به‌مه‌به‌ستیی گه‌یاندنی په‌یام و پیرۆزبایی یادی ٥٩ەمین ساڵەی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی پیشڤەرۆی کوردی سوری کەبەومەبەستە ئاهەنگێك لەرۆژی یەکشەمەی ئێوارەی ١٨/٦/٢٠١٦ لە شاری هۆرسنەسی دوررگەی یولاندی ولاتی دانیمارک لەلایەن کۆمیتەی رێکخراوی دانیمارکی پارتی دیموکراتی پیشڤەرۆی کوردی سوری کە بەرێوە چوو. ، به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی. ن. ك) و پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە بۆ ئه‌ومه‌به‌ست شاندێکی هاوبەش کە پێك هاتبوو لە سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە بەیاوەری کارگێرانی کۆمیتە وشیار جەلال و دیلمان عبدالرحمن و ل. کەرتی ئارهوس سەباح ئیبراهیم بەشداریان کرد، نامەی پیرۆزبایی یه‌کێتی له‌لایه‌ن سەردار محەمەد بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایه‌وه‌ که‌ له‌به‌شێکی نامەکەدا هاتبوو، وێڕای پیرۆزبایی ئاراسته‌کردن به‌ناوی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی یه‌کێتیی و پیشمەرگە دێرینەکانەوە له‌ سنووی کۆمیتەکانی‌ رێکخستن و پیشمەرگە دێرینەکان لە دانیمارک و هەروا لە پەیامەکەیدا بەرپرسی کۆمیتە ئاماژەی کردبووە بە نەبەردیەکانی هێزی پێشمەرگە وشەرڤانان و ولات پارێزانی کوردستان، کە ئیمرۆ لە بەرەکانی جەنگدا لە مەیدانی شەرەفمەندیدا بەرگری لە خاک و کوردستانیان دەکەن لە جەنگی دژە تیرۆردا، کە تائێستا چەندین داستانی سەرکەوتنیان لەبەرگریکردن و خۆبەخت کردن دا بۆ پارێزگاری کردن لە خاك و کۆمەلانی خەلکی کوردستان تۆمارکردووە، .

هەروا لە بەشێکی تری نامەی پیرۆزباییەکەدا بەرپرسی کۆمیتە هیوا خواست بوو ئه‌م یاده‌یان ببێته‌ مایه‌ی زیاتر هه‌ول و تێکۆشان و خه‌باتی هاوبەش لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان له‌پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

وه‌ له‌ دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان و ساتێک وه‌ستان به‌بێ ده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ ڕۆحی پاکی شه‌هیدان، ووتاری پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ و دواتریش وتاری هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستنی ی. ن. ک و پێشمەرگە دێرینەکان لە دانیمارك و میوانانی تر خوێندرایه‌وه‌، پاشان بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی یاده‌که‌ش چه‌ند بڕگه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشی سازکرابوو،

لە میانەی یادەکە هەڤالانی پێشڤەرۆ زۆر خۆشحال بوون بەشداری کردنی شاندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێشمەرگە دێرینەکان و لەبەرامبەر ئەوەش بەرپرسی کۆمیتە سەردار محەمەد بەناوی هەردوو کۆمیتەوە سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراستەکردن بۆ بانگهێشتکردیان بەو بۆنەیەوە .