| كه‌مپینی به‌رگریكردن له‌مامۆستایان |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 14:05 | |||
|
بۆ / سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌یاننامه زۆربه‌داخه‌وه له‌بری چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوده‌نرێت بۆخراپ تركردنی ژیانی مامۆستایان كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی خوێندن و واله‌مامۆستایان ده‌كات پاشه‌كشه بكه‌ن له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می نوێی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیان، ساڵی رابردوو دوای هه‌وڵو كۆششێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت و یه‌كێتی مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت بریاریدا ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆمامۆستایانی پله 7و 8 به‌بری 100دینار سه‌رف بكرێت و ئه‌وبریاره‌ش هه‌رله‌ساڵی رابردوو كه‌وته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه‌بوه‌مایه‌ی خۆشحالی مامۆستایانی پله 7و8 چونكه موچه‌كانیان زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام له‌پشووی هاوینی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه‌له‌پشووی هاوین ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه ببرێت له‌مامۆستایان به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت رێگه‌ی نه‌داو بریاریدا ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه له‌پشووی هاوینیش به‌مامۆستایانی پله 7و8 بدرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه له‌پشووی هاوینی ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بریارێكی تاك لایه‌نه و به‌بی گه‌رانه‌وه بۆحكومه‌ت و به‌بی پرس و راوێژ به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و یه‌كێتی مامۆستایان بریاریداوه ئه‌وده‌رماڵه‌یه له‌مانگی 7و8 ببردرێت و له‌گه‌ڵ پێدانی مووچه‌ی مانگی 7 ئه‌وده‌رماڵه تایبه‌تیه بردراوه و كه‌بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆری مامۆستایانی كه‌ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، له‌كاتێكدا به‌رده‌وامی ئه‌وده‌رماڵه‌یه له‌پشووی هاوینیش به‌بریاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بووه بۆیه ناكرێت وه‌زاره‌تی دارایی له‌خۆیه‌وه ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ببرێت، بۆیه داواكارین به‌زووترین كات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچونی جددی و خێرا بۆئه‌و گرفته بكه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆگه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه به‌پێچه‌وانه‌و هه‌موو هه‌نگاوێكی مه‌ده‌نیانه ده‌گرینه به‌ر و خۆپیشاندان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ریش له‌ماوه‌یه‌كی نزیك وه‌ڵامی ئیجابی نه‌بێت ئه‌وا به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست ده‌كه‌ین به‌مانگرتن. له‌گه‌ڵ رێزدا كه‌مپینی به‌رگریكردن له‌مامۆستایان / هه‌ولێر / 26/7/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |