talebani

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی مەرگی پێشمەرگە، سیاسەتمەدار، نووسەر، رۆژنامەنووس، پارێزەر، سەركردە، پەیامبەری ئاشتی وئازادی ودیموكراسی، رابەر و رێنشاندەر هەڤاڵا (مام جەلال) مان بیست كە بەراستی ئەو هەواڵە جەرگبڕە تاساندینی، فرمێسكی لەچاومان قەتیس كرد، گریانی لەقوڕگمان گیر كرد.

ئەم پێشمەرگە وسەرۆكە هەموو دەم دڵسۆزی كۆمەڵانی خەڵك وپێشمەرگە وپێشمەرگە دێرینەكان بوو بە مەرگی ئەو سەرۆكە پێشمەرگە دێرینەكان پشت وپەنایەكیان لەدەست دا كە پڕكردنەوەی زۆر زەحمەتە.

ئێمە وەك ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، بەناوی پێشمەرگە دێرینەكانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە دێرینەكان و پێشمەرگە و خانەوادەی مام و گەلی كوردستان دەكەین، خەم وپەژارەی خۆمان دەردەبرین و ماتەمینی رادەگەیەنین و لەهەمان كاتدا پەیمان دەدەین بە سەرۆك مام جەلال كە درێژە پێدەری رێگەی خەباتی (نەسرەوتن تا سەركەوتن)بین تا گەشتن بە ئامانجەكانی كورد لە ئازادی وسەربەخۆیی.

بژی كورد

بژی كوردستان

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان

سلێمانی