گوایە ئەم کەسەی لەم وێنەیەدا دیارە، قسەکەشی خراوەتە ڕوو، ئەوە بیرکردنەوەیەتی. . . ((((وەک کەسوکاری قوربانی ھەڵەبجە: گەردنی سەدام ئازاد دەکات))))?!?!?!?!?!
دەزگایەکی میدیایش وەک ھەنگوینی لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە لەخۆشیدا نازانێ چ رۆنی بدات لە قەلبی!. .
کۆمەڵێ نەزان و ساویلکە و بێژووش دەھۆڵی بۆ دەکوتن و سەرچۆپی مەرگی کوردیان بەستووە. . .
بەڕاستی کارەساتە! تکاندنی ئابڕوو و شوورەییە! ئەمە سواڵی پارەیە،
جا ئەگەر ئەوە بەغدا چنگێ پوولی دایتێ! ئایا تۆ خوێنی خوشک و برا و کوڕو کچ و مێرد و ژنتان بە پارە دەفرۆشن؟؟!!
نا نا ئێوە جگە لەوەی دروست تۆ قوربانی ھەڵەبجە و ئەنفال و کوردایەتیت!، ھەر لە ڕقی دەسەڵاتی کوردی، دەتەوێ لە بکوژ و ستەمکار و خوێنمژەکەم خۆش بیت و گەردنی ئازاد بکەیت!!. . بەڕاستی من ھێشتا کەسم نەدیوە، وەک ئێوە لەداخی منداڵی دراوسێ، ورگی منداڵی خۆی بدڕێ. .
بەگشتی حاڵەتەکە لەنێوان دوو بڕگەدایە:
ئەگەر توڕەیت، ھەقی خۆتە!، بەس خۆ نابێ منداڵەت بکەیتەوە بە قوربانیەکی نوێ! بەڵکو بەئامۆژگاری و پشوودرێژی ھەوڵی لەگەڵ دا دەدەیت، بێتە سەر ڕێی ڕاست. .
یاخود . . راسپێردراوی و قورمیشکراوی بۆ ئامانجێک بەکارت دێنن! یاخود حەزت بەوەیە ڕۆڵ و تەمسیل بگێڕی. . .
ھاوچارەنووسەکەم : ئێوە باش دەزانن گەر ئێوەش لە داگیرکەر و زاڵم و بکوژ و دوژمنانتان خۆش بن ! ئەوا میللەت و مێژوو لێیان خۆش نابن! خودی شەھید و قوربانییەکانی دراوسێتان، گوندەکەت و شارەکەت، کەسوکارت لێیان خۆش نابن. . .
تۆ دەزانی جگە لە پەڵەیەکی شەرمەزاری ھیچی ترت لەم ھەڵوێستە بۆ نەماوەتەوە. . .
ئاخر ھیچ (جولەکەیەک) لە (ھیتلەر )خۆش نەبووە. . .
ھیچ (ئەرمەنییەک) لە (سوڵتان عەبدولحەمید و ئەتاتورک) خۆش نەبووە!
ھیچ (عەرەبێک) لە (موشەدایان و شارۆن) خۆش نەبووە!
ھیچ (ڕۆژھەڵاتییەک) لە (خومەینی و خاڵخاڵی) خۆش نەبووە!
ھیچ (رۆژئاواییەک) لە (ئەسەد و رێوی) باوک و کوڕ خۆش نەبووە. . . ؟؟؟!!!!
یاخود ئەم ڕۆڵە خراپ و ریسواییەتان پێ دەگێڕن ھیچی تر نین. . .
بنەماڵەی شەھیدانی سەربەرزی کوردایەتی سەرگەرمی درێژەدانن بە خەبات و سەنگەریان چۆڵ نەکردووە، داوای ھەقی رەوای نەتەوەکەیان دەکەن. . .
ئێوە بۆ ئامانجێکی گڵاو بەکار دەھێنرێن! ئێوە خۆتان کردۆتە قەرەقۆزی گەمەیەکی تا سەر ئێسک ناشیرین و نزم و گوماناوی !. .
من ئێستا دەزانم بەدەست ئازاری ویژدانتەوە( گەر ھەتبێت)!! چۆن تلاوتل دەکەن. .
ئێستا دەزانی چ کڵاوێکت لەسەر نراوە؟!. .
ئێستا دەزانی سەرت بەسەقەتی تاشتراوە و ئاوێنەشت دراوەتە دەست؟!. .
ئێستا دەزانی رووی ناو کۆمەڵت نییە!
ھەڵەبجەییەکان، ئەنفالکراوەکان قێزت لێ دەکەنەوە!!!
ئاخر شەڕی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و دز بەو جۆرە نییە؟!. . تۆش ئامانجت دادپەروەری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەکەت نییە؟!. . بەڵکو چنگێ پولی ڕەزالەتی و سووک و سەلیمی و ھەوڵ دەدەیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجی پیس و دۆڕاوی سەر شانۆی سیاسی!. . .
گومانم ھەست تۆ و ئێوە ھەڵەبجەیی و ئەنفالکراو بن!
نا، نا ھەڵەبجەییەکان :سەرکەش و قارەمانی کوردایەتین. . . کوردبوون ھێندە ئاسان نییە، ئێوە بیکەنە بەردەبازی دەروونی نەخۆش و مەرامی چڵکنی خۆتان و کەسیش لە داگیرکەر و دوژمن و بکوژی و کاولکەری نیشتمانی خۆی نابورێ. . .
سەدام و عەلی کیمیاوی دروشمەکانی عروبە، وان لەناو زێرابی شەقام و کۆڵان و دەشت و دۆڵی ھەڵەبجەی مەرگ بەزێن و گەرمیانی سەربەرزی کوردایەتی دا. . .
ملیۆنەھا سڵاو بۆ گیانی شەھیدانی ھەڵەبجە و ئەنفال و بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد. . .
ڕووڕەشی بۆ خاکفرۆش و خۆفرۆش و تابووری پێنجەم لە کوردستان دا. . . ؟