{imageshow sl=7 sc=3 w=1000 h=700 /}

بە داخەوە کاک قاسم پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو ھەموو شەڕ و بریندارییە لە کاتی شۆڕشی نوێدا نەیان توانی زەفەری پێ بەرن بەڵام نە خۆشی گەیاندوویەتییە دوا ساتەکانی تەمەنی .

سەردانی کاک قاسمی پێشمەرگەی دێرینمان کرد و چەپکە گوڵی وەفامان پێشکەش کرد و ماڵئاوایمان لێ کرد بۆ ھەتا ھەتایە . ھەر چەند ھەموومان تەمەننای چاک بوونەوەمان بۆ کرد بەڵام پزیشکەکانی پێیان ڕا گەیاندوە کە چاک بوونەوەی ئەستەمە . .

ئەم پێشمەرگە دێرینانەی کە بە خوێنی خۆیان لە سەردەمی شۆڕشدا ئەمڕۆیان بۆ درووست کردین شایانی ڕێز لێگرتنن لە بەرزترین ئاستدا . کاتێک سەردانمان کرد لەگەڵ ئەوەی کە خۆشی دەزانێ لە کۆتا ساتەکانی ژیانیایە بەڵام فرمێسکی شادی بە ڕوومەتەکانیدا دەھاتە خوارێ و نەی دەزانی چۆن سوپاسمان بکا . . . کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانیش مەدالیای ڕێزلێنانیان پێشکەش کرد . .

جارێکی تر ھیوای چاک بوونەوەی بۆ دەخوازم .

ڕێبوار ھەژار