٢٤/٧/٢٠٢٢
„God Save the Queen „ خوادایە پاشا بپارێزە.
دیاردەی کۆلۆنیالیزم و داگیرکارایی و ڕووتاندنەوەی گەلان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەتایبەت گرێ دراوە بە ڕۆڵی نەرێنی چەپەڵ و چاوچنۆکانەی ئینگلیز و ئەوەی کردوویەتی و گێڕاوێتی لەتەواوی کیشوەرەکانی گۆی زەوی لە مێژوودا. . .
ئەگەر ئێمە واز لە رۆڵی ئینگلیز لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئەمەریکا بھێنین، وا لە ئاسیا و ئەفەریقادا، نەتەوە و وڵاتێک دەرک پێ نابەیت قوربانی سیاسەتی ئینگلیز نەبێت و گورزی بەر نەکەوتبێ. .
سیاسەتێک لێوان لێو لە ناحەزایەتی و ڕووتاندنەوە و تەفرەدا و چاندنی تۆی دووبەرەکی و خۆخۆریی و بەجێهێشتنی هەزار گرێکوێرە بۆ میللەتانی بندەست لەدوای خۆیانەوە.
لەتەک ئەم ڕاستینە مێژووییەدا و بە تێخوێندنەوەی بارودۆخی کورد و کوردستان لەسەر بنەمای بابەتی و زانستی، قوربانی ھەرە گەورەی سیاسەتی ئەم ھێزە خوێنمژ و، چەپەڵەی مێژووە. بێ ئەوەی درێژەی بدەمێ، بەندە لەزۆر نووسینی تردا ئاماژەم بەم خاڵە داوە .
پاشای بەریتانیاThe Queen کە ناوی Elizabeth ll بەتەمەنترین ئافرەتی دەسەڵاتدار لەمێژوودا دادەنرێ و 70 ساڵی ڕەبەقە تاجی پاشایەتی لەسەر ناوە. . لە مێژوودا تەنها سێ پاشای تر لویسی 14 ی فەرەنسا نزیکەی 72 دەسەڵاتدار بووە و پاشایەکی تایلاند بهومبۆل ئادولیادیژ و یوهانی دووەم لیشتەنشتاین یەکی 70 ساڵ و چەند مانگێ حوکمییان بەدەست بووە. ئەوە ئیلیزابێت هەر لەتەمەندا و پێدەچێت ئەمانە تێپەڕێنێ .
ئیمساڵ 2022 بۆ ماوەی 4 ڕۆژ یادی پلاتینی ئەم شکۆ و تاجەی بۆ کرایەوە. . یادێک بە قاشکردنی کێکی تەمەن، بووە جێی سەرسوڕمانی ھەموو جیھان.
من لە گەوھەردا سەرسامی سیستەمی پاشایەتی نیم، و بەشەوارەی ھیچ تیۆریی و دەقی ڕەنگاوڕەنگی نێو کتێبانیشدا نەکەوتووم. ئەوەی حەز و ئاواتی من دەیخوازێ، لە ئامانجی سیستەم، دەسەڵاتێکە یەکسان و بێ چەوسانەوەی مرۆڤ بێت. . . مرۆڤەکان لە سایەیدا بەختەوەر و شکۆمەند بن. . گرنگە دەسەڵات چاوی لە بێدەسەڵات بێت و دادپەروەرانە دەستپاکانە کار و خزمەتکردن بە خەڵک پێشکەش بکا، پاشا بێت یان نالەسەر ڕەفتار و مامەڵەی وەستاوە.
رۆژانی 2-5 مانگی 6 ئەمساڵ چوار رۆژ ئاھەنگ و پشوو لەسەر شەقام و بەر ماڵ و کۆشکەکان گێردڕا . . لە کۆشکی (باکنگھام )یش. . کە ژمارەی بەفەرمی 200 ھەزار ئاهەنگی جۆراور بوو، بۆ خانمێکی میراتگری دەسەڵاتی پاشانشینی ئینگلیز کە 70 ساڵە تاجەکەی نراوەتە سەر. . . خۆی بەسواری کەژاوەیەکەوە لەتەک چەندین ئەستێرەی سیاسی و هونەریدا لەوانە ئاید شیرون و سروودی نەتەوەییان دەچڕی کە کۆپلەیەکی لەسەرەوە دانراوە خوایە پاشا بپارێزە. . بۆ ئەم ئاهەنگێڕانە 950 شەقام کۆڵان ڕێگەی هاتوچۆیان لێ بەستن. لە 80 وڵاتانی Commonwealth لە نیو گرینلاندەوە تا نیوزیلاندا نزیکەی 600 جۆر خواردن ئامادە کرا و شەقامەکان ڕازێندرانەوە.
تیڤی، ڕادیۆ، رۆژنامەنووس، ھەواڵنێر، لەزۆربەی جیھاندا سەرقاڵی گوستنەوەی ئاھەنگەکەبوون. . گۆڤار، کتێب نووسران و بڵاکرانەوە و سەدان پسپۆڕ و شارەزای تایبەتی کۆشکی پاشایەتی و لێکۆڵەر و مێژوونووس و ئەدیب و ھونەرمەند، بەشدارییان لەم بۆنەیەدا کرد و بەرز نرخاندیان . . بەشێکی ئاھەنگەکانی لەندەن بە نمایشتی سەربازی و بەشداری 1500 سەرباز و 200 پۆلیسی ئەسپسوار و تیپێکی موزیکی 400 کەسی بەڕێوە چوو.
لە ئاسمان فرۆکەکانی سەر بە کۆشکی پاشایەتی نمایشتیان دەکرد و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ژمارە 70 یان دەنەخشاند. پاشا زەنگی گەورەورەترین کارتدراڵی جیھان ی لێدا و دەست کرا بە نوێژ و نزا کردن و ھەروەھا لە وڵاتانی کۆمنولث پیرۆزکردنی(یوبیلی پلاتینی). . . جۆشی تێکەوت.
پاشا بە وتارێک سوپاسی ھەموو ئەندامان و دراوسێ و ھاوڕێکانی کرد. . . لە ناوەوەی و ئەوانی ژێر دەسەڵاتی کۆمنولث . . وەک ئوسترالیا و کەنەدا و زۆر دورگەی ئەم جیھانە . جۆن مێجەری سەرەوەزیرانی پێشوو بۆ BBC دەڵێ: ھیچ کەسایەتییەک و سەرەک وڵاتێ نابینم ھێندە ئەم پاشا ئێلیزابێتی دووەمە خاوەنی کەسایەتی گەورە بێت .
پاشاژنی تەمەن 97 ساڵ تا ئێستا کاری لەگەڵ 14 سەرەکوەزیرانی کردووە و ڕایی کردوون. . لە چەرچڵەوە تا جۆنسن و ئەوە ئەمیشی پوول پێوەنا. . . 150 جارسەردانی وڵاتانی کۆمۆنویلثی کردووە 22جار بۆ کەنەدا، 13جار بۆ فەرەنسا کە زمان و کولتوورەکەی باش دەزانێ و دەناسێ. لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە یەکێ لە گەشتەکانی 168 رۆژی خایاندووە و 13 وڵات چووە. . . لە رۆژی لەدایبنوونی 21 ساڵەیدا وتوویەتی: ژیانم چەند کورت یان درێژ بێت دەیبەخشمە خزمەتتانەوە. . .
هەزار کاری فەرمی ئەنجام داوە و کردووە. رەزامەندی لەسەر 4 هەزار پرۆژەی یاسایی داوە و پێشوازی فەرمی لە 112 کەسایەتی گەورە کردووە، وەک ئیمپراتۆری یابان 1954 &1971 سەرۆکی پۆلۆنی ڤالیسا1991 و ئوباما 2011 .
لەژێر چاودێری خۆیدا 180 ئاهەنگی لە کۆشکی باکنگهام کراوە، نزیکەی 1,5 ملیۆن کەس بەشدارییان تێدا کردووە. . 13 سەرەۆکی ئەمەریکای دیووە. یەکەم پاشای ئینگلیزە 1996 بچێتە وڵاتی چین و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا 1991 وتار بدات. . جێی سەیرە یەکەم نامەی ئەلەکترۆنی/ ئیمیلی ساڵی 1976ناردووە.
بەبۆنەی کردنەوەی یارییەکانی ئۆلۆمپیای 2012 لەگەڵ جێمس بۆندا بە پەرەشووت خۆی هەڵدایە خوارەوە. . .
ئێستا سەرپەرشتی 500 ڕێکخراو دەکات و 70 ڕاهێنان و فێرکردن و 30 ئاینی و 40 هونەری و وەرزش. 300,000کارتی پیرۆزبایی بۆ کەسایەتییەکان ناردووە بەبۆنە جیاجیاکانەوە بەتایبەت لەدایکبوونیانەوە. لەوانە 900 بەبۆنەی 60 پێکهێنانی هاوژینیانەوە. دەوڵەت دراوەکەیان وێةە ئەم پاشاژنەی وا بەسەرەوە. . 35 زیاتر لە 30سەگی هەس لەوانە کۆرکیس کە تایبەتن. 4 پاپاشی دیووە و لەکردنەوەی هەزاران پرۆژەشدا ئامادە بووە. .
2013خەڵاتی BAFIAوەرگرت بەبۆنەی هاوکاریکردنی فیلم و زنجیرە تیڤییەکان. .
ئەم تەختی پاشایەتییەی ئێستا وا چەسپاوە و مێژووی جیھان وا بەڕێزەوە سەیری دەکات، ھەمووی بەروبوومی سیاسەتی چەپەڵ و حەرامزادانەی ئینگلیزە. . . ئینگلیز فەرەنسای لێ دەرچێ کە مێمڵێکی کلاسیکیەتی، دەنا ھەموو نەتەوە و گەلانی تری دەوروبەری خۆی[ ئیرلەندی و وێڵز و سکۆتلەندی. . . ھتد] ژێر چەپۆک خستووە، کیشوەر و زەریانی داگیرکردووە. . . رووتاندوونیەتەوە. لە خوارەوە ئینفۆگرافێکتان نیشان دەدەین، کە ئەم عەرشە لە کوێوە پارە دەچنێتەوە و چۆنی خەرج دەکات. . .
کورد ھێشتا لەبەردەم نھێنی ئەو پرسیارەدا واقی وڕماوە، بۆ ئینگلیز ھێندە دژی کورد و ڕێگربوون لە بەدەوڵەتبوونی؟؟ . بۆچی بۆ عەرەب چەندێن مسس بێل و لۆرانس پەیدا دەبێت و ئێمەش مێجەر سۆن؟!! ئینگلیز لەدێر زەمانەوە کلکی لەگەڵ فارسەکاندا گرێ داوە، لە کەڵەگایەتی تورکیش چاوپۆشی دەکەن!. . کەچی دژی ھەر ھەوڵێکی سەربەخۆیف کوردستانن و تابووری پێنجەمیان تێدا چاندووین. . .
ھەندێ جار بەرپرسە ئینگلیزییەکان وەرامی ئەم پرسیارە بەوە دەدەنەوە: کورد ئەوانی کوشتووە؟. . ئایا عەرەب لەوانی نەکووشتووە؟. . تورک ھەروەھا و فارسیش؟؟. . .
ئینگلیزەکان بۆچوونێکی تریان ھەیە! دەڵێن: کورد بۆتە ھاوکاری عەرەب و فارس و تورک و دژی ئێمە وەستاونەتەوە! ئەمە ڕاستییەکی تێدا، بەڵام ؟!. .
بەھەرحاڵ ئۆباڵی ھەرە گەورەی ھەڵنەھێنانی ئەم مەتەڵە وا لە ئەستۆی مێژوونووسانی کورد و سەرکردە و سیاسییەکانی دا ؟؟ نەک لەم بوارەدا ھیچیان نەکردووە، بەڵکو بەشێکیان ملی خۆیان کردووە بە پەتی لەندەنەوە و ھەر بۆ ئەوان کار دەکەن؟!. . .
تا ئەو کۆت و بەندە نێودەوڵەتییە تێکوپێک نەشکێنین، دەرەتانی رزگاربوونی کورد لەم کوێرەوەریی و ماڵوێرانییەی ساڵانی ساڵی مەحاڵە و سەرکەوتنی دوورە لە واقعەوە. . . ئاخر بە دیوێکی تردا، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بۆخۆیان بەچکەی ناشەرعی ئینگلیز و فەرەنسان و لێرەوە بەڕێوە دەبرێن. . کورد لە لەندەن خۆی بسەپێنێ، بە کاری لۆبیستی و دیبلۆماسی و تەماح خستنەبەر و گرتنەبەری رێگای تری تۆمارکردنی گازندەیی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان لەسەر سیاسەتی کۆلۆنیالیزمانەی ئیمپریالیستانەیان، تاوەکوو شتی تریش بۆ کورد ھەمووی رەوایە "داون ستریت " ملکەچی خواستی کورد بکرێت و ئەو نەخشە نێودەوڵەتییەی رۆژھەڵاتی ناوین ھەڵبوەشێنێتەوە و لەسەرننەمای دادپەروەریی و مافی گەلان لەرووی مێژووییەوە بدرێتەوە بە خاوەنەکانیان. .
گرنگە ھەموو کوردێ بە چاوێ تاوانبارانە لە دوژمنانی نەتەوە و نیشتمانەکەی بڕوانێ، ئینگلیز دوو چاوی 60-70 ملیۆن کوردی لەسەر بێت. . .
ڕەوتی گۆڕان و پێشکەوتنەکانی ئێستا وا بڕوات، تا بێت گرفتی ئابووریی و خۆ وەتاقخستنەوە و قەیرانی ناوخۆیی بەسوودی ئینگلیز نییە دەست لەیەخەی بەرنادەن. . بەواتای ئەوەی تا بێت قێزەون دەبن، لۆژیک و حوکمی مێژووشە ناتوانن تا ھەتایە پاشای سەرزەوی بن، ھێدی ھێدی کۆشک و تەلاریان دەڕمێ. . . ھەر نەبێت میللەتان ئێستا ھوشیارترن لە جاران و تابێت دەسروپێوەندەکانی ئینگلیز ئاشکرا و ریسواتر دەبن و لەناو ئینگکستانیشدا، ھێزێکی گەورەی چالاک لەنێو کۆچبەرانی جیاوازدا دروست بووە، بەتوندی دژی مێژووی کۆلۆنیالیزم و سیمبۆلەکانی ئینگلیز کار دەکەن. . تاریق عەلی نووسەرێکی بەرەچەڵەک پاکستانی، لە کتێبە نوێکەیدا:
Ali Winston Churchill: His Times,His Crimes 2022 Tariq
شکۆی بە چەرچڵەوە نەھێشت، کە دیاترین سەرکردەی دوای دووەم جەنگی جیھانی ئینگلیز و جیھانە. . . بەبۆیەکا ھەموو دەیانەوێ جارێکی تر رێگە بە سەروەریی ئینگلیز نەدەنەوە. . . بەواتای گڵۆڵەیان کەوتۆتە لێژی. . . لەناو خودی بنەماڵەکەشدا کەسیان ناتوانن ڕۆڵی جاران بگێڕن و ئابڕووچوون و ڕیسوایی بەردەوام دایڕزاندوون.
بۆ کورد ھونەر ئەوەیە بێ شەرم کار لەسەر ئەم تەوەرە بکات و دەست لەیەخەی ئینگلیز بەرنەدا، دەرفەت و هەلە زێڕینەکان بقۆزێتەوە و زیاتر ئەقڵ و لۆبی و دیبلۆماسی بخاتە گەڕ بۆئەوەی مافی خۆی لێ بستێنێتەوە.