
لە ھیچ دەڤەرێکی جیھان و یچ کام لە قۆناخەکانی مێژوودا، ئازادی بیروباوەڕ ھێندەی ئێستای وڵاتی چین بەر گورزی پشت شکێن نەکەوتووە!..
سیستەمی تاک حیزبی و سەرۆک تا ھەتایە، ترس و تۆقین لە کرانەوە و بیروڕای ئازاد زەندەقی بەرپرسانی چینی بردووە...
ئەم وتارە چمکێک لەو مێژووە ڕەش و نەفرەتی و نامرۆییە دەگێڕێتەوە، کە ڕۆژانە نوسەر و ھونەرمەند و کەسانی تر لە چین بێ سەروشوێن دەکرێن بە ھۆی ھەڵوێست و دەبڕینێکی جیاوازەوە..
بەشێک لەمانە پاش ماوەیەک ئازاد دەکرێ:
بەو مەرجەی ببنە بوقی سیستەمەکە و بەشانوباڵیدا ھەڵبدەن..
بەشێکی تریشی دەبێت بێدەنگی ھەكبژێرن و پەیمان بدەن بۆ ھەتاھەتایە لە ھێڵی فەرمی لانەدەن...!!!
ئەم ئەقڵێت و ڕەفتارە وای کردووە، چین بێتە زیندانی بیروباوەڕ و ئازادی...
ئەمە ماو و دەوڵەتەی!؟..
چین دۆستی رووسیای پۆتین و ئێرانی خومەینییە! ئیمڕۆ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی یاری ئۆلۆمپیاتی ساڵی 2022 ەوە لەم وڵاتە. زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا بایکۆتی بەشدارییان کردووە...
کەچی بڕینی قردێلەکە بە پۆتین سپێردراوە...
مەنجەڵ و سەرقاپی دیکتاتۆرێتی و ئۆتۆکراتی جیھان....
نازانم دەروێشەکانی ئەم ڕێبازە لە کوردستان ھەتا ئێستا دوای چی کەوتوون و دەیانەوێ چ وەیشوومە و نەھامەتییەکمان بۆ بکەنە دیاری؟!...
گوباح نییە کوڕی کورد لە (ئامەد و سنە و سلێمانی و قامشلۆ) بکرێنە سووتەمەنی ئەم جەھەننەمە!!!...