| بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟! ... سه‌عی سه‌قزی |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 12:56 | |||
|
بۆ وشه‌ی (خانم) له وشه‌ی (ژن) شایسته‌تره ؟! ... سه‌عی سه‌قزی
گیانله‌به‌ره‌کانی گۆی ره‌زوی وه‌ک ئاژه‌ڵ - په‌له‌وه‌ر(باڵنده) - گیانداره ده‌ریاییه‌کان و مرۆڤیش دوو ده‌سته‌ن. پێکهاته‌ی جسته‌یی (به‌ده‌نی) ئه‌م دوو ده‌سته تا راده‌یه‌ک جیاوازه. باسه‌که‌مان سه‌رباره‌ت به مرۆڤه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که مرۆڤ ده‌سته‌یه‌ک له گیانله‌به‌رانه، به‌ڵام چه‌ن به‌شه. تاکه‌کانی ئه‌م به‌شانه له پڕوسه‌ی ژیاندا پێویسته له‌گه‌ڵ هاوجۆره‌کانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریان پێوه‌ندییان ببێت. که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندیگرتنی هه‌ر گیانله‌به‌رێک زمانی قسه‌کردنه. قسه‌کردن و دوان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌ستووری تایبه‌تی هه‌یه که پێی ئه‌ڵێن رێزمان (گراماتیکی زمان) . وه‌ک ئه‌زانین کۆمه‌ڵێک زمانی جیاواز هه‌یه، بۆ نموونه: عه‌ره‌بی- تورکی- فارسی - ئینگلیزی- فه‌ره‌نسی- ئاڵمانی- سامی- کوردی .... رێزمانی هه‌ر زمانێک له‌گه‌ڵ زمانه‌کانی دیکه جیاوازه! بۆ ئه‌وه‌ی له باسه‌که دوور نه‌که‌وینه‌وه با له‌و نووسراوه‌ی خواره‌وه بڕوانین : (له ژێر ناونیشانی " به‌سه خانم کوشتن به پاساوی شتنه‌وه‌ی ناموس" شاندێکی خانمانی کوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌ژداری کردن له یه‌که‌مین کۆنفرانسی خانمانی کورد له شاری میونشن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه به‌رێکه‌وتن و بڕیاریشه پرۆژه‌ی یه‌که‌می کۆنفرانسی خانمانی کورد له تاراوگه له شاری میونشن له 9/7 ده‌ست پێ‌بکات و 11/7 کۆتای به پرۆگرامه‌کانی بێنێت .
له‌و باره‌یه‌وه لانه محه‌مه‌د سه‌ید عه‌لی حافز ئه‌ندام کۆنفرانسه‌که و (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق) ڕایگه‌یاند: " به‌سه‌ر په‌رشتی گروپی نێرگزی خانمانی کورد له شاری میونشن به‌به‌ژداری خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی چالاکن له بواری کێشه‌ی خانمان له ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه‌ی کوردستان " . ناوبراو گوتیشی : " ئامانجی کۆنفرانسه‌که بریتی یه له‌وه‌ی که خانمانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به گشتی به‌هۆی داگیر کردنی وڵاته‌که‌یانه‌وه له‌لایه‌ن داگیر که‌رانی جۆراو جۆره‌وه هه‌رده‌م نه‌یان ده‌توانی به ئازادی بژین و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها و دڵخواز به‌ڕێوه‌ی به‌رن، هه‌ربه‌و هۆیه‌وه رۆژانه‌و ساڵانه به‌ناوی سه‌رپێچی کردن له یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵێک له‌وانه زیندان ده‌کرێن وه یا خود ده‌کوژرێن . به‌ڵام ئیستا مایه‌ی خۆشحاڵێه باشوری کوردستان ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی و خانمانی کوردیش شانبه‌شانی پیاوان خه‌باتیان کردووه بۆ سه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌که‌یان و سه‌ربه‌خۆی خانمانی کورد، به‌ڵام له دووای ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگ و جه‌نگه‌ی دژی مرۆڤی کورد له کوردستان به‌کار هێندراوه زۆرمان ده‌وێت هه‌تا ئێمه‌یش بچینه ڕیزی خانمانی جیهان و وه‌ک ئه‌وان مافی سه‌ربه‌خۆی و ئازادیمان هه‌بێت و له ژێر پاراستنی کولتورێکی پاکی ڕه‌سه‌نی کوردی خۆماندا بژین . خاتوو لانه محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باس کرد: " بۆیه گروپی نێرگزی خانمانی کورد له شاری میونشن – ئه‌ڵمانیا، به‌باشیان زانی که‌وا له پاش ئه‌و چه‌ن ساڵه‌ی که کوردستان ئازاده‌و خانمانی کورد له هه‌رلایه‌که‌وه کاری جوان و پیرۆزیان کردووه لهرێکای کۆنفرانسێێکهوه خانمانی چالاک له هه‌ربوارێکدا له نزیکه‌وه بناسن و له‌گه‌ڵ کاره‌کانیان ئاشنابن، هه‌روه‌ها که‌مو کوڕیه‌کانمان چییه و له ئه‌زمونی گه‌لانی جیهان که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ پێش خستنی خۆمان و گه‌له‌که‌مان " . ....
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، که کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. )
سه‌رچاوه سایتی ئهنترنێتی کوردستان نیت. له‌و راگه‌یاندنه‌دا ئه‌و چه‌ن وشه (خانم كوشتن - خانمانی كوردستان - خانمانی كورد - خانمانی جیهان) به‌کار براوه . له سه‌ره‌وه ئاماژه به‌وه کرا گیانله‌به‌ره‌کان دوو ده‌سته‌ن. ئه‌و دوو دسته پێیان ئه‌ڵێن (نێر و مێ). ئه‌و دوو وشه پێناسه‌یه‌کی گشتییه. وه‌ک ئه‌زانین چه‌ندین جۆر ئاژڵ و پله‌وه‌ر هه‌یه. بۆ هه‌رکام له نێر و مێی ئه‌وانه ناوێک به‌کار ئه‌برێت، بۆ نموونه: په‌له‌وه‌ر - باڵنده مێ : (مریشک، مامر) - نێر ( که‌ڵه‌باب - که‌ڵه‌شێر) مێ : ( ته‌وار) ------ نێر ( باز ) ئاژه‌ڵ مێ : ( مه‌ڕ - په‌ز) --- نێر ( به‌ران ) مێ : ( مانگا) –----- نێر (گا) مێ : ( ماین ) ------ نێر ( ئه‌سب) مێ : ( مالۆس) –---- نێر (یه‌کانه) بۆ به‌راز مرۆڤ مێ : ( ژن ) ------ نێر ( پیاو) مێ : (کچ) ------- نێر ( کوڕ) پیرێژن --------- پیره‌پیاو بۆ مرۆڤ وشه‌کانی نێرینه و مێینه له‌بری نێر و مێ ئه‌برێت.
