Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

بەڕٍێوەبەری پۆلیسی هەولێر: پلانە ئەمنییەكەمان سەركەوتوو بوو

Pin It

 

 

بەڕٍێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و گشت هێزە ئەمنییەكانی تری هەولێری پایتەخت بۆ ڕۆژانی نەورۆز دایانڕشتبوو، سەركەوتوو بوو.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕٍێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی، لەم سێ رۆژەی جەژنی نەورۆزدا، جیاواز لە جەژنەكانی پێشووتر، هاووڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و، لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا، سەروماڵیان پارێزراو بوو.

نەجاڕ دەشڵێ، سەركەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو جەژنەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوە چوو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاووڵاتیانین و خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەیان دەزانین.

We have 149 guests and no members online