لە سایتی ڕوداو دا چاوپێکەوتنێکی من بڵاو کراوەتەوە، لەژێر ناونیشانی ((پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی پشتگیری ناوەندی بڕیاری یەكێتی دەكەن و رایدەگەيێنن، بڕیارەكانی ئەو ناوەندە جێبەجێ دەكەن. )) ئەو قسەیە دورە لەڕاستییەوە، من وەک جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانم، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان پێکهاتووە لە پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وحزبی سۆسیالیست و حیزبی شیوعی، زەحمەتکێشان و ئایندە و گۆڕان.

لەلێدوانەکەمدا بۆ ڕوداو بەڕوونی ڕامگەیاندووە، ڕاستە من سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانم، بەڵام من وەک شەخسی خۆم لەگەڵ ئەو بەیانامەیەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانم، نەک وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە، چونکە کۆمەڵەکە پێك دێت لە پێشمەرگەی زۆربەی حیزبەکانی کوردستان. کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو بەیاننامەیەوە نییە.

من وەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی واژۆم لەسەر ئەوبەیاننامەیەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کردووە. هیوادارم سایتی ڕووداو و هەموو میدیاکان کاتێک لێدوان لە بەرپرسان وەردەگرن بەئامانەتەوە بڵاوی بکەنەوە.

جەمیل هەورامی

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان

سلێمانی: ٢-٩-٢٠١٦