ئێوارەی ٤/١٢/٢٠١٦ لە پایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلزی شاری سیدنی، دوا کۆبونەوە و کارو چالاکی کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجام درا بە ئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتە و کارگێران و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا، دەستپێکی کۆبونەوەکە بەدەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی تێکرای شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا، هەڤاڵ عەدنان وەلی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و، کورتەیەک لە سەرجەم کارو چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٦ خرایە بەرباس و گفتوگۆکردن و ئاماژەی بەچەندین کارو چالاکی گرنگ دا، لەوانە ناساندنی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی ئوسترالیا و دروستکردنی پەیوەندیەیکی بەهێز لە نێوان زۆر بەی زۆری فیدراسۆن و لۆبیەکانی ناوەوەی ئوسترالیا و دەرەوەی ئوسترالیا دا، هەروەها بەشداریکردن لە چەندین بۆنەی نەتەوەیی و ڤێستیڤال و سەردانی لایەن سیاسیەکانی کوردستانی و عیراقی و. . . .                                     لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر رۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداریکردنیان لە رزگارکردنەوەی سەرجەم ناوچە دابراوەکانی هەرێمی کوردستان و ئازادکردنەوەی شاری موسل کە بۆتە مایەی خۆشحالی وشانازیی گەلی کورد و جیهان، وەهەروەها باس لە قەیرانی دارایی و بژێوی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان کرا کە چەند ساڵە بەدەست بێ مووچەیی وکەمی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنێ وسەرباری ناتەبایی و کێشەکانی لایەن سیاسیەکانیش کە رۆژانە بۆتە جێگای دڵە راوکێی کۆمەلگای کورد،      لەتەوەرێکی تردا هاورێ ئەردلان یاسین کارگیری کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان، تیشکی خستە سەرچەند بابەتێک و کۆبونەوەکەی دەوڵەمەنتر کردو لەپاشان دەرگای رەخنەو پرسیار کرایەوە لەبەردەم ئامادەبوان و سەرجەم رەخنە و پێشنیارەکان بەهەند وەرگیران، لە کۆتایدا ئاواتخوازبوون کە ساڵی ئایندە ساڵی تازەی ٢٠١٧ببێتە بنەبڕکردنی سەرجەم کێشەکان و، پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کە هەزاران شەهیدی داوە لەو پێناوە دا و گەلی کورد بەرن بەرەوە کەناری سەربەخۆیی .

٥/١٢/٢٠١٦

ئوسترالیا / سیدنی

ڕاگەیاندنی / کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان