ڕۆژی ٠٨ ١١ ٢٠١٦ لایانیکی ڕامیاری کوردی لە شاری (ئوربرو= (Örebroلە وڵاتی سوێد سیمێناریک بۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمکراتی، ناسراو بە "پەیەدە" بەڕێز (صالح مسلم)ی ساز کرد، دەربارەی سەرجەم بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان. سیمێنارەکە کاژێر و نیوێک خایان، لە نێوان ئەم کاژێر و نیوە دا بەڕێزی وتاربێژ هیچی نەگوت دەربارەی ئەو ناکۆکیە کە لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان دا هەیانە لە ڕۆژئاوای کوردستان دا؟! کە لە ڕۆژانی ڕابردوو گەیشتە ڕادەیک دەسگای ئاسایشی پارتی وتاربێژەکە قەدەغەی چالاکی ئەو پارتە کوردستانیانە کرد و دەست گرت بەسەر ژمارەیک لە بەرپڕسەکانیان و خستیانە بەندیخانە!. هەڤاڵینە، هەموو ئەو قسانە کە بەڕێز (صالح مسلم) کردی لە سیمێنارەکە بینینە یا گوێمان ڵێ بووە لە دەسگا ڕاگەیاندنەکان، یا لە سەر شاشەی کەناڵە ئاسمانیەکانی کوردی و عەرەبی و جیهانییەکان دا، کە لەئاکام دا ئاشکرابوو بۆمان هەڤاڵ مسلم باسی گشتی ئەیکا (عمومیات) دیسانەوە بە زمانیکی گشتی (اللهجة العامية). بەڕێزان، لە ناوەڕاستی سیمێنارەکەی، هەڤاڵ صالح هەندی قسەی کرد هەرس ناکرێ لای من وەکو مرۆڤیکی نەتەوەیی، لەبەرئەوە چەند خاڵیک لەسەر کاخەز تومارم کرد، کە پاشان کردمان بە دوو بەش، بەشێک پرسیار و ئەوی تر تێبینی. خوێنەری بەڕێز، لەبەر ئەوەی هەڤاڵ (صالح مسلم) سۆرانی باش تێناگا پڕسیار و تێبینییەکەم بە عەرەبی کرد، چونک ئەو خەڵکی ڕۆژئاوایە، کە لە لایانی قەوارەی سوریا داگییر کراوە لەبەرئەوە زمانە عەرەبیەکەی باشە، بەڵام پرسیار و تێبینییەکانم بە دڵی هەڤاڵی وتاربێژ نەبوو!، لەبەرئەمە و بە هۆی نیازی خەراپی و بەدگومانی لە لای خۆیەوە تووڕە بوو لێم، بەڕێزان، هیچ شتیک لە ناو خورجەکەی پەیدا نەکرد تا وڵامم بداتەوە بێجگە لە کۆمەڵیک قسەی هەلەق و مەلەق و ناڕەوا، کە ئەچێتە خانەی دژوێندان و تاوانبارکردن بە ناپاکی!، کاتی کە بەراوردی پێنووسەکەم کرد لە گەڵ تفەنگی داگێر کەر!!. هەڤاڵان، پاش (٤٥) ساڵ لە خەبات کردن لە سەر گۆڕەپانی کوردایەتی بە گیان و بە ماڵ، بە دڵ و دەس و مێشکی پاک، لە کۆتایی تەمەن دا سەرکردە کوردیکی. . تاوانبارم دەکا بە ناپاکی!!. وڵامەکەم بە کورت و کرمانجی، ئەمەیە بۆ بەڕێزیان، ئەم قسە ناپاکە لە گەڵ بێژەرەکەی ئەگونجی. (مثل هذا الاتهام لا يليق إلا بقائله). خوێنەری بەڕێز، هەر لە بەر ئەو خەڵکە ڕێیم دا هەموو قسەکانی تەواو بکا، ئەگەرچی هەڤاڵی (صالح مسلم)هێڵی سوور تێپەڕی و ناڕاستەوخۆ لە بەرامبەر هەموو ئامادە بووانی سیمێنارەکە تاوانباری کردم. . !، منیش ڕێ پی دا ئەوەی لە هەگبەکەی بوو خالی بیکە تا نەڵێن محەمەد مەندەلاوی باش نەبوو لەگڵ میوانەکەمان دا و ڕێ نەدا پێ سیمێنارەکەی بە هێمنی تەواو بیکە. با هەڤاڵی وتاربێژ باش بزانی، کە من هاووڵاتێکی کوردی دڵپاک و ڕوون و بێخەوشم، هیچ سامانیکم لەم جیهانە دا نییە، بێجگە لە پێنووسە ئازاکەم و هزرە نەتەوەییەکەم، کە بەرگری لە گەلە چەوساوەکەم پیان دەکەم، کە (٢٤) کاژێر لە ژێر هەرەشەی نەمانە لەسەر دەستی داگێرکەرانی تورک و عەرەب و فارسی ستەمکار. هەڤاڵی بەڕێز، هەر وەکو گوتم، من هاووڵاتێکی بێخەوش و ئاشتیخوازم، تاوانبارکراو نییم بە تیرۆر کردنی (مشعل تمو). هاوکاری لەگەڵ رژێمی بەعسی بۆگەن نە کردوومە لە چوارگۆشە ئاسایشەکان (المربعات الأمنية) لە حەسەکە و قامشلو دا هتد. لە ڕاستیا نە ویستم ئەم قسە ڕەقانە بڵێم، بەڵام هەڤاڵی وتاربێژ کاتی هێڵی سووری تێپەری و تاوانباری کردم بە ناپاکی ناچاری کردم ئەم قسانە بکەم کە بێگومان ئازارم ئەدا. کەواتە بەدەم قسەکردنەوەی ئەم ووتارە بە درێژایی باسی کەین. هەڤاڵی چاودێر، پاش کۆتایی سیمێنارەکە پشوویکی کورت دان بۆ ماوەی دە خولەک. پاشان دەرگای پرسیارکردن و گفتوگۆ باز کرا. دوای کە چەند کەسێک لە ئامادە بووان هەندی پرسیار و سەرنجیان هەبوو سەبارەت بە قسەکانی هەڤاڵی وتاربێژ کە یەک لە دوای یەک وڵامیان دایەوە بە دەنگیکی نزم، کە دشوار بوو تێ بگەی، ئە لەبەر ئەمە قسەکانی بە دشوار گەیشتە گوێم. نزیکەی نیو کاژێرچاوەڕێی کردم تا نۆرەم هات، منیش بە گەرم و گۆڕی خێرهاتنم کردن و دوای ئەوە بەم شێوەیە پرسیارەکانم لێکرد: بۆ ئاڵای کوردستان لە پشت سەرت یان لە بەر دەمت لەسەر مێزەکە نییە؟ ئایا تۆ نازانی ئاڵای پیرۆزی نەتەوەی کورد لە گەڵ جەژنی نەرۆز و سرودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب کۆمان دەکاتەوە لە ژێر سێبەرەکەی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان وەکو نەتەوەیکی یەکگرتوو؟. بەم بۆنەوە، من لێراوە بە هەموو تاکێکی کوردی بریندار وەها ئەڵێم: هەر کەسێک یان لایانیک بێجگە لەم ئاڵای نەتەوایەتیە ئاڵای تر هەڵگری - بەدەر لە ئاڵای هەرێمەکەی- یان شان بە شانی ئاڵای هەرێمەکەی نەبێ، بێگومان ئەو کەسە یان لایانە نەتەوە و ووڵاتی کوردان پەرتەوازە و لەتلەت دەکا؟؟. بەداخەوە، هەڤاڵی بەڕێز وڵامم دایەوە بە کۆمەڵیک قسەی هەڵە لە چنینی هزری