Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

گوزارەی نەوەی دووەمی کورد لەهەندەران ... دڵشاد تاقانە

Pin It

سەدوبیستوشەشەم کورتەگوزارە. .

حەلواخۆرە. .

باسی بولبولی دەنگخۆش و جوانی خورماخۆرە نیە کە زۆر کەس ئاڵودەی هەبوون و بەخێوکردنیتی واتا خاوەنیەتی بکات. لێرە باسی بابەی جیابۆوە لەدایەیە، کیژۆڵە کوردەی هەندەرانی گڕدیدەی بیستوسێ نەورۆز بوو لەتەمەنیدا، خوێندنی زانکۆیشی تەواو کردبوو هەروەک دووخوشکە لەخۆ گەورەترەکەی بەڵام بابی بەو پیریەش هەروا هەرزە و چاو لەدەربوو هەتا پێیکرا ڕایبوارد و چاوبرژی کرد ئەوجا چۆوە لەکوردستان کچەکی لەتەمەن کچەکانی هیناوە، هەتا ئێرە مافی خۆی پیادە کردیە بەئاین و یاسا کەس گلەیی نەکرد. لەسەردانەکی کوردستانی کچەی هەندەرانی، نەنکی لەداکیەوە بەدەم هەناسەبڕکەی نەخۆشی قسە و هەواڵپرسی گۆتی: ئەدی بابت کوە؟ کچەش: وەڵا باشە لەگەر ژنە نوێیەکەی دەژی. داپیرە پرسی: بیستم حەلواخۆرەکی بووە؟ کچە تێنەگەیی: ئەیەڕۆ حەلواخۆرەچیە نەنە؟ ئەویش گۆتی: بابت پیرە و ژنەکی زۆر گەنجی هینایتەوە، ئەو منداڵەش بەبابت ڕاناگات هەر کە مرد لەسەر قەبران داوای حەلوای چلەی بابی دەکا کچم، ئینجا ئەوە پێیدەرێن "حەلواخۆرەی سەرقەبران" ئێستا بابت لۆخۆی نەخۆشە شتەکی لێ بێ مندارەکە پێی نازانی داوای حەلوای زیاتر دەکا کەواتە حەلواخۆرەکی بووە.

 

We have 204 guests and no members online