربونی جه زائیر له ده ست داگیکه ری کۆلۆنیالی فه ره نسی، سه رکرده کانی به ره ی ڕزگاریخوازی جه زائیر بونه چینێکی ده سه ڵاتداری مشه خۆر ده ستیان گرت به سه ر داهاتی پترۆلی ئه م وڵاته کردیانه ئامرازێک بۆ پته وکردنی ده سه ڵاتی سیاسی خۆیان دور له چاودێری داموده زگا گشتی یه کان به جۆرێک ئه مڕۆش به ته واوه تی نازانرێت داهاتی پترۆلی ئه م وڵاته چه نده و ده چێته گیرفانی کێوه، له شێوه ی هه رێمی کوردستان. ئه م چینه مشه خۆره ده سه ڵاتداره نه ک هه ر له چینێکی شۆڕشگێڕو نه ته وه په رسته وه بونه به ره یه کی دژ به گه ل، به ڵکو له نێو خۆشیاندا دابه شبون به سه ر چه ند باڵو گروپو تایفه و بنه ماڵه دا که وتنه پلانگێڕانو به ربه ره کانی کردنی یه کتر له سه ر ده سه ڵاتو داهات. نادادپه روه ریش له دابه شکردنی داهاتی پترۆلدا بوه ته یه کێک له خاسڵه ته سه ره کی یه کانی ئه م وڵاته به جۆرێک که وا 5% ی دانیشتوان ( چینی ده سه ڵاتدارو هاوپه یمانه کانیان) زیاتر 55% ی داهاتی ئه م وڵاته بۆخۆیان قورخ ده که ن پاشماوه که شی بۆ 95% تر. چینی ده سه ڵاتدار به و هۆیه وه که وا ته نها له به رژه وه ندی خۆی کار ده کات، که رتی به رهه مهێنانی پیشه سازیو کشتوکاڵی ئه م وڵاته ی له کورترین ماوه دا کاول کرد. له سه ره تای هه فتاکانی سه ده ی ڕابردودا به رهه می کشتوکاڵی ئه م وڵاته زیاتر له 70% پێداویستی ناوخۆی دابین ده کرد، که چی ئێستا نزیکه ی 80%ی ئه م پێداویستی یه له ده ره وه هاورده ده کرێت، ڕێژه ی دانیشتوانی کرێکار له بواری کشتوکاڵدا له 57% دابه زیوه بۆ 18% به هۆی لاوازی که رتی پیشه سازیش به شی هه ره زۆری جوتیاران ڕویان له شاره کان کردوه بونه ته بارسه نگی یه ک له سه ر بازاڕی کارکردنو خزمه تگوزاری یه بنه ڕه تی یه کانو که رتی نیشته جێبون. کاتێ له ساڵانی هه شتاکانی ڕابردودا نرخی نه وت به شێوه یه کی به رچاو دابه زی حکومه ت ڕوی کرده قه رزی ده ره کی بۆ دابینکردنی دراوی ده ره کی پێویست بۆ هاورده کردنی خۆراک، به ڵام له به ر ئه وه ی داهاتی پترۆل به شی دانه وه ی قه رزه کانو سوده که ی نه ده کرد هه ژاری په ره ی سه ند. لێره وه ئیسلامی یه کان هاتنه سه ر هێڵ له ڕێگای ڕێکخراوه خێرخوازی یه کانیانه وه به پاڵپشتی دارایی ده ره کیو ژماره یه ک له گه وره بازرگانانی ناوخۆ که وا به هیوای گۆرینی سیستمی سیاسی بون بۆ جێگرتنه وه ی چینی مشه خۆر. ده سه ڵاتی سیاسیش په یتا په یتا له چاوی زۆرینه ی خه ڵکا شه رعی یه تی خۆی له ده ستدا له ده رئه نجامیشدا له خولی یه که می هه ڵبژاردنه کانی په رله مانی ساڵی 1991 به ره ی ئینقازی ئیسلامی زیاتر له 47% ی ده نگه کانی به ده ستهێنا هه رچه نده زوربه ی هه ره زۆری ئه م ده نگانه لایه نگری ئایدۆلۆجیای ئیسلامی سیاسی نه بون به ڵام له ڕێگای ده نگدانیان به ئیسلامی یه کان هه وڵیاندا تۆڵه له چینی ده سه ڵاتدار بکه نه وه. چینی ده سه ڵاتدار پاش دڵنیابونیان له بردنه وه ی ئیسلامی یه کان، له ڕێگای سوپاوه پێش ئه نجامدانی خولی دووه می هه ڵبژاردن کوده تایه کیان ئه نجامدا. به ڕای زوربه ی چاودێرانی سیاسی کوده تاکه ی سوپا په یوه ندی به و پرۆژه یاسایه نوێ یه ی نه وتو گاز هه بو که وا به ره ی ئینقاز ده یویست ده نگی بۆ بدات به م جۆره ش به رژه وه ندی سودمه ندانی ناوه خۆو ده ره کی له سامانی نه وتو گازی ئه م وڵاته ده که وته مه ترسی یه وه. ئه م کوده تایه هه ر هۆکارێکی هه بوبێت چینی ده سه ڵاتداری به یه کجاری له گه ل جیا کرده وه وڵاتیشی خسته گێژاوێکی خوێناوی یه وه که وا تا ڕاده یه ک ئێستاش هه ر به رده وامه. ئه گه ر مه رجه کانی جه زائیر هه روه کو له سه ره وه باسکرا له گه ڵ مه رجه کانی هه رێمی کوردستان له سه ره تای نه وه ده کانی ڕابردوه وه، واته پاش ڕاونانی هێزه کانی به عس له لایه ن جه ماوه ره وه به راورد بکه ین، ئه وا له یه کچونێکی زۆر به دیده کرێت. له هه رێمی کوردستانیش سه رکرده کانی پێشوی به ره ی ڕزگاریخوازی گه لی کوردستان پاش ڕزگاربونی کوردستان بونه چینێکی مشه خۆری ده سه ڵاتدار دژ به زۆرینه ی گه ل، زوربه ی هه ره زۆری داهاتی هه رێمیان بۆ خۆیان قورخ کردوه، ده رئه نجامه که شی به هه مان شێوه داڕمانی که رتی به رهه مهێنانو نادادپه روه ری یه له بواری دابه شکردنی داهاتدا، چینی ده سه ڵاتداری هه رێمی کوردستانیش له شێوه ی ئه وه ی جه زائیر له چاوی زۆرینه ی خه ڵکدا شه رعی یه تی خۆی له ده ستداوه هاوڵاتیانیش له گه ڕانن به دوای هه ڵی تۆڵه سه ندنه وه لێ یان هه روه کو له هه ڵبژاردنه کانی په رله مانی هه رێم له 25.7.2009 بینیمان که وا ڕێژه ده نگێکی زۆر بۆ بزوتنه وه ی گۆڕان چون هه رچه نده ئه م بزوتنه وه یه نه ئایدۆلۆجیایه کی هه یه و نه فه لسه فه یه کی سیاسی تایبه ت به خۆی، خاوه نی ڕابردویه کی سیاسی سه رکه وتوش نەبو تاکو ده نگده ران دیسان ده نگی پێبده ن، که واته ده نگده ران له شێوه ی ده نگدانه که ی جه زائیر به شێوه یه کی گشتی ویستیان تۆڵه له ده سه ڵات بکه نه وه، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵیشدا لەوانەیە ڕێژەیەکی زۆر خەڵک هەر نەچن بۆ دەنگدان چونکە ئەلتەرناتیڤیان نەماوە بزوتنەوەی گۆڕان بەشێکە لە دەسەڵاتی گەندەڵی جووت بنەماڵە. خۆشبه ختانه ڕێژه ی توندو تیژی له هه رێمی کوردستان هێشتا نه گه یشتۆته ئه وه ی جه زائیر ئه میش به هۆی ئاگاداری سیاسی هاوڵاتیانو سروشتی ئاشتیخوازانه ی گه لی کوردستان، هه رچه نده به شێک له ده سه ڵات له لایه ن خۆیه وه توندوتیژی دژ به هێزه کانی ئۆپۆزیسیۆن به کار دێنێت، بەڵام ئەوەی خەتەرە ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری نێوان میلیشیای باڵەکان خۆیانە هەروەک ڕوداوەکانی ئەم دوای یەی سلێمانی. قورخکردنی ده سه ڵاتی سیاسی له هه رێمی کوردستان وه پاڵپشتی ده ره کی له م ده سه ڵاته له شێوه ی جه زائیر په یوه ندی به سامانی نه وتو گازی کوردستانه وه هه یه چونکه ده سه ڵاتی سیاسی لێره دا ده کرێته ئامرازێ بۆ ده ستبه سه راگرتنی ئه م سامانه زه به لاحه ی کوردستان که وا هه رچی دزو مافیای ناوخۆو ده ره کی هه یه بۆسه ی بۆ داناوه ته وه. هه ر ده شبێ وابێت مه گه ر ئه م هه مو شه ڕو خوێنڕێژی یه هه ر شینێک نه بو بۆ هه ریسه که. وکمدانی زاڵمانەی چاڵاکوانانی بادینان بە ڕەزامەندی ئەم لایەنە نێودەوڵەتی یانەشە کەوا لە فەرهودکردنی نەوتو گازی کوردستان بەشدارن چونکە هەر جولانەوەیەکی جەماوەری دژە گەندەڵی گورز لە بەرژەوەندی یەکانی ئەمانیش دەوەشێنێت.
سەرچاوەکان: