بەداخ و پەژارەیەکی پڕ لەکەسەرەوە، نیگەران بووین بە ماڵئاوایی سەرکردەی مەزن و مەیدانی و خاکی، بەڕێز نەوشیروان مستەفا ئەمین ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان. نەمر کاک نەوشیروان نەک هەر پێاوێکی وردبین و سیاسەتمەدار بەڵکو نووسەرێکی گەورە و مێژوونووسێکی وردەکار وشیار بوو. پێشمەرگە و فەرماندەیەکی شارەزا و لێزان بوو. لە زانستی سەربازیدا ئاگادار بوو، لە مەیدانی شەڕ و سەنگەر و بەرگری و هێرشدا، هەمیشە سەرکەوتوو بوو. خاکی و مەیدانی بێ تەماح و دژی گەندەڵ بوو. هەموو ژیانی بەرخۆدان و کۆڵنەدان بوو کتێبەکانی و نووسینەکانی، سیحری نووسینیان تیابوو، بۆیە ئەستەمە جێگەی ئەو پربێتەوە. بەداخەوە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیاوێکی گەورە و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکی مەزنی لەدەستدا. سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خۆمان و هەموو پێشمەرگەی کوردستان دەکەین.

سڵاو لە خەبات و قەڵەمی نەمر کاک نەوشیروان، ڕۆحی شاد بێت.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

١٩-٥-٢٠١٧ سلێمانی