ئێوارەی ٢٨/٨/٢٠١٦ لە پایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلسی شاری سیدنی، بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەندی پرسێکی گرنگ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتە هەڤاڵ عەدنان وەلی و کارگێران هەڤالان ئەردەلان یاسین و فاروق سمایل و ئەندامانی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا، چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێکرا، کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستا بۆرێزلێنانی گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەرپرسی کۆمیتەی هەڤاڵ عەدنان وەلی بەخێرهاتنی کارگێران و ئەندامانی کرد و بەتێروتەسەلی باسی لە بارودۆخی ناوچەکە وبەتایبەتی کوردستانی کرد کە بە قۆناغێکی هەستیار ومەترسیدار تێپەردەبێ، وەهەروەها تیشکی خستە سەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ناوخۆیەکانی کوردستان و حکومەتی ناوەندی و باری ئابووری و سیاسی و سەقامگیر بوونی ناوچەکە و، رۆڵی گرنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بەرزنرخاند لەسەرتاسەی سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری دژ بە چەتەکانی داعش و،  داکۆکی کردنی لە دیموکراسی و راگرتنی ئارامی ناوچەکە، هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەسەرجەم پێکهاتەکانی عیراق کرد و ووتی : راستە عێراق لە دوو پێکهاتەی سەرەکی پێکهاتووە کە ئەویش کورد و عەرەبە، کورد لە ڕووی ئاینەوە هاوبەشە، بەلام خاوەن دەسەڵات و بنەماکانی سەربەخۆیە لەڕووی نەتەوەییەوە، بۆیە هەر ئەو هۆکارانەش بوونەتە هۆی ئەوەی کە بەدرێژایی مێژوو، پێکەوە ژیانی ئەو دوو پێکهاتەیە رۆژ بەرۆژ سەخت و ئالۆزتر بێ و ژیانێکی ئارەزوو مەندانە و عێراقێکی یەکگرتوو ودوور لە توندوتیژی خەون خەیاڵ بێ، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە سەردان و شاندی ئەنجومەنی بالای کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کرد، بۆ لای سەرۆکی هەرێم بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، بەتایبەتی دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە دێرینەکان و باری خراپی گوزەرانی رۆژانەیان، وەهەروەها باسی لە سەرجەم کارو چالاکییەکانی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کرد وتیشکی خستە سەر کۆبوونەوە و بانگهێشتنەکەی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی بۆ پەرلەمانی ئوسترالیا، کە بە شێوەیەکی فەرمی ناوو لۆگۆی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان ناسێنرا لە لایەن پەرلەمانەوە، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، هاورێ ئەردەلان یاسین کارگێری کۆمیتە بە چەند بابەتێک کۆبوونەوەکەی دەوڵەمەنترکرد و تیشکی خستە سەر دەستکەوتەکانی کۆمەڵە و کارکردن بە گیانێکی تەبایی و بەرەوپێشوەچوونی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیادا،  وەهەروەها هەڤاڵ پشدەری لە باشووری ئوسترالیاوە وەک بەرپرسی کەرتی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، بەشداریکرد لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وبەتێروتەسەڵی باسی لە کارو چالاکی و رۆلی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی کرد لە ئوسترالیا، سوپاس وپێزاننی خۆی گەیاندە سەرجەم ئامادەبوانی کۆمیتە، لە کۆتایدا دەرگای رەخنە و پێشنیارەکان لەبەردەم سەرجەم ئەندامان کرایەوە و تێکرای رەخنە وتێبینیەکان بەهەند وەرگیران و گفتووگۆیان لەبارەوەکران و، بەڵێنیان دا کە بەگیانێکی تەبایی و یەکگرتووی کار بکەن لە پێناو ناووناوبانگی پێشمەرگە و بەرەوپێشوەبردنی دۆزی کورد لە سەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵە و فیدراسۆنەکانی ئوسترالیا دا، ئەوەی شایەنی باسە کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێک لەگەش و هەوایەکی ئازاد دا بەردەوام بوو . . .

ڕاگەیاندنی / کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا

ئوسترالیا / سیدنی

٢٨/٨/٢٠١٦