
پشکۆ ئەمین:
ئەنتۆنی بلینکن وسەرجەی لاڤرۆف لە جنیف ،چاویان بەیەک کەوت،گفت و گۆیان دەربارەی کێشەی سنوری ئۆکرانای کرد. هەردوولا پێداگریان لەوەکرد،کەدەبێت هەوڵی چارەسەری دبلۆماسیانەو سیاسیانەی بۆ کیشەی ئۆکرانیا بدۆزنەوە ،
ئەم گفت و گۆو یەکتربینینە پاش ئەوەدێت کە سەرۆکانی ئەمریکاو رووسیا ، بایدن وپۆتین ، بەتەلەفون پێکەوە گفت وگۆیان کرد ، وە بۆ تەواکردنی ئەو گفت وگۆیە،هەردوو وەزیرانی دەروەی ئەو دوو وڵاتە ئەمڕۆ یەکیان بینی ، چاودیرانی سیاسی هەرپێش گڤت وگۆکە رایانگەیاند کە پیشبینی بەرەو پیشەوە چوون وچارەسەری کێشەکەناکەن ، لاڤرۆڤ دەڵێت ئێمە نیازی داگیرکردنی ئۆکرانایمان نیە ،بەلام ئۆکرانیا تووشی نەخۆشی ترس لەرووسیا هاتووە ،
لاڤرۆڤ لەکۆنگرە رۆژ نامەوانیەکەیدا، داوا لە ئەوروپای رۆژئاوا دەکات ،کە واز لەو دژایەتی کردنە کۆنەی رووسیا بهێنین ، هەردوو وەزیر داوا دەکەن کەهەوڵی لێک تیگەیشتنی سیاسیانە بدەن و کێشەکان بەدبلۆماسیانە چارەسەر بکەن ، دەربارەی کۆکردنەوەو هینانی سوپای ناتۆ و هێنانی سوپای رووسی بۆسەر سنوری ئۆکرانیا گفت وگۆیان کرد ،
بەپیی هاواڵەکانی ئەڵمانیا ، وەزیریدەرەوەی ئەمریکا داوای لەرووسیاکرد ئەو 10000سەربازەی لەسەر سنوری ئۆکرانیا کۆی کردۆتەوە بیکشێتەوە ، لاڤرۆڤی رووسیش داوای لەبلینکن کرد،کە ناتۆ بەڵێنبدات بە رووسیا کە ئۆکرانیا وەک ئەندامی ناتۆ قبوڵناکەن ، دەبێت بەرەسمی و بەنامە تاهەفتەی داهاتوو ئەم گەرەنتیە بدەن بە رووسیا ، بلینکن ئاگاداری روسیای کردوە کە هەر جووڵەیەکی سەربازی رووسی بۆناو سنوری ئۆکرانیا لەلایەن هاوپەیمانە یەکگرتوەکانی ئەورپاوە بێوەڵام نابێت ، دەربارەی داواکەی رووسیا بە وەرنەگرتنی ئۆکرانیا وجۆرجیا واتە هەردوو وڵاتی کۆنی ناو سۆڤیەت لە پەیمانی ناتۆدا، بلینکن وتی بەڵێن وایە هەفتەی داهاتوو وەلامی رووسیا بدرێتەوە ، رووسەکان هەر دژی ئەوەنین کە ئۆکرانیا نەبێتە ئەندامی ناتۆ وسوپای ناتۆ لە وڵاتەکانیاندا نەبیت، بەڵکوو داوادەکەن ناتۆ لە هەردوو ولاتی رۆمانیاو بۆلگاریاش پچێتە دەرەوە ،
بلینکن دەڵێت ،ئێمە چاوەڕێنین ،لەم یەکتربینینەدا کێشەکان چارەسەرکرێت ، بەلام دەزانین کەئێمە لەسەر رێگە راست و روونەکەین ،
ئیستا هەرلایەمان بۆچوونی لاکەیتر دەزانێت ودەشزانین کە چۆن کاری لە گەڵدا بکەین ،
ئەمریکا دەڵێت تا ئەوکاتەی رووسیا سوپاکەی نەکشێنێتەوە، ئێمە بێدەنگ و دەستەوەستان ناوەستین، تا ئەوکاتەی رووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا ، ئێمە بۆ پارێزگاری لە رۆژا ئاوای ئەوروپا و ناتۆ ئەوەی لەتواناماندابێت دەیکەین ،
هەرئەمرۆ ئەمریکا بریاری ناردنی چەک وجبەخانەیەکی زۆری بۆ ئۆکرانیادا
بلنکن لەوەڵامی رۆژنامەنوسەکاندا دەرباری خواستی رووسیا دەڵێت،
نابێت تۆ هەوڵی ئەوەبدەیت، دراوسیکانت سەر شۆر کەیت،ئەوەبکەن کە تۆ دەتەوێت ، ئەوان ئارەزوی خۆیان چ هاوپەیمانیەک هەڵدەبژێرن ،
بۆ دەبیت تۆ بەمە دژبیت ؟
ئەوان ئارەزووی خۆیانە چی هەڵدەبژێرن ، ئۆکرانیا وجۆرجیا دەیانەوێت بێنە ناو ناتۆ ، ئەوە مافی خۆیانە ، تۆ بۆ دژایەتی ئەمەدەکەیت ،
ئەم باسە لەرۆیتەرەوە وەرگریاوە