کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

گەندەڵی و تاڵانیی سەدە لە عیراقدا ... بورهان شێخ رەئوف

Pin It

ئەو تاوانە گەورە و رێكخراوەی لە ماوەی 11 مانگدا لە عیراق کرا، كە تێیدا 2. 5 ملیار دۆلار، واتە 3. 7 تریلیۆن دیناری عیراقی لە داهاتی دەستەی گشتی باجی دەرامەت دزراوە، لە كاتێكدایە دەیان هەزار لە هاووڵاتیانی عیراق لەسەر شەقامەكان لە خۆپیشانداندا بوون و داوای ریفۆرم و چاكسازیی و كۆتاییهێنانیان بە گەندەڵییان لە حكومەت دەكرد، چونكە چارەكی دانیشتوانی وڵات لەژێر هێڵی هەژارییەوەن. لە كۆتایی ساڵی 2021دا عیراقییەكان بە هیوایەكی گەورەوە لە دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی 10/10/2021 چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ بوون کە كۆتایی بەو گەندەڵییە بهێنێت كە وڵاتەكەیانی گەیاندبووە لێواری داڕمان، هەردوو بەرەی ركابەری شیعە لە ململانێیەكی سەختدا بوون بۆ ماوەی ساڵێك، رەوتی سەدر خوازیاری حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و چوارچێوەی هەماهەنگی خوازیاری حكومەتی سازانی نیشتمانی بوون، ئا لەو كاتەشدا هەندێك لە بەرپرسانی باڵای وڵات سەرقاڵی زەبەلاحترین و دزێوترین تاوان بوون ئەویش دزین و بەتاڵانبردنی داهاتی پارەی باجی دەرامەت بوو كە لە كاسبكار و هاووڵاتیانی وڵاتەكە كۆكرابووەوە. ئێستا لە عیراقدا ئەوەی ناوی نراوە (دزی سەدە) ئاشكرا بوو، دوای دوو مانگ لە دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عەلی عەلاوی، ئەویش دوای لێكەوتەكانی ئاشكرابوونی گەندەڵییەكی ئابڕووبەرانەی تر كە بڕی 600 ملیۆن دۆلار وەكو قەرەبوو بۆ كۆمپانیایەكی تایبەت بۆ خزمەتگوزاری و سیستمی پێدانی ئەلیكترۆنی (باب عشتار) خەرج كرابوو، لەلایەن بانكی رافیدەین-ەوە، هەروەها دوای مانگێك لە بڕیارێكی دادگا بە وەستاندنی خەرجكردنی 50 ملیۆن دۆلار بۆ نووسینگەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی. باس لەوە دەكرێت 16 كەس تۆمەتبارن و گومان دەكرێت، لەو تاوانە ئابڕووبەرە گەورەیەدا بەشداربووبن، ئێستا وەكو تۆڕێك كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی گشتی باجەكان و وەزارەتی دارایی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت سەبارەت بەوەی دەستیان لەو مەسەلەیەدا هەبێت، ئەو 2. 5 ملیار دۆلارە کە نزیكەی چارەكی بودجەی وڵاتێكی دراوسێی عیراقە، لەلایەكی ترەوە بە گوێرەی لێدوانی پەرلەمانتاران و چاودێرانی ئەو دۆسێ ئابڕوبەرانەیە، ئەو بڕە پارەیە بەكارهاتووە بۆ كڕینی 100 موڵكی گەورەی نیشتەجێبوون بە نرخێكی خەیاڵی. لە كۆتایی لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە بڕی نزیکەی چوار تریلیۆن دینار لە ئەژماری تایبەتی دەستەی گشتی باجی دەرامەت راكێشراوە، كە ژمارەكەی 60032 بووە لە بانكی رافیدەین، كە لە دوو لقی بانكەكەدا دانراون بەناوەكانی (ئەحرار) و (زەرائیب) لە ماوەی 11/9/ 2021 تاوەكو 11/8/2022 . بەگوێرەی چەكی بانكی 247 پارەكان راكێشراون بۆ بەرژەوەندیی پێنج كۆمپانیا ئەوانیش ئەمانەن : -1 حوت ئەلئەحدەب بۆ بازرگانی گشتی. -2 ریاح بەغداد بۆ بازرگانی گشتی. -3 مبدعون بۆ خزمەتگوزاری بواری نەوت. -4 قانت بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی. -5 بادیەی مەسائی بۆ بازرگانی گشتی .

 

We have 206 guests and no members online