Off Canvas sidebar is empty
کوردستان - هۆڵەندا +9647707681313 +31619651691 kurdistannet@hotmail.com
Menu
{loadmoduleid ? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string:? string: ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ? ?}

حاكم قادر: گرانی شتومەك لەگەڵ گیرفانی هاوڵاتیاندا یەكناگرێتەوە و ژیانی قورستر كردوون

Pin It

 

 

ئەمڕۆ حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی سەردانێكیدا بۆ یەكێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان لقی سلێمانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەكەو ئەندامانی دەستەی كارگێڕی پێشوازی لێكراو وێڕای دەستخۆشی لێیان كە ھەمیشە ھاوكاری بازرگانان بوون ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوە پیشەییەکان، داکۆکی لەمافی ڕەوای ئەندامانیان بکەن و لە وادەی دیاریکراویشدا کۆنگرە ببەستن یاخود ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن بۆ خۆ نوێکردنەوە، چونکە گۆڕانکاری و خۆنوێکردنەوە بۆ سەندیکا و ڕێکخراوەکان زۆر پێویست و گرنگن.

ھەر لە سەردانەكەیدا حاكم قادر باسی لە گوزەران و گرانی بازاڕکردو وتی، ''ئەوەی پێویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیان بێت بەشێوەیەكی بەرچاو گرانبووە، گرانی شتومەك لەگەڵ گیرفانی هاوڵاتیاندا یەكناگرێتەوە و ژیانی قورستر كردوون، ئەمەش لەلایەن چەند بازرگان و بەرژەوەندی خوازێكی مشەخۆرەوە دەكرێت، بۆیە پێویستە حكومەت لەڕێگەی لیژنەكانی چاودێری بازرگانییەوە سنورێك بۆ گرانی بازاڕ دابنێت، كە لە ئێستادا نرخی پێداویستی رۆژانەی خەڵك بەرزبۆتەوە، چونكە ئەم دۆخە ناسەقامگیرە كاریگەی خراپی لەسەر باروگوزەران و ژیانی هاوڵاتیان دروستكردوە.''

هێمای بۆ ئەوەشکرد، "پێویستە كێشەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین چارەسەری بنەڕەتی بكرێت و چی دیكە ئەو سنورانە بەم شێوەیە سزانەدرێت لە لایەن حكومەت و كاربەدەستانەوە, كۆمپانیاكانیش پارەی تەواویان بۆ خەرج بكرێت بۆ ئەوەی دەست  بە كارەكانیان بكەنەوە، چونكە كاسبكاران و ھاوڵاتیان پارەیان لێ وەردەگیرێت لە بەرامبەر كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكەكانیان. ئایا ئەو پارەیە چی لێ دێت.!؟ 

ھاوكات، "باسی لەو مەترسییەش كرد كە رووبەڕووی سێكتەری تەندروستی بۆتەوە بەهۆی نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد چارەسەری كێشەی كۆمپانیاكانی دەرمان بكەن، چونكە لە ئێستادا بەپێی پێویست دەرمان لە نەخۆشخانەكاندا نییەو ئەمەش كارەساتی لێدەكەوێتەوە."

We have 256 guests and no members online