ئەمڕۆ ٢٤-٤-٢٠١٦ لە کاتژمێری ١٠ ی بەیانی لە هەموو پارێزگا و ئیدارەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و حساب نەکردنی حکومەتی هەرێم بۆ پیرۆزی و خەباتی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، خۆپێساندانێکیان ئەنجام دا.

خۆپشاندانەکە لەهەندێ شوێن وەک پارێزگای دهۆک، لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی ناوچەیی ئاستەنگی لەبەردەم پێشمەرگە دێرینەکاندا دروستکرد، بەڵام دێرینەکان سووربوون لەسەر داواکارییەکانیان و بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان.

لەزۆربەی ئەو چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان لە تەواوی پارێزگاکاندا، لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە ئەنجام درا، دێرینەکان توڕەیی و ناڕيزایی خۆیان بەرامبەر حکومەتی هەرێم دەربڕی و ئاگارداربوونەوەی توندیان دەگەیاندە حکومەتی هەریم.

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەسەرۆکایەتی لێپرسراوی کۆمەڵە جەمیل هەورامی و هەندێ لە ئەندامانی ئەنجومەن، لە هەولێر سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد و داواکاری و خواستی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانیان گەیاندە ئەنجومەنی وەزیران و ئاگاداریان کردنەوە کە پێشمەرگە دێرینەکان هەرگیز قبوڵی ئەو ناحەقییە ناکەن کە بەرامبەریان دەکرەێت.

بەکوردییەکەی ئەوەی ئاگادارکریەوە بەرپرسیارێتی ئەنجامەکەی بە هەموو شێوەکانییەوە لە ئەستۆیەتی.

سایتی دێرین