بە بەشداری رەوەندی کوردی و نوێنەرانی هێز و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان لەسەر بانگهێشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتی ( پەیەدە) به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردن و پرۆتستۆکردنی ئەو کردەوە تیرۆستیەی چەتە تیرۆرستە داعشەیەکان لە شاری قامشلو، هەروا بەرز و پیرۆز راگرتنی گیانی پاکی قوربانیانی ئەو کردەوە نامرۆڤایەتیە گردبوونەوەیەکی جەماوەری له‌شاری ئارهوسی دورگەی یولاندی وڵاتی دانیمارك سازكرا، بەو مەبەستەش شاندێکی هاوبەشی کۆمیتەی دانیمارکی (ی. ن. ك) و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کە پێهاتبوو لە سەردار محمەد بەرپرسی کۆمیتەو بەرپرسی کەرت سەباح ایبراهیم و ئەندامانی کەرت موکەرەم حەسەن و داناسەعید و لەگەلماره‌یه‌كی به‌رچاوی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتییمان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان به‌شداریان له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد.

سەرەتا بە ساتێك وەستان بۆ رێزلنان لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان و بەتایبەتیش قوربانیانی شاری قامشلو دەستی پێکرد، دواتر لەلایەن دنوێنەری پەیەدەوە بەخێرهاتنی ئامادەبوان کراو پەیامی پەیەدە بەو مەبەستە پێشکەشکرا.

ثاشان پەیامی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکان لەلایەن سەردار محمەد بەرپرسی کۆمیتە پێشکەش کرا کە تیایدا بە توندی ئەو کارە نامرۆڤایەتیە قێزەونەی چەتە تیرۆرستە داعشیەکانی دژ بە شاری قامشلو ریسواو ئیدانەکردوهاوكاری و پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دووپاتکردەوە هیوای خوازت دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایانەوە هاوكاری برینداران و كوردانی رۆژئاوا بكەن.

دواتریش نوێنەرانی لایەنە کوردستانیەکان پەیامی خۆیان پێشکەشکرد.

لە میانەی گردنوونەوەکەدا ده‌یان دروشمی دژ بە تیرۆرستان و کاری تیرۆرستی داعشییەکان به‌رزكرابوونه‌وه‌، له‌وانه‌(مردن و رسوایی بۆ چەتە تیرۆرستە داعشیەکان و دوژمنانی کوردو کوردستان ، ئازادی بۆ كوردستان، بژی شه‌ڕڤانان، بژی پێشمەرگە، بژی به‌رخودانی رۆژئاڤا، رۆژباش گه‌ریلا، بژی کورد بژی کوردستان . . هتد). هەروا لەلایەن ئامادەبووانەوە به‌یه‌ك ده‌نگ ئەو کردەوە ترۆریستیە نامرۆڤایەتیەی چەتە تیرۆرست شەمشەمەکوێرەکانی داعشیەکان به‌رامبه‌ر بە شاری قامشلو رسواو و ئیدانەکرا.

له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو کە بەکاری یەکریزی نەتەوایەتی کوردو یەکریزی نێوان سەرجەم هێزە کوردستانیەکان دەتوانری نەخشەو پیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان تێكبشکێنرێ، ئامانجەکانی کوردستانیانیش باشتر و بپێکرێ‌.