لەسەرلەبەیانی ١٠/٨/٢٠١٦ کاتژمێر١٠ی بەیانی بەکاتی ئوسترالیا، پەرلەمانی ئوسترالیا بەفەرمی بانگهێشتنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانیان کرد، شاندی کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان بریتی بوو لە بەرێزان، عەدنان وەلی بەرسی کۆمیتە و هاورێ ئەردەلان یاسین کارگێری کۆمیتە و بە ئامادەبوونی چەندین ئەندام پەرلەمانی فیدراڵ وبەرپرسی یەکەمی ئاسایشی نەتەوەی و دژە تیرۆ وزیاتر لە ٢١ فیدراسۆن و کۆمەلەی ولاتانی جیهان وچەندین رۆژنامەنووس ومیدیاکانی ئوسترالیا سمینارەکە دەستی پێکرد، مەبەستی سەرەکی لە سمینارەکەدا تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ بوو، کە پەیوەند بوو بە ئیسلامی توندڕە و تیرۆریستانی داعش لەناوەوەی ئوسترالیا و لەدەرەوەی ئوسترالیادا، ئەوەی شایەنی باسە کە ئاماژەی پێبکرێ ئەویش ڕۆلی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەناو کۆمەڵگای ئوسترالیادا، کە چەندین کارو چالاکی جۆراوجۆری ئەنجام داوە لە پێناوخزمەتکردن و ناساند و بەرەوپێشوەبردنی دۆزی ڕەوای کورد و ناوی پێشمەرگە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی فەرمی و نافەرمیدا، هەر بەو بۆنەوە پەرلەمانی ئوسترالیا بەفەرمی ناوو لۆگۆی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی ناساند، جێگای شانازییە کە کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە کیشوەری ئوسترالیا لە رێزبەندی ٦ی لۆبی و فیدراسۆن وکۆمەڵەکانی ئوسترالیادایە، هەڵبەتە ئەو دەستکەوتەش بەدەستکەوتێکی مەزن و گرنگ دادەنرێ لە مێژووی کۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا و لە کوردستاندا، بەخوێندنەوەی ووتاری کۆتایی لەلایەن لۆبی جوولەکەکانەوە، کۆتایی بە سمینارەکە هات و سەرجەم لۆبی و فیدراسۆنەکان و کۆمەڵەکان بەلێنیان دا کە لەگەڵ یەکتر بەئارامی وبە ئاشتیانە بژین ودژی هەموو پیلانەکانی تیرۆرستیان بوەستنەوە لە پێناوخزمەتکردنی دیموکراسی و مرۆڤایەتیدا .

ڕاگەیاندنی / کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا

١٠/٨/٢٠١٦

ئوسترالیا /سیدنی