هونەرمەند چۆپی بە باڵای کەرکوکدا گۆرانی دەچڕێ .

 

نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند چۆپی ناوی کەرکوكە، ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتییە، تێکست و سیناریۆی ئیحسان فەتاحە، دابەشکردنی بابەك شەریفییە و لە دەرهێنانی نیما جەلیلییانە.

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی کەرکوك ئێرە کلیك بکە.

https://www.youtube.com/watch?v=qnX-uQPWo-s

چۆپی لەم کلیپەدا کچێکی گوندییە لە دێی ساتی لە گەرمیان، دوو منداڵی هەیە، خەریکی ئیش و کاری گوندە، هێلکە و ماست دەبات بۆ شاری کەرکوك بۆ فرۆشتن و بە پارەکەی شەکر و چای پێدەکڕێت، بەڵام لە کاتی گەڕانەویدا بۆ گوند لە خاڵی پشکنیینی ڕژێم شەکر و چاکەی لێوەردەگرن و ئازاری دەدەن و سوکایەتی پێدەکەن.

ئەم فیدیۆ کلیپە سەردەمی ئەنفال و شۆڕشمان وەبیر دەهێنێتەوە، ڤیدیۆ کلیپی کەرکوك زیاتر وەکوو کورتە فیلمێك دێتە بەرچاو.چۆپی وێڕای سوپاسی بێپایانی بۆ ئەو هونەرمەندانەی کە ناو هێنراون لە سەرەوە.سوپاسی تایبەتی هەیە بۆ هەموو خەڵکی دێی ساتی بەتایبەتی مام عەودل و شارەدێی قەرەهەنجیر و یەك بە یەکی ئەکتەرەکان کە بەشداریان لەو کلیپەدا کردووە، سوپاسی کاك هونەر هەڵۆ و ئەحمەد عوبێد ساتی و بەڕێز حوسێن شاڵی، کە زۆر ماندووبوون لە کاتی ئەنجامدانی ڤیدیۆ کلیپەکەدا.

ئەم ڤیدیۆ کلیپە لە هیج لایەکەوە سپۆنسەر نەکراوە، چۆپی لە سەر شانی خۆی و لە خۆشەویستی بۆ شارەکەی خۆی کەرکوك، بە ئەنجامی گەیاندووە.