تەسکی پارتیگەریە، کاتی کە گوت:" ئەم ئاڵایە ئاڵای گەلی کورد نییە! بەڵکو ئاڵای پارتە کوردیەکانە، وەکو یەکێتیی و پارتی هتد، خوێنەری هێژا ئەگەرچی ئەندامیکی یەکێتیی لە بەرامبەری دانیشتبوو و ئاڵا کەسکەکەی یەکێتیی بەدەستیەوە بوو و شەکایەوە. بێجگە لە یەکێتیی و پارتی هەموو پارتەکانی کوردستان ئاڵای تایبەتی خۆیان هەیە. لە ڕاستی دا نازانم بۆ ئەم هەموو سەرپێچیە لە لایانی هەڤاڵی وتاربێژکە!، ئایا نابینی ئەم ئاڵا پیرۆزە لە هەرێمەکەی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان دا هەموو پارتە کوردستانیەکان هەڵیگرن!. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دا هەموو پارتەکان لەم پەڕی ڕاستەوە تا ئەوپەری چەپەوە ئەم ئاڵایە هەڵگرن بە رەنگە سوورەکەی و سپی و کەسک و هەتاوی ٢١ تیشکەکەی لە ناوەڕاستی دا، کە نیشانەی هەتاوی باب و باپیرانی کوردانە لە سۆمەر، ئەمرۆیش برا ئێزدیەکانمان درێژە پێ ئەدەن چ لە نەریتی ئاینە پیرۆزەکەیان چ لە ڕەفتاری ڕۆژانەیان. هەڤاڵان، کارەساتی گەورە ئەوەیە کە هەڤاڵی وتاربێژ خۆی گوت:" ئەم ئاڵایە یەکەم جار کۆمەڵەی خۆیبوون - لە باکووری کوردستان- هەڵیکرد، پاشان لەڕی سەرکردەی کوردی نەمر (ئیحسان نوری پاشا) گواستیەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوە ڕاستی چلەکانی سەدەی بیست کۆماری کوردستان کە شاری (مەهاباد) پایتەختەکەی بوو بەرز کرایەوە. - پێش هەرەس هێنانی کۆمار سرۆکی کۆمار نەمر (قازی محەمەد) سپاردی بە نەمر ملا (مصطەفای بارزانی)و وەسیەتی کرد بە ناوی خوێنی گیان بەختەکانی (شهداء) کوردستان دڵسۆز بێ لە گەڵی، بارزانیش هەر وەکو وەسیەتیکەی پێشەوای نەمر کرد هەتا پێش مردنی دایەی کوڕەکەی (مەسعود) کە ئەمرۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانە. خوێنەری بەڕێز، لە ڕێ ئەم گێڕایەوە بە ئاشکرا دیارە کە نەتەوەی کورد لە گشت کوردستان دا پێش دامەزراندنی هەرێمی باشوور خۆی ساخ کردبوو، کە ئەم ئاڵایە ئاڵای نەتەوایەتیە. لە باشووریش پاش ئازاد بوونی ساڵی (١٩٩٢) پەرلەمانەکەی بەتێکرای دەنگ ئەم ئاڵا پیرۆزە پەسەند کرد وەکو ئاڵای هەرێمی باشوور. لەو ڕۆژەوە ئەم ئاڵایە لە ئاسمانی هەرێم و لەسەر هەموو دام و دەزگاکانی دا ئەشەکێتەوە. بەڕێزی خوێنەر، ئەوەی کە سەرم سوڕ ئەکا هەڤاڵی وتاربێژ و ئەوانی کە بە هەڵە لەگەڵیا دا چون و ئەوانی تر کە ئامادەی سیمێنارەکە بوون هەموویان لەگەڵ یەک و منیش لە گەڵیان دا سرودی ئەی ڕەقیب خوێندن ئەو سرودە کە ئەڵێ:" ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان . . . نایشکینی دانەری توپی زەمان . . . کەس نەڵیی کورد مردووە کورد زیندووە. . . زیندووە قەت نانەوی ئاڵەکەمان" مەبەستی هەڵبەستوانەکە (دڵدار)ئەم ئاڵایە بوو کە بەڕێزی وتاربێژ و ئەوانی تر. . خوێندیان بەدەنگی بەرز: "قەت نانەوی ئاڵاکەمان" لە قسەکانیش ئەڵی قایل پێ نیین وەکو ئاڵی نەتەوەی کورد!!. ئەگەر قایل پێ نییت بۆ دەنگت لێ هەڵبڕی!!. پرسیار لێرا ئەمەیە: ئایا ئەوەی کە وتاربێژەکە گوتی دووانەیی هاتنەپاڵ نییە (ازدواجية الانتماء)!! دیسانەوە، مێژوو ئەم ئاڵایە سەلماندیتی بۆ دوور و نزیک، کە نەتەوەی کوردی خۆراگر بە توانایی خۆی ئەم ئاڵایە هەڵبژاردە هەتا بێ بە نیشانەی یەکگرتووی ئەرز و نەتەوەی کورد و کوردستان؟؟ پاش کۆتایی هێنانی پرسیارەکە، ڕوونکردنەوەیکم بوو لە سەر قسەکانی هەڤاڵی وتاربێژ، کاتی کە چەند جارێک لە جاتی ناوی کوردستان ناوی "ميسوپوتامیا" هێنا، منیش گوتم هەڤاڵی بەڕێز، ناوی ووڵاتی ئیمەی کوردان کوردستانە "ميسوپوتامیا" نییە، لێیم توورە بوو و بەدەنگیکی بەرز وڵامم دایەوە و گوت:" ناوی "ميسوپوتامیا" لە ناوی کوردستان کۆنترە" ئەلەبەر ئەمە لە جاتی کوردستان من "ميسوپوتامیا" ئەڵێم، ئەئەمە وڵامی پرسیارەکەمە! یان هەرا کردنە بەرەو پێشەوە؟!. پرسیار لە هەڤاڵی وتاربێژ دەکەین، ئایا شارەکانی کۆبانێ وعەفرین و ئامودا هەتادوایی لە ناو خاکی "ميسوپوتامیا " یە یان لە دەرەویە!!. ئایا ٩٩٪ی ئەرزی باشووری کوردستان لەناو خاکی "ميسوپوتامیا" یە، یان لە دەرەویە!!. ئایا هەموو ئەرزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئەرزی "ميسوپوتامیا" یە، یان لە دەرویە !!. هەروەها زۆر لە ئەرزەکەی باکووری کوردستان لە ناو "ميسوپوتامیا"یە، یان لەدەرەویە!!. خوێنەری هێژا، من وەکو کوردیکی ووڵات پارێز بە هیچ شێوەیک قەبوول ناکەم لە هەر کەسیک بێ، ناوی ووڵاتەکەم کە کوردستان تێکبدا بەهەوەس یان بە بێئاگایی، چونکە تێکدانی ناو بە مانای تێکدانی ئەو توخمەیە وەکو ڕاست و ڕەوانی هەمیشەیی لەسەر ئەرز؟؟ بەداخەوە، ئایا هەڤاڵی وتاربێژ نازانی بەم لێیدوانە. . ئیشی خۆڕایی بۆ داگێر کەری ستەمکار ئەکا!! کە بە هەمە جور و ڕێگا و هۆکاریکی ناڕەوا گەرەکیە ناوی کوردستان تێکبدا، کە ئەگەر ئەم ناوە نەبێ بێگومان ئەمڕۆ ناوی گەلی کوردستان لە جیهاندا نا بیستی، چونکە بە ووتە هەڤاڵی وتاربێژ ووڵاتیک بەم ناوە کە کوردستانە بوونی نییە!! هەر شتیکیش ئەگەر بوونی نەبێ خەیاڵە؟؟. بەڵای ناگەهان، چەند کەسێک لە ناوازەیی رەوەندی کوردی کە ئامادەی سیمێنارەکە بوون، کە ئەلیف و بای ڕامیاری نازانن، دەستیان کرد بە چەپڵەلێدان وەکو لایەنگرتن لە قسەکانی بەڕێزی وتاربێژ!. سەرسام بووم لە ڕەفتاری ئەم گێلانە! بێگومان بە بوونەی نەزان بوونیانەوە لەڕادە بەدەر تێی ناگەن قسەی هەڤاڵ صالح چەند مەتریسیدارە لەسەر کورد و کوردستان، کاتی کە لە بەر چاوی هەموو ئامەدە بووان و بە دەنگیکی بەرز ووڵاتی کوردان کە کوردستانە تێکدا و گۆڕی بە ناویکی بێگانە لەسەر زاری مرۆڤی کورد، کە ئەوەیش ناوی "میسوپوتامیا"یە، کە کەمتر لە نیوی خاکی کوردستان ئەگریتەوە!!. لەناو گفتوگۆەکان دا، گوتم بە هەڤاڵی وتاربێژ، گلەییم هەیە لە سەرکارانی وێبسایتی پارتەکەتان، لەبەر ئەو دەستبژێکردنە کە سەنگ و سووکی ئەکەن لە گەڵ ئەو ووتارانە کە نووسەران و توێژەران بۆیان ئەنێرن، دیارە ئەمەیش لەبەر هەڵوێستی ئەرێ و نەرێ ڕامیاری (سیاسي) ئەو نووسەران و توێژەرانەیە لە سەرکردە و پارتە کوردستانیەکان. بۆ نموونە، لە ساڵانی ڕابردوو وێبساتەکەتان بەشێوەیکی رێک و پێک و بەردەوام هەموو ئەو ووتارانە کە بە زمانی عەرەبی نووسیم و بۆیان ناردم بڵاویان کردەوە، تا نووسینی وتارێک کە ئەرێنی بووم تیا لە گەڵ بارزانی و پارتەکەی، پاش ئەم ووتارە یەکسەر بایکوتی کردم، ئەگەرچی ووشەی دیموکراتی لە پاشکۆیی ناوی پارتەکەتانە؟ لەپاشان، ئێمە وەکو نووسەر هەر یەکی لێمان ڕێڕەو و ڕێبازی تایبەتی خۆی هەیە کە لەسەر دەروا، ناچار نییە لە گەڵ پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان ڕێک بێ، قایل بێ. بەڵام لە کۆتایی دا هەموومان لە یەک ڕووبار یەک گرینەوە، ئەوەیش ڕێ خەبات کردنە بۆ گەیاندنی گەلی کوردی خەباتکەر بۆ کەناری ئارامی دەریا، ئەوەیش لەڕێ بەجێهینان ئامانجە نەتەویەکەی، ئێمە بە پێنووس و ئێوە بە تفەنگی شۆڕشگێڕ دژ بە داگێرکەرانی بێگانە. ئەوەی کە من ئاوات خوازییم لە ئێوە کە دڵتان فراوان بێ، بۆ قاییل بوونی قسەی ئەرێنی لەسەر لایانی تر ئەکرێ لەسەر گۆرەپانی ڕامیاری کوردستان، بە تایبەت لەسەر ئەوانەی کە نەیارتانن لە کوردستان دا. تێبینی کردنی تر هەبوو لەسەر ووتەکانی، بەڵام ڕێ پێم نەدان بڵێمەوە. ویستم ڕەخنە لێ بگرم لەسەر دووبارەکردنەوەی ناوی چوارپارچەی کوردستان. هەڤاڵی خوێنەری ژیر، هەڤاڵ (صالح مسلم)و پارتەکەی، کە بە پێچەوانەی هەموو پارتە کوردستانیەن ناوی کوردستان پییەو نییە، لە ساڵەکانی ڕابردوودا زۆر جار گوتن ئێمە وەکو ئەو پارتە لاساییە کۆنانە نیین، ئێمەیش ستایشی کردین، گوتین ئەمە شتیک باشە، بەهێزە، گەورەیە، پارتیک بۆمان دامەزراوە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ شارستانیەتی ئەرۆی و ڕووداوە نیو دەوڵەتیەکان بە شێوەیکی زانیاریانە ئەخوێنیتەوە و ئامانجە نەتەوایەتیەکانمان بەدەستهێنی لەڕۆژئاوا کە ئەو پارتە کۆنانە لە توانەتیان نەبوو. بەڵام پاشان بۆمان دەرکەوت، کە ئەم نوێیەتیە. . ئاڵای نەتەوەتیەکەمان تێکدا. دیسان، ناوی ووڵاتەکەمان کە کوردستان تێکیدا و گۆڕێ بە ناونانیک نامۆ زۆر ئەستەمە بۆ هاووڵاتیکی کوردستان لەزاری بێتە دەرێ. دیسانەوە، هەتا ئەو هێزە کە دروستیان کرد و ناوی لێ نان هێزی سوریای دیموکرات، ئایا ئەرکی نەتەوایەتی ناسپێنی بەسەریاندا کە ناوی بنەن هێزی کوردستانی دیموکرات؟. هەروەها ناوی پێشمەرگەی پیرۆز گۆڕیان بە ناویکی نامۆ کە هیچ پەیوەندیکی بە زمانی کوردەوە نییە هەتادوایی. خوێنەری بەڕێز، لە هەرێمی باشووری کوردستانیش بزوتنەوەیکی ناکوردستانی و بێکەڵکانە هەیە بە ناوی گۆڕان کە قەڵاکەی شاری سلێمانیە لەو پارتە ناو براوە ئەچێ بەلایانە نەرێیەکەی، کە لەسەرەوە هێمامان بۆ کردن. بائێستا بێنە سەر تەوەرەکەمان، پرسیار لێرا ئەوەیە، ئایا باش تر نییە بۆ هەڤاڵ (صالح مسلم) وەکو سەرۆک پارتیک، لە مێشکی ئەندامانی پارتەکەی و دیسان لای خەڵکی ڕۆژئاوا و پاشان لای هەموو گەلی کورد، بەتایبەت ناوی کوردستان جێگیر بکا بێجگە لە ناوی چوارپارچەی کوردستان؟؟ ئایا هەڤاڵی بەڕێز نازانی کە هێڵی لە نێوانی ئەم چوار پارچەیە دەستکردە، سوپای داگێر کەری تاوانبار دروستی کردووە؟؟ لێرا پرسیار کەین، بۆ هەموو پارتە کوردستانیەکان لە دام و دەزگا ڕاگەیاندنەکانیان بڵاوناکەنەوە تەنانەت ناوی کوردستان بە مانای هەموو کوردستان، ئەو کوردستانە کە سنوورەکەی لە دەریا تا دەریایە، کاتی کە کەسێک ویستی ناو بەشیک بێنی دەتوانی هێما بۆ ئاقارە جوگرافیاکەی بکا، وەکو باشووری کوردستان، ڕۆژئاوای کوردستان هتد، ئە بەم شێوەیە کورد وکوردستان وەکو خاک و نەتەوە لە دڵ و دەرونی مرۆڤی کورد جێگیر دەبێ. بەڵام بەداخەوە، سەرکردە کلاسیکەکانی کورد لە هەموو کوردستان دا لە گەڵیان هەڤاڵ (صالح مسلم) بە درێژایی مێژووی ڕامیاریان نەیان توانستیە لەم زاراوانە ئازاد بن کە داگێر کەرانی ستمکاری تورک و فارس و عەرەب دروستی کردووە بۆ کز بوونی هۆشی نەتەوایەتی کوردی. بۆ هەڤاڵ مسلم و سەرکردە کوردستانیەکانی تر بە بێ بەدەر چاوپیاخشانێک بەسەر نەخشەی فەلەستین ناکەن، تا