derenlogo

ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێ ناخمان دەهەژێنێ

لەشکرکێشی بەربەریانەی سوپای فاشستی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای وڵاتەکەمان، کارێکی قێزەون و دوژمنکارانیە بەرامبەر میللەتەکەمان، ئێمە وەک کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەتوندی و توڕەییەوە ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر بەم دوژمنکارییەی تورکیای ڕەگەزپەرست دەردەبڕین.

هەرچەندە ئاشکرایە بەڵام لەم هێرشەدا بەڕوونی دەرکەوت تورکەکان چ وەک دەوڵەت، بەسەرۆکایەتی ئەردۆگان چ وەک پارتە ئوپۆسیۆنەکانی تورکیا،جگە لە .HDP لە دوژمنکاری دژی کورد و کوردستان هاوڕان و یەک تێڕونینیان هەیە.

خەباتکارانی ڕۆژئاوا لە ژنان و پیاوانی ئازا و جوامێر.لەخۆبوردوانە و مەردانە بەرگرییان لە خاکەکەیان کردووە، هەر لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆرسیت داعش و هێزە بەکرێگراوەکانی تورکیا، سەرکەوتونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان پاراستووە.

لەم ساتەوەختەدا کە سوپای تورکیا بە نوێترین چەک و فڕۆکەی پێشکەوتوو بەبێ ویژدانیانە و دوژمنکارانە هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا دەکات، پێویستە ئێمە وەک میللەت هەڵوێستی جدی و کاردانەوەی ڕاستەوخۆمان هەبێت.

ئێمە وەک کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان داوا لە تەواوی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی پێشمەرگە دێرینەکان دەکەین هەموو توانایان وەگەڕ بخەن و فشار بخەنەسەر ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستانەوە دژی ئەم هێرشە بەربەڕیانەی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکامان.

هەروەها داوا لە تەواوی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و دەکەین بڕژێنە سەرشەقامەکان و هەرچی هێزو تواناهەیە بۆ بەربەستکردن لەم هێرشە ناڕەوایە بەکار بهێنن.

پێویستە حکومەتی هەرێمه کوردستان هەڵوێستی جدی و بوێرانەی خۆی بەرامبەر بەم زوڵمەی حکومەتی تورکیا بەرامبەر کورد و کوردستان دەر ببڕێت و ڕوون و ئاشکرا (مەوقیفی) خۆی ئاشکرا بکات.

 

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

١٠-١٠-٢٠١٩ سلێمانی