ئێوارەی ٢٨/٦/٢٠١٦لە بارەگای کۆمیتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە پایتەختی ویلایەتی نیوساس وێلزی شاری سیدنی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، بە ئامادەبوونی بەرپرسی کۆمیتە عەدنان وەلی و کارگێران ئەردەلان یاسین و فاروق سمایل، کۆبونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ رێزلێنانی گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، لە پاشان هەڤاڵ عەدنان وەلی، بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد، وە بە تێرو تەسەلی باسی چەند تەوەرێکی گرنگی کرد و ئاماژەی خستە سەررێکەوتن نامەکەی نێوان گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ووتی : ئەو رێکەوتنە لەسەر پاکتاوکردنی هیچ حیزب و لایەنی سیاسی کوردستان نییە و کاریگەریشی نابێ لەسەر لاواز بوون و پاشەکشەی رێککەوتنامەی ستراتیژی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەڵکوو درێژە پێدانی رێککەوتنامەکەی داباشانە، سەرجەم برگەکانی ئەم رێککەوتنەش لە بەرژە وەندی خەڵکی کوردستانە و رێگا چارەیەکە بۆ دەرچون لەو قەیرانەی کە دەمێکە بەرۆکی کوردستانی گرتۆتەوە، بۆیە هەمیشە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک حیزبێکی سۆسیال دیموکرات، بروای بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات و گۆرانکاری و، دەمێکە کار دەکات بۆهێنانەدی دەسەلاتێک کە دەسەڵاتی خەڵک بێ، دەمێکە کار دەکات بۆ بە دامەزراوەکردنی دەسەلاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دەستوور و تەنانەت بە خودی پەرلەمانیشەوە، کە ئەوەش خواست وخەونی لە مێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە باسی عەدالەت و شەفافیەتی پرۆسەی نەوت و داهاتی کوردستانی کردوە و کێشەکانی ئابووری ئەو دوایانەی کە بەرۆکی کوردستانی گرتوە، بۆتە بە بەشێکی گرنگ لە چارەسەرکردن و گفتوگۆکردنیان لە پێناو چاککردنی باری ئابووری و بژێوی خەڵکی کوردستاندا، لەتەوەرێکی تری باسەکەیدا ووتی : یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە کاری کردوە لە پێناو ئایندەیەکی گەشی کوردستان وخەڵکی کوردستان، نەک لە پێناوئەورۆژەی کە تێدا دەژی، یەکێتی نیشتمانی ئەوەی بەلایەوە گرنگە ئایندە و خۆشکوزەرانی خەڵکی کوردستان و سیستەمی بەرێوەبردنی پەرلەمانی ودیموکراسیە و دەوڵەتی یاسایە و چارەسەری سەرجەم کێشەکانە بە شێوەیەکی لێکتێگەیشتن وگفتوگۆکردنی سەردەمیانە، وەهەرەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی جوامێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی شەری دژ بە تیرۆرستانی داعش، کە ماوەیەکی زۆرە بەدڵ و بەگیان و بەنیوو مووچەی داکۆکی دەکەن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئەردەلان یاسین وەک کارگێری کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان ئاماژەی بە چەند خاڵی گرنگ دا و کۆبونەوەیەکەیان دەوڵەمەنتر کرد ، لە کۆتایدا دەرگای پرسیار ورەخنە کرایەوە لەبەردەم کارگیران و ئەندامان و سەرجەم پێشنیار و تێبینی و رەخنەکان بەهەند وەرگیران وبەلێنیان دا کە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی سەرجەم پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و کارو چالاکیەکانیاندا، وە کار بکەن لە پێناوئەو پێشمەرگە دێریانەی کە چەندین ساڵە چاوە رێی ئەوەن کە خانەنشین بکرێن ، ئاورێکی جیدیان لێبدرێتەوە و کار ئاسانیان بۆ بکرێ و سوود مەند بن لە سەرجەم مافەکانیان، ئەوەی شایەنی باسە کۆبوونەوەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام . . .

ئوسترالیا / سیدنی

ڕاگەیاندنی / کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە ئوسترالیا