پێشەکی با بەچەند ڕستەیک باسێ خۆم بۆ خوێنەری هێژا بکەم. بێگومان لە نازناوەکەم دیارە کە من خەڵکی شارە دابراوە و تەعریب کراوەکەی مەندەلییم. هەر وەکو ئەزانی، زمانی دانیشتوانی ئەم شارە زاراوەی کەلهوریە، سۆرانی نییە؟ لە سەردەمی بەعسی تاوانباریش زمانی عەرەبی بە زۆری لوولەی تفەنگ بەسەر خەڵکەکەی داسەپاند، بەڵام کوردانی ڕەسنەی ئەم شارە خۆڕاگرە، شارەکەی گیان بەخت کردوانی هەڵۆی سوور (جوامیر سایەمیر) و (سەلمان داوود) هەر کورد و کوردستانی ماون و ئەمێنن تا ئەگەرێتەوە باوەشی کوردستان. هەڤاڵان، هەر چەند زۆربەی ژیانم لە شاری بەغدا بەسەر برد، بەڵام لە شارەکەمدا نەبراوم. لەبەغدایش هەر بە زمانی خەڵکی ئەو شارە کە کەلهوریە قسەم کرد، خۆمیش هەر لە خێڵی کەلهورم. پاش هاتنەدەرەوەم لە عێراق دا بۆ هەندەران بیرم کردەوە، کە ئێمەی کورد بە تایبەت لە باشووری کوردستان دا بە شارە دابراوەکانەوە پێویستە زمانی میری کوردی فێربووین، کە ئەوەیش سۆرانیە، چونکە ئێمە هێشتا وڵاتمان نییە ئەم زمانە کوردیە و جل وبەرگە کوردیەکە پێناسەی نەتەوایەتیمانە. منیش بەم مەبەستە لە ماڵەوە بەهەوڵ و کۆششی خۆم و بەیارمەتی وەرگرتن لە چەند پەڕتووکیک بەزمانی کوردی لە نێوانیان دا فەرهەنگیکی عەرەبی - کوردی کە برای خۆشەویستم کاک (کوردو) وەکو دیاری لە سلێمانیەوە بۆم هێنان تۆزیک فێربووم، بەڵام نوویسینەکانم و شێوەزاری قسەکردنم بەم زارەوەیەداهێشتا کەم و کوڕییەکانی زۆرەن، چۆنک من بۆ یەک کاژێریش زمانی کوردی وەکو بەرنامەی خوێندن لە قوتابخانەدا نەم خوێندیە. کاتی لە شاری مەندەلی و بەغدا بووم بە هیچ شێوەیک قسە بە زاراوەی سۆرانی نەمان کردووە، چۆنک سۆرانی لە دەورو بەرمان نەبوو؟ ئەو کاتیش ئەم هەموو کەناڵە تەلەفیزیونە کوردیانە نەبوو، لەبەر ئەمە، با خوێنەری هێژا بزانی، کە من لێرا کاتی ڕەخنە لەو کەسانە ئەگرم کە لە ناو قسەکانیان دا ووشەی عەرەبی یەک جار زۆر بەکار ئەبەن هەرگیز ڕۆڵێ ماموستا نابینم؟ تەنانەت وەکو کوردیکی دڵ سوز قسە دەکەم. با ئەوەیش بڵێم، کە من باش ئەزانم زمانی نووسین و قسەکردنی میری لە باشووری وڵات لە مەینەت دایە، هەتا نووسەر و ئەدیبە سۆرانیەکان، کە زمانی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆ ساڵەها خوێندنە لە هەموو زۆرتر هەڵە و کەمووکوڕی لەناو قسەکانیان و نووسینەکانیان دا هەیە. هێژایان، ئەم چۆنیەتیە لە هەموو زمانەکان دا هەیە. لە عەرەبییش دا لە کاتی لێدوان و نووسین دا هەتا ئەوانەی دوکتۆرایان لە زمانی عەرەبی دا هەیە هەڵە دەکەن. بەڵام هەڵە شتیکە و وشەی بێگانە بخەیتە ناو زمانەکەی خۆت و قێزی بکەی شتی ترە؟؟

 خوێنەری هێژا، خاڵی سەرەکی ئەم گیروگرفتەدا، لە ئەوە دایە، کە ناتەواوی لە هۆشیاری نەتەوەیی و ئاستی پێگەیینی ڕامیاریی ئەو کەسەیە چ بێژەر بێ یان سەرکردە بێ یان هەرکەسیکی کورد بێ بە بێ جیاوازی. ئاخر بۆ کابرایکی سەرکردە و نووسەر؟ کە نیشتەجێ پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانە! لە کاتی قسەکردنی بە زمانی کوردی لە گەڵ کەنالە تەلەفیزیونەکان دا هەندی لە ووشەکانی لێدووانەکەی بە شێوەزاری عەرەبی دەڵێ، هەرچەند لە کاتی قسەکردنی عەرەبیەکەی دووکەڵ ئەکا!! بۆ نموونە، کاتی قسە بە زمانی کوردی ئەکا بە پەرلەمان ئەڵێ بەرلەمان!! ئەگەر ئەمە هەست بە ناتەواوی نییە بەس پێم بڵێن چییە! ئەم کابرایە گەرەکیە بە سلێمانیەکان بڵی من لە گەرمیانەوە هاتمە عەرەبی ئەزانم، کاتێکیش ئەچوو بۆ خانەقین و وتار بە بە زاراوەی خانەقینی بۆیان ئەخوێنی لە جاتی وشەی بەوگ بە زاراوەی گەرمیانی بە شێوەزاری سۆرانی ئەدوی و ئەڵێ باووگ، ئەمەیش لەبەر ئەوەیە تا پیان بڵێ من سۆرانی ئەزانم، کاکی برا پێویست ناکا بەوگ بکەیتە باووگ چونکە ئەوان لە کەناڵەکان تۆیان بینیوە و باش ئەزانن کە تۆ سۆرانی قسە دەکەی ئیتر پێویست ناکا دەمت خواروخێچ بکەی و بڵێ باووووگ.

ئەو شەو تەماشی یەکێک لە کەناڵە تەلەفیزیونەکانی یەکێتییم کرد نازانم گەلی کوردستان بوو یان کوردسات بوو کەچە جوانیک بەرنامەیکی کۆمەڵایەتیی هەیە جارجار خەڵکیش تەلەفون دەکەن بۆ بەرنامەکەی و کێشەکانی ژیانیان باسدەکەن بۆ ئەو بەرپرسە کە مێوانی بەرنامەکەیە، لە ئەڵقەی پێشین تەلەفونەکە خەراپ بوو کچە بێژەرەکە: هەڤاڵ ببورە صەوتەکە باش نییە. خۆشکی بەڕێز، مەگەر تۆ وشەی دەنگی کوردیت نییە، بۆ وشەی بێگانە بەکار دەبەی!! ئەگەر لە ناو زمانی کوردی وشەیکی کوردی نەبێ ئەکات دەتوانی لێ وەرگرتن لە زمانی عەرەبی یان لە هەر زمانیکی تر بکەیت، هیچ کێشەیک تیا نییە، بەڵام کاتی وشەی ڕەسەنی خۆت هەیە بۆ وشەی بێگانە بەکار دەبەی! بێگومان ئەمە دەستپیسیە، زشتە ئێوە بایستی رێز لە هەستی تەماشاکەرانی خۆتان بگرین؟ نازانم بۆ کەناڵە کوردیەکان پێبژاردن، زیانانە (غەرامە) بۆ بێژەرەکان دەرناکەن ئەگەر وشەی عەرەبی بەکار ببەن، بەتایبەت ئەو وشانە کە لەناو خاونشکۆ زمانی کوردی دا هەیە.

دیسان لە کەناڵیکی تەلەفیزیەنی دا، لەجاتی بڵێ ئاسایشی نەتەوایی، ئەڵێ ئەمنی قەومی! تۆ خوا ئەمە کوردە! یان پاشماوەی داگیرکەری عەرەبە!! یان کابرایکی تر لە یەکێک کەناڵەکان بە مێوانەکەی ئەڵێ: "بە رحابەت صەدر ئیستقبالمان کردی" توخوا ئەمە شەرم لە خۆی ناکا! تف لە هەیکەلت بێـ. . ؟. هەڤاڵیکی تر دیسان بەرنامەی هەیە لە کانالە کوردیە حزبییەکان، لە بەرنامەکەی ڕەخنەی گرت لەو کەسانە کە ووشەی عەرەبی بەکار ئەیبەن، شتیکی باشە، بەڵام لە کاتی بەرنامەکەی خۆی کە ماوەی نێو کاژێر بوو لە تێکڕای قسەکانی کە کرد هەفتاوپێنج (٧٥) وشەی عەرەبی بەکار برد، بێجگە لەو وشانە کە دوو بارەو سێ بارەیان کردەوە. بۆ نموونە، لە جاتی باوەڕ سیقە (ثقة) بە کار برد. لە جاتی زاراوە (مصطلحات) بە کار برد. لە جاتی وشە، (کلمات) بە کار برد. هەموو ئەو وشانە بەکار برد کە هاوواتاکەی لە زمانی کوردی دا هەیە و ڕۆژانە بە کاری دەبەین، ئەو وشانە بەکار برد کە لە کوردیا بە شێوەیکی جوانتر هەیە، وەکو (درجة) مەگەر "پلەوپایە" نیمانە؟ دیسان وشەی (کتاب)ی بەکار برد، ئێمە"پەڕتووکمان" هەیە؟ وشەی (غَلَط)ی بەکار برد، ئێمە وشەی "هەڵەمان" هەیە. هەتادوایی. بەداخەوە، ئەمڕۆ لە بەشە ئازاد کراوەکەی باشووری کوردستان، قسە کردن بەزاراوەیکی کوردی نیمچە عەرەبی بووە بە باو!! بەداخەوە ئەم شێوازە سەقەتە بووەتە کوردیکی دروست و ڕێکوپێک بەلام زمانە کوردیە ڕەسەنەکە بە هەڵە هەژمار دەکرێت!! موخابن، ئەم پەیوەندیدارانە بە زانکۆ (جامعیین - ‌‌أكاديميين)، لە گەڵ ڕامیارەکان (سییاسیەکان). . کە هەڵبژێرراوەی گەلەکەمانن، بەم شێوە نا شیرینە و بێ شەرمانە زمانە دێریینەکەمان تێکدەدەن. پرسیار لێرا، ئایا کەسیک بۆ زمانی خۆی، کە ئەندامیکە لە نێو زاریەتی سەرڕاست (پاک) نییە؟، چۆن بۆ ئاو و خاک و گەلەکەی سەرڕاست ئەبێ؟؟ ئەم بەشە دواییە پێش دەمێک لە وتاریکی تر بڵاوم کردەوە.

١٣ ٠٢ ٢٠١٧