لۆبی جووەکان بە فەرمی بانگهێشتنی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانیان کرد بەمەبستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی (هانوکا) کە لە پەرلەمانی ویلایەتی نیوساوس وێلزدا ئامادەکرابوو، شاندی کۆمەلەی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان، پێکهات بوو لە بەرپرسی کۆمیتە عەدنان وەلی و هاورێ ئەردەلان یاسین کارگێری ڕاگەیاندن وخاتوو کوردستان سەعید، فێستیڤاڵی هانوکا، بە رۆژی روناکی ناودەبرێ لە مێژووی جوولەکەکاندا وەلەهەمان کاتدا بە کرسمسیش ناو دەبرێ، لەو رۆژەدا ٨ مۆم دادەگیرسێنن، مێژووی ئەو فێستیڤاڵە دەگەرێتەوە بۆ ٢٠٠ساڵ پێش لەدایک بوونی مەسیح و ڕزگارکردنی ئوڕشەلیم لەلایەن گروپێکی گەنجان کە سەربە جودیزم بوون لە دەست ڕۆمەکاندا و. . . . ئەوەی شایەنی باسە شاندی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، چاویان کەوت بە چەندین کەسایەتی سیاسەتمەدار و ئەندام پەرلەمان و وەزیری رۆشەنبیری ووەزیری کۆچ کۆچبەر وسەرۆک وەزیرانی ویلایەتی نیوساوس وێلز و چەندین لۆبی و نوێنەری ولاتانی جیهان، کە سەرجەمیان سوپاس و ستایشی خۆیان گەیاندە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبەرەکانی شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش، وەهەروەها باسێکی چڕوپرکرا لەگەڵ بەرپرسی لۆبی ئەرمەنیەکان بەرێز (گریک سۆگۆمۆنیان) خۆشحاڵ بوو بە مەبەستی سەردان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان ولۆبی ئەرمەنیەکان لە ئوسترالیادا هەردوولا بەلێنیان دا کە لەساڵی ئایندەدا سەردانی یەکتر بکەن لەو بارەوە، فێستیڤاڵەکە تا درەنگان بەردەوام بوو بە چەندین پارچە موزیک و گۆرانی و خواردن و خواردنەوە. . . . . .

٢١/١٢/٢٠١٦

ڕاگەیاندنی / کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا