کەرکووکەکەم

مــن کوردێـــــــکی بچـــــــووکم
رەسەنـــــزادەی کەرکــــــــووکم

کەرکـــــووکی کوردســــــــــتانم
زێـــدی شـــیرین و جـــــــــوانم

کەرکـووکەکــــــەم پێـناســــــەم
دڵ و خــــوێن و هــەنـاســــــەم

بـــاوەگـۆڕگـوڕ مەشـــــــخەڵـــم
روونـــــــاکی دیـــــــــدە و دڵـــم

کەرکـــووک بێ تۆ هەڵنـــــاکەم
هەرگیــــز لە یـــــادت نــــــاکەم

بە هـــۆش و توانـــا و هێـــــزم
کەرکـــووک مـن دەتپـــارێــــزم

   باوەگوڕگوڕ

باوەگــوڕگـوڕ، بـاوەگــوڕگــوڕ
هـاتین بۆ لات، بـڕ بـڕ بە گــوڕ

باوەگــوڕگــوڕ، تـۆ پـــــیرۆزی
گــڕی هەمیـشەی نــــــەورۆزی

باوەگـوڕگـوڕ، هەر بە گـــوڕی
ژوانیــــــازی کــــــچ و کـــوڕی

مەشخــــەڵــێکی کوردســـــتانی
هـێمای کەرکـــووکی کـــوردانی

باوەگوڕگوڕ، نەوتت خوڕ خوڕ
گـازت گـڕ گـڕ، بە نـــرخی دوڕ

باوەگـــوڕگــوڕ، بەڵــــێن وابـێ
خامـۆش نابیت، تا کـورد مابـێ