بە ناوی ڕێکخراوهکوردیهکان و کۆچبەرانی کورد لههۆڵهندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو (کاک محەمەد عومەر قادر) ئەکەین، کە به‌داخه‌وه دوای ململانەیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی 80 ساڵیدا ڕۆژی 25-07-2016 لە قەزای سۆران کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی یەکجاری لە کەسوکارو ئازیزانی کرد.کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی ناسراو و کوردپەروەر وشوڕشگێڕی شارۆچکەی گەڵاڵەیە، ساڵی 1963یەکێک بووە لەو پێشمەرگە تێکۆشەرانەی، کە عدد رەشاش بووە، لە دەستەی هەڤاڵی تێکۆشەر بەڕێز مام جەلال و دووجاریش بە خەستی بریندار بووە، برای گەورەی شەهید وەستا ڕەسوڵ گەڵاڵەیە، کە لە ساڵی 1979، بە پێشمەرگایەتی گیراو لە قەسابخانەکەی موسڵ، ڕژێمی بەعس لە سێدارەی دا، هەروەها برایەکی دیکەی بە ناوی ئەحمەد عومەر قادر لە لایەن ڕژێمەوە گیراو بە 15 ساڵ حوکمدراو دواتر بەر عەفوو کەوتووە، کۆچکردوو خەزووری بەڕێزان کاک شێخ شەماڵ و برای شوکریە خانی هاوسەری و خاتوونخانە لە شارۆچکەی سخیدام.

داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات.سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و دۆستان و کەس وکاری بگه‌ڕێته‌وه.بەم بۆنەیەوە که‌سوکاری کۆچکردوو رۆژی یه‌کشەممە ڕێکه‌وتی 31-07-2016له‌شاری ڕۆتردام له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دائه‌نێن:

کات: یهکیپاشنیوهڕۆ بۆ چواری عه‌سر ..13:00تا 16:00

De Vrij Ban zal

Vrijebanstraat 50, 3037VZ Rotterdam
بۆ پرسە و سەرخۆشی و زانیاری زیاتر لە رێگەی ئەم تهلهفۆنانە و ئیمه‌یڵی (کاک شێخ شەماڵ)هوهئهتوانن پەیوەندی بکەن:

0645406432

shexshamal@hotmail.com

خاتوون خان0634279921

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى

خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو