کۆمەڵەی  پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

aras shex cangi

پەیامی شێخ ئاراسی شێخ جەنگی ... سەربەست فاتح هەلەبجەیی

بەریز ئاراس شێخ جەنگی كورەگەورەی شێخ جەنگی و برازای بەریز مام جەلال سكرتیری گشتی یەكیتی نیشتیمانی كوردوستان یەكەمین كەس بووە لەشاخ لەسەردەمی پیشمەرگایەتی لەگەل مامی بوە واتەمام جەلال. لەزوربەی سەردانەكانی بەریز مام جەلال چ لەشاخ و چ لەشار چ بو لای لایەنەسیاسیەكانی كوردوستان و ئوپوزسیونی عیراقی لەگەل مام جەلال بووه. گەنجینەی نهینیەكانی مامی بووه، هیچ كەسیك لەخزمانی كەدوای راپەرین هاتونەتە سەر شانوی سیاسی و بون بەلیپرسراو لەناو حزبەكەی جەلال تاڵەبانی هێندەی ئاراس لەنهینیەكانی مام ئاگادار نین، ئیستاش لەولاتەدراوسیكانی كوردوستان و عیراق ئەوەندەی متمانەیان بەشێخ ئاراس هەیە بەكەسی تر نیانە، شێخ ئاراس لەناو بنەمالەی تاڵەبانی و خزمانی نزیكی لەهەمویان زیاتر قورسایی هەیه، جگە لە هیرو ئیبراهیم ئەحمەد و هەردوو كورەكەی لەناو بنەمالەی گەورەی تاڵەبانی هەمویان پرس و رای پی دەكەن و بەقسەی دەكەن، ئەم پەیامەی شێخ ئاراس شێخ جەنگی كوری برا گەورەكەی مام جەلال تەنها بیر و رای خوی نیه، پاشخانی هەیە و ئاراس روژانە پەیوەندی بەعیراقیەكان و ولاتەناوچەییەكانەوە هەیه، من باوەرم وایەئەم پەیامەی ئاراس شێخ جەنگی دەبێت بەبریاری مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان بەلام بەو توندیەی شێخ ئاراس نا كە ئەلیت پەشیمان ببنەوه، ئەوانەی لەمەكتەبی سیاسی یەكیتین كەهاوئاوازی پارتین شەریكەبەشن لەداهاتی نەوت، بەشیوازیكی نەرم و نیان و پارانەوە داوا لەبارزانی دەكەن كەریفراندوم دوابخات، لەكوتایدا پەیامەتوندەكەی شێخ ئاراس ئەبی بەپەیامیكی نەرم و نیان و پارانەوە لەبارزانی كەریفراندوم نەكات.

شەهید رزگار محمد امین ناسراو بە ڕزگار یاخیانی، ساڵی ۱۹٦۷ لە گوندی (یاخیان)ی دۆڵی جافایەتی لەدایک بووە، دووەم شەهیدی بنەماڵەکەیەتی. 

ساڵی ۱۹٨۲ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی( ی. ن. ک) و ساڵی ۱۹٨٤بووە بە پێشمەرگە لە تیپی ٦۳۳ی جوتیاران، لەبەر لێهاتوویی دەبێتە فەرماندەی مەفرەزە، لە شەڕەکانی قەیوان، ماوەت ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، هەروەها لە شەڕەکانی سەرکردایەتی و ئەنفال زۆریتریش،
 لەدوای ئەنفال، شەهید رزگار یاخیانی بەشێوەی پارتیزانی درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی دەدات لەگەڵ هەڤاڵانی ڕەتی سوورداش کە بریتی بوون لە
Osman Sedary فەرماندەی کەرت، شەهید رزگار یاخیانی جێگری فەرماندەی کەرت، شەهید رزگار سوورداشی رابەر سیاسی، ساڵح شارەستێنی فەرماندەی مەفرەزە، زرار شارستێنی، تەها جوبڵاخی، شەهید زاهیرە بچکۆل، محمد قەڵاچوالانی، مامە قالەی شارباژێڕ، هێمن سەراوی،
کە بۆماوەی دە مانگ مانەوە و ئاڵوگۆڕ کردنی مەفرەزەیەکی شەهید غریب هەڵەدنی گە لە چیای پیرەمەگرون مابوونەوە، دوای چواردە ڕۆژ لەو سنوورە گەیشتینە پیرەمەگروون، هەرچەندە ناڕەحەت بوو بووین بەو ڕێگا دوورە بەڵام شەهید رزگار یاخیانی زۆر دڵخۆش بوو بەو خەباتە سەربەرزانەیە و جارێکیتر شادبوونەوەبە زێدی خۆی.
 لە یەکێک لە جەولەکانمان لە (بێترخێ ) بۆ چیای (ئاسۆس) و لە وێوە بۆ دۆڵی جافایەتی و پیرەمەگروون، لە کەلێنی (لۆتەر) شەوی
۲۷\۲٨\۱\۱۹۹۱ کەوتینە بۆسەیەکی ڕژێمی بەعسەوە. شەوێکی بەفراوی و سارد بوو، پەرتەوازە بووین، ڕزگار یاخیانی و تاڵیب تالیب چاڵاوایی و هێمن چنارنەیی بریندار بوون، هەرچەندە ئەو شەوە هەوڵی دەرکردنی شەهید رزگارمدا بەڵام بەداخەوە نەمتوانی برینەکەی سەخت بۆشم هەڵنەگیرا و سەرماو سۆڵەش بێ توانای کرد بووم، نەمئەویست بەجێی بهێڵم و رامکێشا، بەڵام لەکاتی ڕاکێشانی کەوتمە ناو کاوێکەوە و شەهید رزگاریش عاسی بوو، ئیتر زۆری لێ کردم و وتی منت پێ دەرباز ناکرێ باتۆش نەگیرێیت بەردەستی دووژمن نەکەویت، بەڵام تکا دەکەم مەهێڵن خوێنی من بەفیڕۆ بڕوات باهەر من شەهید ببم، بۆیە بەدڵێکی حەزین و هەستێکی ناخۆشەوە کە تائێستاش پێی کاریگەرم بە برینداری بەجێم هێشت خۆشم زۆر بە ناڕەحەت رزگارم بوو، قەناسەکەی شەهید رزگار و بەڵگەی پێشمەرگایەتیم دەرکرد و خۆشم بەتەنیا دەرچووم،
چوار لە هەڤاڵان بەرەو بێترخێ گەڕابوونەوە و هێمن چنارنەیی و تەها جوبڵاخی و تالیب چاڵاوایی یش بەرەو پیرەمەگروون ڕۆیشتبوون، عوسمان محمد و رسوڵ هەڵەدنی بەرەو گوندی یاخیان ڕۆیشتبوون، زرارشارستێنی و ساڵح شارستێنی بەرەو چیای ئاسۆس و دەشتی بنگرد ڕۆیشت بوون و مامە سالەی سێدەر بەرەو چیای چنارنە و لەوێوە بۆ یاخیان، خۆشم بەرەو یاخیان ڕۆیشتم، دوای
۱۰ ڕۆژ هەموومان یەکترمان گرتەوە.
 هه زار ره حمه ت له كورى شه هيد رزگارو گشت شه هيدانى كوردستان 
 يادى شه هيد بونى شه هيد رزگار ياخيانى.


ئەندام بون لە هەر پارت و رێکخراوێکدا ئاسان نیە ئەرکت لەسەر شانە بەرامبەر ئەو راسپاردانەی کە خۆت بەراستی ئەزانیت و پێ ئەگەیت بە ئەنجام لە پێناوی خزمەتی نیشتمان و خاك و مرۆڤایەتیدا.

پارتەکانی کوردستان لە ئاستی داواکاری و خزمەتکردنی کۆمەلانی خەڵکی کوردستاندا نەبون، زۆر گرنگە راستیەکان نەشێوێنین وەکو خۆی باسی بکەین ، زۆر جاریش راستیەکان ئازاری مرۆڤەکان ئەدات بەلام ئەمە مێژووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەتا سالی ( 1975 ) تاکە هێزی کوردستان بوو کە زۆرینەی خەڵکی کوردستانی لە خۆ کۆکردبۆوە، بەلام بەداخەوە لە دوای ئاشبەتاڵەوە کەواتە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە پارتی بونی نەمابوو، ئەوەی مابوو لە خزمەتی وولاتانی دوژمن بە کورد کاریان کردوە .

هەڤالان لە دوای ئاشبەتالەوە هەتا راپەرینە مەزنەکەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان بە رابەرایەتی یەکێتی، پارتی نەیتوانیوە تەنها چالاکیەك بکات دژ بە دوژمننانی کوردستان .

بەلام بانگێشت کردنەوەی پارتی لە لایەن یەکێتیەوە بوە خێر و بەرەکەت بۆ سەرکردەکانی پارتی و کۆمەلێك کەسی ماستاو چی و گەندەل.

بەلام لە دەسەلاتدا بونە هۆی نەهامەتی و برسی کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

باسەکەمان لێرەوە دەست پێئەکات .

مەرج نیە کە سەرکردە بوو هەلە نەکات، یان کەسی یەکەمی پارتەکەت ووتی ماست رەشە هەموو بلێن قوربان رەشە.

ڕێز گرتن جیاوازە لەوەی تۆ ئازایانە دەست بخەیتە سەر هەلە و کەم کوریەکان.

مەرج نیە ئەوەی کەسی یەکەمی نزیك بوو لە دەسەلاتەوە یان لە سەرکردەکانەوە راستیەکان وەکو خۆی بڵێن، چونکە زۆر جار خۆی زەرەر ئەکات، نایگەیەنێت. ئەندامی دلسۆز راستی بە ئەرك ئەزانێت کە بیلێ .

هەڤالی دەلال ئەتوانیت یەك جار چاو بنوقێنی لە هەلە و کەم کوریەکان، بەلام جاری دووەم ئەبیت بە بەشێك لە تاوانەکان، وویژدان لای خەڵکی زیرەك و رۆشبیر و خەڵکی تێکۆشەرە . بێدەنگی بەرامبەر کەم و کوریەکان مانای نیە.

ئەزانم زۆرێك لە ئەندامانی خوارەوە راستیەکە زۆر چاك تێئەگەن ئەزانن ئەمەی ئەکرێت ناهەقیە و راست نیە، چاوەڕێێ هەڵبژاردن ئەکەن وویژدانی خۆیان ئارام بکەن.

هەڤالی دەلال بویتە ئەندامی پارتی دیموکرات تا خزمەت بگەیەنیت بە گەل و نیشتمان، چونکە هەموو پارتێك ئامرازێکە بۆ ئەوەی بگەیتە ئامانج .

ئایا هەڤالی دەلال ئەم پرسیارانەت لە سەرکردایەتی یان لە هاوڕێکانی خۆت کردوە ؟

١ - ئایا پێت باشە دوو ئیدارەیی هەبێت، بریار بدە، یان بە سەرکردایەتیت بڵێ حوکمرانی وا ناکرێت، بێدەنگی لایەنەکان لە پێناوی بەرژەوەندی کوردستانە، نەك ٣١ ئاب دووبارە بێتەوە .

پارتی ئەمە زۆر چاک ئەزانێت ئیستخلالی کردوە،  بێدەنگی هەتا کەی هەڤاڵی دەلال .

٢ - ئایا داوای روون کردنەوەتان کردوە لە سەرکردایەتیەکەتان ( 600 ) ملیوێن دۆلارەی بنەمالەی بەرزانی چۆن پەیدایان کردوە، چۆن بێدەنگی هەڵئەبژیریت مرۆڤی ئازا یەك جار ئەمرێت، تەنها یەك پرسیارە، بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال.

٣ - ئایا بۆ داوای پارەی فرۆشتنی نەوت ناکەن، ئایا تۆش مرۆڤ نیت پێویستت بە ژیان نیە، ئەی بۆچی ئەندامی ؟

 خۆ ناکرێت هەر پێتان بڵێن برۆ برۆ ئێوەش بڵێن بەڵێ باشە ئەزبەنی، نەوێرن ووتەیەك بلێن، داکۆکی لە خۆت بکە ئەگەر داکۆکیت پێناکرێ لە کۆمەلانی خەلکی کوردستان . بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال.

٤ - ئایا پرسیارت کردوە بۆچی لە دەڤەری سلیمانی و گەرمیان و هەلەبجە و راپەرین و کۆیە خۆپیشاندن ئەکرێت، موچە نادرێت تۆش و کەس و کارت موجەی نیە، پارتەکەی جەنابت قوتی خەڵکی بریوە، کاتێك دراوسێکەت برسی بوو مرۆڤ دلی بۆی دائەچلەکێ ، ئایا بۆچی تۆ ئەندامی ؟ بێدەنگی هەتا کەی هەڤالی دەلال .

٥ - دابەش کردنی دەسەلاتی حوکمرانی بە هەموو بەشەکانەوە لای پارتیە بە بێگوێدانە لایەکانی تر، ئەی چۆن پرسیار ناکەیت ئەمە نایەکسانیە و ئەنجامەکەی ئەمەی ئیستای لێدەرچوو . بێدەنگی هەتا کەی هەڤاڵی دەلال.

بە بیانویی جیا جیاوە ناکرێت بروا بکرێت هەڤال کەمێك جوانتر و ووریاتر بیر بکەنەوە،

 کاتێك ئەندام بون لە پارتەکاندا خۆشە و وویژدانت ئارام ئەبێت کە لە ئاستی کەم و کوری و دزی و گەندەلیەکاندا بێ دەنگ نەبیت.

هەموو کەسێك کەرامەت و هەستی هەیە، ناکرێت ئەم حوکمەتە شکستە لە کەرامەتی خەڵکی بدات و تۆش بە بیانوی ئەوەی ئەندامی بێدەنگی هەلبژێری .

بێدەنگی بۆ خەلکی دۆرا و هەلپەرست مانای هەموو رۆژێك سەد جار مردنە،

بێدەنگی لای خەڵکی ئازا و رۆشنبیر و دڵسۆز بونی نیە، هیوادارم رەخنەکانم جێگەی خۆی بگرێت .

بژی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان،

                                            ئەکرەم محـمدئەمین / 2016-12-12

فبادفبن  تهمرتمەر

ووتمان یەکێتی کێشە و ململانێکی ناوخۆی بەرچاوی گرتوە ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بنێت یان هیچ بریارێك بدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی .

زۆر سەیرە ئەم سەرکردایەتیەی یەکێتی هێندە بێباکن، لە بیریان چۆتەوە ئەو جەماوەرە زۆرەی ئێستا هاتونەتە سەر شەقام و داوای موچەو مافەکانی خۆیان ئەکەن، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا هەموویان ئەندام و دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بون.

لە ئەنجامی هەلەی سیاسی و ململانیەکان زۆری جەماوەرەکەیان لەدەستدا.

ئێستا بێدەنگیت هەڵبژاردوە لەناو هەناوی یەکێتیەوە ئاگر بارانە و گڕ و تینی جەماوەری زۆنی سەوز لە کڵپەدایە یەکەم سوتان و پریشك ناوچەوانی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەگەرێتەوە.

زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەندامانی یەکێتیی داوای روون کردنەوە لە سەرکردایەتی یەکێتی بکەن لەسەر ئەم بێدەنگیە، چونکە ئەندامان و ئەو جەماوەرەی یەکێتی کە ماوێتی بەدوو جەمسەری جیاوازدە خەریکە گوزەر ئەکات.

هەموو پارتێك بە جەماوەرەوە ئەتوانێت بێتە ناو پەرلەمانەوە .

بە سەرکردایەتی یەکێتی ئەلێم ئێوە بە تەنها خاوەنی یەکێتی نین، تا چارەنوسی یەکێتی بەرەو هەڵدێر و نادیار بەرن .

پێویستە بریارێکی ئازایانە بدرێت، مێژوو لە کەس خۆش نابێت .

واتان لە شاری سلیمانی کردوە ئەو کەسانەی نامۆن یان رابوردوویەکی ناشرینیان هەبوە

لە سایەی بەرپرسانی یەکیتیدا قسەی نابەجێ بە خەڵکی شارەکە بوترێت .

ئافەرین بۆ ئەو سەرکردەیەی لە خۆی ئەبورێت و ئازایانە دێتە دەنگ و لەگەل مافەکانی کۆمەلانی خەڵکی ئاوێتەی ئازارەکانیان ئەبێت .

بێدەنگی بۆ یەکێتی سەری ئەخوات .

هەموو هیوای کۆمەلانی خەلکیش یەکێتیە،

چونکە ئەم بە ناو حوکمەتە لەسەرقاچی یەکێتی وەستاوە .

ئەکرەم محـمدئەمین

2016-11-16