Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

روونكـــردنەوەیەك لە بنەمــــــاڵەی شەهید سەید ئەسعەد جەباری-ەوە

Pin It

 

لە دوێنێوە لیستێك بە ناوی ئەمیندارێتی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوبۆتەوە و تێیدا شەهیدانی پۆڵێن كردووە. ئێمە وەكو بنەماڵەی شەهید ســــید ئەسعەد جەباری نازانین لەو لیستەدا لەكامە پۆڵێندا دانراوە، بەڵام روونیــدەكەینەوە كە شەهید ئەسعەد جەباری، نە شەهیدی یەكێتی و نە شەهیدی پارتی و نەهیچ هێز و لایەنێــــكە و نــــــــــە نادیــــــاریشــە وەك لەو لیستەدا نوسراوە، بەڵكو شـەهیــــــــدی كوردســــــــــتانە.
ســــــــید ئەسعەد لە پێناوی پاراستنی خەڵك و خـــــــاكی كوردستان و ئارامی و ئاســــــــایشەكەیدا شـــــەهید بووە و زۆر لەوە بە گەورەتری دەزانین حیزبەكان بیانكەن بە مـــوڵكی خۆیـــــــان و بەكاریان بهێنن وەك كەرەستەی شەڕ و ململانێكانی نێوان خۆیان.
بڵاوبونەوەی ئەو لیستە ئەوپـــەڕی شەرمــــــەزارییە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی كە نـــــاوی پـــــیرۆزی شەهیدان بۆ خزمەتی ئەجێندا و خواست و بەرژوەندییەكانیان بەكاردەهێنن. ئەم ڕەفتـــــارە نەشـــیاوە بەلێدان لە شـــكۆ و ســــەربەرزیی شـــەهیدان و كەسوكارەكانیــــــان دەزانین و داوكارین كەســـــوكـــاری شەهیدانی دیكەی كوردســـــــــتانیش بێدەنگ نەبن و هەڵوێستــــــــیان هەبێت.
شەهید ئەسعەد جەباری، تا لە ژیـــــاندا بوو لەلایەن ئەم دەسەڵاتە و كارەكتەرەكــانیەوە غـــــــــــەدری گەورەی لێــــكرا، لە ســـزادانی سیاسیەوە تا كــــارە قێزەونە شــــەرمەزارەكەی ئـــەلبـــیسەكەی ســـــــلێمانی . لـــەبــەرئــەوە ئێستا ڕێگە نــادەیــن بە شـــەهیدی غـــەدری لێبــكەنەوە.
جارێكـــــــیتر جەخت دەكەیـــــنەوە، ئەم پۆڵێنكردن و ڕەفتـــــارانە ڕەتدەكەینەوە و بە مامــــەڵــەیــەكــی نابـــەجێ و هـــەرزەكـارانەی دەزانــــین لەگەڵ شــەهیدانی كوردســـتان دەیكەن، هـــاوكات بـــنەماڵــەی شـــەهیدان بـــریندار و رۆحـــی شـــەهیدانیـــــش ئازار دەدات.
بنەماڵەی شەهید ســــــــید ئەسعەد جەباری
ئەسعەد بەهجەت حەسەن
٥ی ٢ی ١٩٧٢ لە كەركوك لە دایك بووە
لە راپەڕینی ١٩٩١ لە كەركوك بریندار بووە
سەرپەرشتی شانەی نهێنی رێكخستنی هەتاوی كردووە لە كەركوك ساڵی ١٩٩٨تاكو پرۆسەی ئازادی عێراق.
دواتر بەشداری خولی ئەفسەرانی كردووە.
باوكی شەهیدی سەنگەرە.
مامەكانی وئامۆزاكانی و بەشێكی زۆر لە كەسوكارەكەی شەهیدو ئەنفالكراون .
لە ٢ی ٥ی ٢٠٠٩ بەهۆی بیروڕای سیاسی جیاوازەوە سزادراوە و موچەكەی بڕاوە
لە ١٩ی ٦ی ٢٠١٤ لە ناوچەی وەحدەی موسڵ وەك یەكەم ئەفسەر و فەرماندەی پێشمەرگە شەهید بووە

We have 148 guests and no members online