بەچاوی خۆیان باش بینن کە هیچ پەیوەندیکی ئەرزی یا دەریایی لە نێوان کەرتی غەزە کە لەژێر چاودێری میسر بوو و کەناری ڕۆژئاوا کە لە ژێر چاودێری ئەردن بوو، بەڵام لە گەڵ ئەمەیە کە ئەرزەکەیان یەک پارچە نییە کاتی ئەڵێن فەلستین هەر مرۆڤێک لە هەر کوێ جیهان بێ هەست دەکا کە مەبەست لە ووشەی فەلستین ئەم ئەرزەیە کە هیما بۆی کردین لە سەرەوە؟؟ کەچی ئێمەی کورد ووڵاتەکەمان یەک پارچەیە و ئەرزکە و نەتەوەکە پێوەندیی لەگەڵ یەک هەیە، بەڵام سادەیی سەرکردەکانمان ووڵاتەکەمان لەناو مێشکمان پارچە پارچە کردنە، هەر وەکو داگێر کەری نفرین کراو، بەڵام ئەوان لەسەر ئەرز ئەمەیان کردووە، ئەمان بە ووشە لە ناو دڵ و دەرونمان!!.

لە کۆتایی دا با هەڤاڵ (صالح مسلم) بزانی کە من مرۆڤیکی نەتەوەییم هیچ فەرق و جیاوازیک لام نییە لە نێوان ڕۆژئاوای کوردستان یان ڕۆژهەڵات یان باکوور یان باشوور، لای من هەمو بەهەم ووڵاتی کوردان پێکدێنی کە ناوی کوردستانە. پێنووسەکەمیش هەڤال صالح هاوتای تفەنگی داگێر کەر نییە. لەخوارەوە ناونیشانی هەندیک لەو ووتاران بۆت بڵاو دەکەمەوە کە پشتیوانی نەتەوەکەم پێ کرد لە باکوور و ڕۆژئاوا. 1- إدعاء الأتراك عن انتهاك (مجالهم) الجوي يشبه إدعاء العاهرة عن انتهاك شرفها. 2- الأتراك شعب الله الملعون؟ 3- الأتراك يسرقون التاريخ والتراث الكوردي. 4- التمايز بين أردوغان ومن سبقه في حكم الكيان التركي كالتمايز بين الكلب الأبيض والكلب الإسود. 5- الجمهورية التركية الإسلامية؟ 6- الدماء الزكية التي سالت على أرض پرسوس لطخة عار أخرى تضاف إلى سجل الجمهورية التركية الطورانية الأسود. 7- الطوراني المتأسلم "محمد زاهد گيل" نموذج حي للعنصرية التركية المَقيتة. 8- العملاء فقط ينسون عناوين أوطانهم؟ 9- الفتى. . . أردوغان. 10- المفارقة الكبيرة بين أصالة الكورد شعباً و وطناً وانحطات الأتراك (شعباً) وكياناً. 11- النظام السوري فقد مقومات البقاء متى يرحل؟ 12- إنها كوباني وليست عين عرب يا بجم. 13- تركيا الأردوغانية تعتقل الديمقراطية!! 14- تركيا على وشك أن ترتكب حماقة أخرى. 15- تركيا في مهب الريح 16- تركيا والأتراك والإرهاب. 17- تركيا و داعش وما بينهما. 18- تهنئة من القلب إلى كوباني الكرامة التي كانت وستبقى عين الكورد. 19- جبل قنديل الأشم قِبلة الكورد الأمينة. 20- جمهورية عنصرية ولدت في غفلة من الزمن على كتف البوسفور بدأت الآن تحتضر وقريباً سيذاع للعالم نبأ موتها. 21- جنيف. . جنييفان. . جيييفة. 22- خطاب الكراهية والتحريض الفتنوي ضد الكورد وكوردستان بدءاً من اللعين ميشيل عفلق وانتهاءاً بالمسخ ميشيل كيلو. 23- داعش. . إلى الوراء در. 24- دعوة صريحة للانتقام من كل من يدنس أرض كوردستان؟ 25- راية هولاكو العصر بانت تلوح من أنقرة. 26- ردنا على نزيل اسطنبول عطا كامل عطا. 27- على ضوء التصريح الأخير لبشار الأسد عن الشعب الكوردي في غربي كوردستان . 28- كيلو و دالاتي والوطنية المزيفة. 29- لم يبقى لبشار الأسد غير الكلام؟ 30- لماذا الفيدرالية المعلنة في غربي كوردستان استثنت الأراضي الكوردية التي استعربت تحت تسمية الحزام العربي العنصري !!31 - ما هي نوع العلاقة. . بين أردوغان والمثليين الأتراك؟! 32- ماذا سيجني الشعب الكوردي في غربي كوردستان من مؤتمر المعارضة السورية الذي انعقد في الرياض برعاية سعودية! 33- معاداة (تركيا) الطورانية للشعوب العربية و الإسلامية. 34- "من هنا مر الأتراك فأصبح كل شيء خراباً يباباً" 35- نعم يا جربا، لا يوجد شيء اسمه كوردستان سوريا، بل يوجد إقليم اسمه كوردستان الغربية متاخم لسوريا 36- الكذب والخداع والتدليس مهنة الإنسانالعروبي في كل زمان ومكان ومحمد بهجت قبيسي نموذجا5-1. 37- إنها حكاية علم. 38- أيها الكورد. . كوردستان الغربية تستصرخكم. 39-العملاء فقط ينسون عناوين أوطانهم؟الخ الخ الخ.

تێبینی:١- ئەم ووتارە بە دوو زمان نووسراوە، بە کوردی و عەرەبی. ٢- لە یەکێک لە یاوەرەکانی هەڤاڵ (صالح مسلم) داوای مەیلەکەی هەڤاڵ صالح کردین تا ووتارەکە بۆی بنێرم ئیتر پێوست ناکا بڵاوی کەمەوە لە وێبسایتەکان، بەڵام یاوەرەکە قایل نەبوو مەیلەکەی هەڤاڵ صالح بدا، لەبەر ئەمە من ناچارم بڵاوی کەمەوە لە وێبسایتەکان تا ئەوانی کە ئامادەی سیمێنارەکە بوون و گوێیەیان لە تاوانکردنەکە بوو وڵامەکەم بخوێنەوە، هەر وەها هیوادارم بکەویتە بەر دەستی هەڤاڵ (صالح مسلم) تا وڵامەکەم بە گشتی بخوێنی. ٣- دووبارەی ئەکەمەوە، وەکو هەر هاووڵاتیکی کوردی بە شەرەف لە درێژایی ژیانم بەرگری لە سەر جەم نەتەوەی کورد کردومە و ئەکەم هەر وەها لە هەموو ئەو پارت و ڕێکخراوانە کە خەباتی بێ وچان دەکەن دژی داگێرکەرانی نفرین کراو.

ئەی ئاڵای بەرزی سێ ڕەنگی جوان . . . هەر شەکاوە بێ، تائاخر زەمان . . . تۆ یادگاری سەحەدینی . . . خوا کۆمەکت بێ، چەندە شیرینی. (قانع)

پاش نووسینی ئەم ڕوونکردنەوەیە دەرگای گفتوگۆ لەم بوارەوە لەلای منەوە داخرا، ئەگەر کەسێکی تر بازی نەکا، ئەو کات ناچار بم وڵام بدەمەوە بە نووسین.

١٥ ١١ ٢٠١٦