هەرێم لە سەرەتاى شەڕى داعشەوە هێزى پێشمەرگەى خستۆتە ژێر ڕکێفى ئەمریکاوە، بەلگەش ئەوەیە کە هیچ هێزێکى پێشمەرگە بە بێ فرمانى ئەمریکا بۆى نى یە هیچ هێرشێك ئەنجام بدات دژى داعش، ئەم ڕاستى یە هەموو فەرماندەکانى پێشمەرگە دەیزانن لە هەموو میحوەرەکاندا.
ئێستاش بە ناوى قەرزى دەرەکى یەوە بە بیانوى چاکسازى دارایى دەیانەوێت کەرتى گشتى ڕادەستى کۆمپانیاکانى سەر بە بانکى دراوى نێودەولەتى بکەن ( وەزارەتى کارەبا و تەندروستى و پەروەردە و پاش چەند سالێکى کە نۆرەى وەزارەتى سامانە سروستى کانیش دێت).
دەیان ساڵە بەشێکى زۆرى پرۆژە ستراتیژى یەکانى هەرێم لە لایەن کۆمپانیا حیزبى یەکانەوە قۆرغ کراوە و ملیارات دۆلاریان دەسکەوتوە لەو پرۆژانە، خێرە ئێستا بۆ چەند ملیارێك پەنا دەبەن بۆ قەرزى دەرەکى ؟
لە هەموو جیهان ئاشکرایە کە حکومەت قەرز دەکات دەبێت میللەت بیداتەوە، بەڵام کۆمپانیاى حیزبەکانى هەرێم ئامادە نین لە جیاتى بانکى نێودەولەتى ئەوان ئەو قەرزە بدەن بە حکومەتى هەرێم .
لە هیچ دانوستان و کۆبونەوەىەکى نێوان حیزبەکانى هەرێم باسى کۆمپانیاى حیزبى ناکرێت، چونکە ئەو بابەتە لە بەرژەوەندى هیچ لایەکیاندا نى یە، بەلکو زۆربەى کۆبونەوەکانیان بۆ وەدەستهێنانى بەرژەوەندى مادى زیاترە لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە هیچ سەردەم و وڵاتێکدا نەبوە خاوەنى نەوت و غاز بیت و قەرزاربیت.
ئەگەر داهاتى ئەو نەوت و غازە نەچێتە خەزێنەى ئەو کۆمپانیا حیزبى یانەوە بۆ کوێ دەچێت؟
کەى کادێرە کانى ئەو حیزبانە بە خۆیان دەچنەوە و بە یەك دەنگ حیزبەکانیان بە ووشەى ئیتر بەسە ڕادەچڵەکێنن و هەڵوێستێکى شۆڕشگێڕانە سەرلەنوێ وەردەگرن.
ئەمڕۆ لە هەموو سەردەمێك زیاتر کورد پێویستى بە خۆداچونەوەیە، چونکە پرۆژەى کوردایەتى بوو بە ئامرازێك بۆ دەوڵەمەندکردنى کۆمەڵێ لە شۆڕشگێڕانى دوێنێ لە هەموو حیزبەکاندا.
مافیاکانى ئەمڕؤ بریتین لە دەستەیەك لە شۆڕشگێڕەکانى دوێنێى شاخ.
ووشەى کوردایەتى و سەربەخۆیى کراوە بە تلیاك و میللەتى پێ بێهۆش کراوە ئەمڕۆ.
مافیاکانى ئەمڕۆ چاوەڕوانن ئەمریکا و بانکى نێو دەوڵەتىن سەربەخۆیى ببەخشن بە کورد.
خەباتى دەیان بەلکو سەدان هەزار شەهیدى کوردستان لەسەر تەبەقێکى زێڕین پێشکەش بە بانکى دراوى نێودەوڵەتى دەکەن.

ئازاد کاکەیى
٢٠١٦/٥/٤

Αρχή φόρμας