ئێوارەی ٩/١١/٢٠١٦ لە پایتەختی ویلایەتی نیوساس وێلزی شاری سیدنی، شاندێکی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کە پێکهات بوو لە عەدنان وەلی و ئەردەلان یاسین و نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاتوو تاڤگە رائد جەلال لە ئوسترالیا و بە ئامادەبوونی چەندی بالیۆزی ولاتانی جیهان و ئەندام پەرلەمانی فیدراڵ وکەسایەتی ناوداری جیهان و فیدراسۆنی هەمەلایەن بەشداریانکرد لە یادی ٧٨ ساڵەی کارەساتی (کریستاڵ ناخت ) ی جوولەکەکان کە بەشەوی شکانی شووشە ناودەبردرێت، دەست پێکی یادەکە بە چەند دۆکۆمێنت و وێنەی کارەساتی کۆمەڵکوژی و سووتاندنی شوێنی بازرگانی جوولەکەکان خرایە بەر دیدەی ئامادەبوان و، گێرانەوەی چەندین چیرۆکی دڵ تەزێن لە لایەن ئەوانەی کە رزگاریان بووە لەومەرگەساتەدا، مێژووی ئەو کارەساتە دەگەرێتەوە بۆ٧٨ساڵ لەمەوبەرێ لە بەرواری ٩/١١/١٩٣٨ دا هەزاران جوولەکە بونە قوربانی لەو شەوەدا، لە پاشان دکتۆر( شیمۆن ساموئیل ) بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێودەولەتی ئەوروپا، بە تێرو تەسەڵی ووتارێکی دەربارەی مێژووی ئەوکارەساتە قێزەونە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، کە لە رۆژی ٩ و ١٠ نۆڤەمبەری ١٩٣٨، بە فەرمانی رژێمی فاشی ئەلمانی ئەدۆلف هتلر، ٧٠٠٠ شوێنی بازرگانی جوولەکەکان سووتێنرا و سەرجەم دەرگاو شووشەکانیان شکاندن وتالانیانکردن و هەزاران کەسی بێتاوانیان کوشت و دەستگیرکرد، ئەوەی شایەنی باسە کە ئاماژەی پێبکرێ، ئەویش وتارەکەی دکتۆر شیمۆن سامۆئیل بوو کە بۆ ماوەی ١٠ خولەک باسی کیمیابارانی هەلەبجەی کرد و تیشکی خستە سەر ٣ کۆمپانیای ئەلمانی کە مادەی کیمیاویان فرۆشتۆتە رژێمی لەناوچوو بەعس بۆ لێدانی کوردانی کوردستانی باشوور لە ساڵی ١٩٨٨،

ووتی : من خۆم ئەندامی ئەوە لەو لێژنەیەی بووم، بۆدادگایکردنی ئەو کۆمپانیانەی ئەلمانی کە ماددەی کیمیاویان فرۆشتۆتە سەدامی، وە لەتەوەرێکی تری باسەکەیدا ووتی، کارەساتی کیمیابارانی هەلەبجە و ئەنفال هیچی لە کارەساتی جینۆسایدی جوولەکەکاندا کەمتر نەبوو، بەڵکووهاوشیوەی یەکتربوون بەلام لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، ئەوەی شایەنی باسە مەراسیمی یادی کارەساتی ٧٨ سالەی شەوی شکانی شووشەکان تا درەنگانی شەوبەچەندین پارچە موزیکێکی ئارام و سرودی نەتەوەی بەردەوام بوو. . . .

ڕاگەیاندنی / کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا

١٣/١١/٢٠٦