Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

مێژوو دەگێڕینەوە ... هوشیار ئیبراهیم – بەشی پێنجەم

Pin It

ئای چ ئازارێكە، كە هەڤاڵ بە دەستی هەڤاڵ شەهید دەبێت.  .  

لە نێو بزاڤی پارتیزانێتیدا، كە ژمارە و هێز زێدە دەبێت، تۆكمەتركردنی دیسپلین و رێنماییە سەربازییەكانیش دەبنە پێویستیەكی ژیانیی، جۆری یاسا و ڕێسا و چۆنیەتی جولەش پێویستی بە گۆڕانكارییە، پۆلێن و ڕاگرتنی توانا و ئەزموون لە نێوان تیم و گروپ و دەستە و یەكە-كان و هەماهەنگی نێوانیان، گرنگی خۆیان هەیە، نا ئەگەر ڕەچاوی ئەو خاڵانە نەكەیت، ئەو كاتە زێدەبوونی ژمارە زیانیشی بەدواوەیە.  

شەهیدبوونی سێ هەڤاڵ.  .  

گەرووی داوەتان(دەریێ داوەتا)، گەروێكە رێك بۆتە هێلی سنوور، بە دیوی باشوریدا حەفتانین-ە و دیوی دیكەشی باكوری كوردستانە، ئەو گەرووە لە مێژووی 37 ساڵی هەڵگیرسانی خەباتی چەكداریدا، بۆتە شایەدی هەزاران شەڕ و پێكدادان و چالاكی و ئۆپەراسیۆن و بۆمب و تۆپباران.  

- سوپای داگیركەر بە دیوی باكورییەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن ڕۆژانە هێزی كۆدەكردەوە، تۆپبارانی گەرووەكەشی دەكرد.  

- هێزێكی هەڤاڵانیش لە گەرووی داوەتیان جێگیرببون و لە چاوەڕێی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی دوژمنن.  

گەلێك جار سوپای تورك بە مەبەستی ئۆپەراسیۆن هێزی كۆدەكردەوە و وەك تاكتیكیش چەند ڕۆژێك لە بەرامبەر ئەو شوێنانەی كە دەیزانی گەریللای لێیە بە ئاشكرا نمایشی هێزەكانی خۆی دەكرد، ئەمەش لە زانستی سەربازیدا بۆ لاوازكردن و تێكدانی باری دەروونی بەرامبەرە، بێگومان ئەو تاكتیكە لای هەڤاڵان كەشف و بێكاریگەر بوو و شارەزای مەبەستەكان ببوون.  

+ هەڤاڵان لەو ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی چاوەڕوانیدا، بە ڕۆژ چاودێری سەرباز و سەنگەرەكانیان دەكردن و ئێوارانیش بە شێوازی تیم تیمی" سێ كەسی"، لە گەروەكە بەرەو هێزەكانی دوژمن شۆڕدەبوونەوە و خۆیان دەگەیاندنێ و لێیاندەدان، ئەمەش تاكتیكبوو بەرامبەر بە تاكتیك، بۆ ڕوخاندنی ورەی سەربازەكان بوو، (ئاخر هێشتا ئۆپەراسیۆن دەستیپێنەكردووە ئاوا لێماندەدرێت، ئەی ئەگەر دەستپێبكەین چیمان بەسەردێنن)، ئەو بیركردنەوەیە تووشی دڵەڕاوكێ و دودڵیی دەكردن.  

+ ئەو ئێوارەیە سێ هەڤاڵی بۆتانیی كە لە تیمێكدا جێدەگرن، لە گەرووی داوەتیان بۆ لێدانی هێزە مۆڵدراوەكەی سوپا شۆڕدەبنەوە، دوای نیوەشەوێكی درەنگ، ئاگر لەسەر پشتی دوژمن دەكەنەوە، لە تاریك و ڕوونی سەحەرێ لە گەڕانەوەیاندا نزیكی سەنگەری هەڤاڵان دەبنەوە و لە مەسافەی كلانشیكۆفدا، ئەو هەڤاڵانەی لە گەرووەكەدا كەمینن، لە هەرسێ هەڤاڵ دەدەن، ئەوان بەسەربازیان تێگەیشتبوون، كە تەواو ڕوناك دەبێتەوە و دەچنە سەر تەرمەكان، ئینجا تێدەگەن چ هەڵە و كارەساتێك ڕویداوە.  

ئەو سێ هەڤاڵە لە چالاكیەكەدا، هەریەكە و تفەنگێكی زیادەیان پێبوو و هەریەكە و كڵاوی سەربازە كوژراوێكیان هێنابوو و لە سەری خۆیان كردبوو، هەڤاڵانیش بەهۆی كڵاوە سەربازییەكانەوە گومانیان نەمابوو كە سەربازن و دزەیانكردووە یان ڕەنگە هێرشیش دەستپێكردبێت.  

شەهیدبوونی هەڤاڵێك.  .  .  

+ دیسان لە چیای گارە بووین، لەگەڵ پارتی هێشتا تەقوتۆقمان لەنێواندا مابوو، بە ئەركێك لە دیوی بانێ و "بەلای چاربۆتكێ"وە بووین، هەموو ئەگەرێك چاوەڕوانكراوبوو، دەستەیەك بووین، شەوە و لە گەڕانەوەماندا، هێشتا تەواوەك مابوو بگەینەوە ئەو شوێنەی هێزەكەمانی لێبوو، گوێم لە دەنگی كرانەوەی ئەمنیەتی چەكی ئەو هەڤاڵە بوو كە لە پێشەوە دەڕۆیشت، بە دەنگێكی بەرز بانگیكرد تۆ كێی تۆكێی، ئیدی دەنگی سێیەم دەستڕێژبوو، دوای ئەوەی ڕەوشەكە كۆنترۆلكرایەوە، دەركەوت كە لە هەڤاڵێكی خۆمانیداوە و شەهیدیش بووە.  

ئەو هەڤاڵە كە لەگەڵ گروپێك بە ئەركی دەورییە دەرچوونە، لێیان دابڕاوە، كە هەست بە جولەی ئێمەش دەكات، بۆ دڵنیابوون و تەدبیری خۆی، دادەنیشێت و ڕووی چەكەكەشی لە ئێمە دەكات، ئیدی پێشەنگەكەی ئێمە كە هەر بە سروشتی خۆی چاپوك و دەستوبردبوو، لە مەسافەی 10 مەترێكدا تەقەی لێكرد.  

ئەویش كارەساتێكی دیكەبوو كە زۆر ئازاریداین، بەڵام بوو بە وانەیەك بۆ دوبارەنەبوونەوەی.  

ئەو هێزە گەریللا خاوەن ئەزموونەی ئەمڕۆ دەیبینین، وا حەفتانین و گارە و زاپ و ئاڤاشین، یەكێ لە سوپا بە هێزەكانی ناتۆ دەشكێنێ، بە ڕابردوێكی پڕئازاری ساڵانێكی دوور و درێژی زەحمەت بەو ئاستە گەیشتووە، ئەزموونی تاڵ و شیرینی ئاوێتەی وانە و پەندی سەربازی كردووە تا بەمڕۆی گەیشتووە، یار و نەیاریش ناتوانن نكۆڵی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكانی بكەن.  

 

We have 200 guests and no members online