هاوڕێیان
له‌به‌ر چه‌ند لایه‌نێك، كۆنگره‌ی ژنانی له‌شكری پرۆلیتاریا بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه ژنان به سه‌ختییه‌كی گه‌وره به‌شداری بزووتنه‌كه ده‌بن و به‌بێ به‌شداربوونیان به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه، هه‌رگیز شۆڕشی سۆسیالیستی به‌رپانابێت.
بارودۆخی ژنان له هه‌موو وڵاته شارتانییهكان و ته‌نانه‌ت له پێشكهوتووترینیشیاندا هێنده خراپه كه ده‌كرێ ناویان لێبنێین كوێله‌ی ناوماڵ.
له تاقه یه‌ك وڵاتی سه‌رمایه‌داری و ته‌نانه‌ت له‌وه ئازادتریاندا، ژنان مافی یه‌كسانی ته‌واویان نیه له‌گه‌ل پیاوان.
ئه‌ركی كۆماری سۆڤێت به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه گشت سنوورێك له‌به‌رده‌م مافی ژنان لاببات. ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان كێشه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركرد كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كویلایه‌تی و زه‌لیلی و بۆگه‌نی بۆرژوایه.
ئه‌وه ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر یاسای ته‌واو ئازاد له‌باره‌ی جیابوونه‌وه و یاسایه‌كی كه‌مان ده‌ركرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی جیاوازی له‌نێوان مناڵی شه‌رعی و مناڵی سروشتی و هه‌روا كۆمه‌ڵێك له رێگریه سیاسیهكانیشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له هیچ شوێنێكی دنیا مافی یه‌كسانی و ئازادی ژنانی كرێكار جێبه‌جێ نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێكراوه. ئێمه باش ده‌زانین كه قورسایی یاسا كۆنه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر شانی ژنانی چینی كرێكار.
یاساكانمان بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژوو ئه‌وه‌ی كه مافی ژنان كه‌متر ده‌كات له گه‌ل پیاوان، هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ته‌نها هه‌ر یاسا نیه و به‌س. له شار و ناوچه پیشهسازییهكانمان ئازادی ته‌واوی هاوسه‌رگیری ره‌گی داكوتاوه، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له ئاواییهكانمان زۆر جار هه‌ر وه‌ك مهرهكبهی سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه. هاوسه‌رگیری ئاینی هێشتا له ئاواییهكانمان باڵاده‌سته و ژنان له ژێر كاریگه‌ری پیاوانی ئاین پابه‌ندین و خه‌بات له‌دژی ئه‌م نه‌خۆشییه له خه‌یات دژ به یاسا كۆنه‌كان زۆر سه‌ختتره.
ده‌بێ به داناییه‌كی گه‌وره‌وه خه‌بات بكه‌ین دژی بیانووه ئاینییه‌كان. ئه‌وانه‌ی له‌م جه‌نگه‌دا هه‌ستی ئاینی بریندارده‌كه‌ن، زیانێكی گه‌وره‌مان پێده‌گه‌یه‌نن. ده‌بێ به رێگای میدیا و په‌روه‌رده‌وه خه‌بات بكه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌توندی فشار بهێنن، له‌وانه‌یه مه‌ترسی هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ری لێبكه‌وێته‌وه‌و هه‌تا ئه‌م جه‌نگه به‌م شێوه‌یه بكرێت، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ئاینی، درز له‌نێو جه‌ماوه‌ر درووست ده‌بێت، به‌ڵام هێزمان له یهكبوونمانه.
بنه‌مای قووڵی بیانووه ئاینییه‌كان له نه‌گبه‌تی و نهزانیهوهیه، ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كه‌یه كه ده‌بێ له‌دژی رابوه‌ستین.
بارودۆخی ژنان تا ئێستا به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه و تا به كوێیله وه‌سف ده‌كرێت. ژنان له ژێر قورسایی كاری ناو ماڵ ده‌ناڵێنن و ته‌نها سۆسیالیزم ده‌توانێت له‌م قورساییه رزگاریان بكات.
ته‌نها كاتی له كاری بچووك بۆ كاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌گوێزینه‌وه و بۆ كاری به كۆمه‌ڵ له جووتیاری، ژنان ده‌توانن به‌ته‌واوه‌تی ئازادببن. ئه‌م ئه‌ركه قورسه، به‌ڵام كاتێ لیژنه‌كانی جووتیاره هه‌ژاره‌كان پێكدێت، ئه‌و كات شۆڕشی سۆسیالیستی به‌هێز و پاڵپشتی ده‌كا.
ته‌نها ئیمڕۆ هه‌ژارترین دانیشتوانی ئاواییهكانمان ده‌ستیان كردووه به خۆرێكخستن و هه‌ر لێره‌ش سۆسیالیزم له‌م رێكخراوه جووتیاریانهدا بنه‌مای بته‌و وه‌رده‌گرێت. كاتی خۆی زۆر جار وا روویده‌دا كه شار شۆڕشگێڕه و پاشان ئاواییه‌كان، به‌ڵام شۆڕشی ئێستامان پشت به ئاواییه‌كان ده‌به‌ستێت و له‌مه‌دا هێز و به‌رفراوانی هه‌یه. ئه‌زموونی هه‌موو شۆڕشه ئازادیخواكان پیشانمانده‌ده‌ن كه سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌سه‌ر ئاستی به‌شداربوونی ژنان راوه‌ستاوه و ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت هه‌موو تواناكانی ده‌خاته به‌رده‌ستیان تا ژنان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ كاره پرۆلیتاری سۆیالییستهكهیان ده‌ڕۆن.
بارودۆخی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت سه‌خته و، ئیمپریالیسته‌كانی هه‌موو وڵاتان رقیان له رووسیای سۆڤێتیه و خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ری ئاماده‌ده‌كه‌ن، چونكه ئاگری شۆڕش له چه‌ندین وڵاتیان داگیرساندهوهو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به سووربوونه‌وه به‌ره‌و سۆسیالیزم هه‌نگاوده‌نێت.
له‌م ساته‌دا كه ده‌یانه‌وێت روسیای شۆڕشگێر وێران بكه‌ن، له خودی وڵاته‌كانیان زه‌مین له‌ژێر پێیان ئاگری سه‌ندووه. ئێوه به خۆتان ده‌زانن كه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێر له ئه‌ڵمانیا په‌ره‌یسه‌ندووه و ئیستا له ده‌نیمارك له‌دژی حكومه‌ته‌كه‌یان خه‌باتده‌كه‌ن و هه‌روا به هه‌مان شێوه له سویسرا و هۆڵه‌ندا.
بزووتنه‌وه‌كه له‌و دوو دوا وڵاته بچووكانه هێنده بایه‌خی گه‌وره‌یان نیه، به‌ڵام مانای تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه: ئه‌و وڵاتانه جه‌نگیان نه‌بینیوه و چونكه سیستێمی دیموكراسی زۆر"یاسایی"تێیاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌و دوو وڵاته وابێت، ئه‌وا بێگومان بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی هه‌موو دنیا ده‌گرێته‌وه.
تا ئێستا هیچ كۆمارێك نه‌یتوانیوه ژنان ئازاد بكه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێت پێشده‌كه‌وێت بۆ هاریكاریان. مه‌سه‌له‌كه‌ی شكست ناهێنێت، چونكه ناتوانن كۆنتڕۆڵی چینی كرێكار بكه‌ن و له هه‌موو وڵاتان راده‌په‌ڕێت و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه واته هه‌ستاندنی شۆڕشی سۆسیالیتی.
چه‌پڵه رێزان و وتنی سروودی ئینترناسیونال.
ئه‌م بابه‌ته له 20 ت1918 له رۆژنامه‌ی ئهزڤێستیا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن لیژنه‌ی جێكاری ناوه‌ندی روسیا، ژماره 253 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ف. لینین، جلده‌كان" پاریس-مۆسكۆ، جلدی 28، لاپه‌ڕه‌ی 184-186