هۆی به‌کاربردنی وشه‌ی خانم و له‌بری وشه‌ی (ژن) چییه؟ با له رووی ده‌ستووری زمانه‌وه هه‌ڵه‌سه‌نگێنین. ژن - وشه‌ی ژن له زمانی کوردی‌دا بۆ پێناسه‌ی مرۆڤ له ده‌سته‌ی مێ به‌کار ئه‌برێ، جا ئه‌و که‌سه له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت ده‌یگرێته‌وه. له زمانه‌کانی دیکه‌شدا به‌و جۆره‌یه، نموونه: ئینگلیزی (woman ) -سویدی (kvinna ) - عه‌ره‌بی (امرة) - فارسی (زن) خانم – وشه‌ی خانم به ئینگلیزی(dam ) - سویدی(dam ) - عه‌ره‌بی (سیدة) - فارسی (خانم). سه‌باره‌ت به وشه‌ی خانم با تماشای دوو واژه‌نامه‌ی فارسی بکه‌ین
* - خانم : (ماخوذ از ترکی) بان‌و، خاتون، زن بزرگزاده، کلمهء احترام که بنام زن افزوده می‌گردد. فرهنگ فارسی عمید - لاپه‌ره - 584
** - خانم : 1 - زن بزرگزاده و نجیب، خاتون . 2 - عنوان احترام آمیز که باول و آخر نام زن افزایند: خانم راضیه، پروین خانم . 3 - زوجه، زن (درین صورت باضافه آید): خانم مهندس آشوری . 4 - (عم.) فاحشه، روسپی . فرهنگ فارسی دکتر محمد معین - لاپه‌ره- 1393 و 1394
له زمانی فارسی‌دا که وشه‌ی خانم له‌گه‌ڵ ناوی ژن به‌کار ئه‌برێت: وه‌ک (خانم راضیه و پروین خانم ) بۆ پیاویش وشه‌یه‌ک به ناوی آقا( آغا) دیاریکراوه بۆ نموونه: { آقای، آغای مهندس آشوری)- (آقای، آغای مهران)} له عه‌ره‌بیشدا وشه‌ی (سید) بۆ پیاو له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (سیدة) که بۆ ژن دیاریکراوه، به‌کار ئه‌برێت. وشه‌ی خانم - له کوردی‌دا بۆ رێزگرتن له ژن به‌کار ئه‌برێت، نموونه : گه‌لاوێژ خانم - فاتمه خانم پێشتر ئه‌و وشه بۆ هه‌موو ژنێک به‌کار نه‌ده‌برا، به‌س بۆ ژنی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند و ئاغا و به‌گ و به‌گزاده به‌کار ئه‌برا، تا راده‌یه‌ک بۆنی چینایه‌تی ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، به‌ڵام ئێستا وانییه بۆ رێزگردن له هه‌ر ژنێکه. رێزگرتن له خه‌ڵک کارێکی ناشیرین نییه، نموونه: داده گه‌لاوێژ - داده فاتم - کاک کامران - کاک عه‌لی . با کۆتایی بێنین به باسی گراماتیکی وشه‌ی خانم و ژن، به‌ڵام له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌ڵیانسه‌نگێنین.
ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی وشه‌ی خانم له‌بری وشه‌ی ژن بۆ ژنانی کوردستان
مناڵ که پێ ئه‌نێته کۆڕی ژیانه‌وه یا مێینه‌یه یا نێرینه، له کوردی و له زمانه‌کانی دیکه‌دا ناوی تایبه‌تیان هه‌یه مێینیه (کچ) - فارسی (دختر) - عه‌ره‌بی (بنت) - زمانه‌کانی دیکه ... نێرینه (کوڕ)- فارسی (پسر ) - عه‌ره‌بی (ولد) - زمانه‌کانی دیکه ... ده‌ورانی مناڵی مرۆڤ ده‌ورانی ژیانی راسته‌قینه‌یه، له‌م ده‌ورانه مناڵ به‌ناوی خۆیه‌وه واته ئه‌و ناوه که بۆی دیاریکراوه بانگ ئه‌کرێت، نموونه: گه‌لاوێژ - فاتم * کامران - عه‌لی ئیتر پێویستی به پێناسه‌ی وه‌ک خانم - خاتوون - (سیدة) - داده - (dam ) - کاکه - ئاغا - (سید)- ( herr )نییه. رێزگرتن له که‌سانی دیکه - کاتیک که‌سێک نامه بۆ که‌سێکی دیکه ده‌نووسێ سه‌ره‌تای نامه‌که به وشه‌ی (داده گه‌لاوێژ - خانم ...) - (کاک کاروان - یا ...) ده‌ست پێئه‌کات و له کۆتایدا نووسه‌ر ناوی خۆی ئه‌نووسێت. ئایا جوان و شایسته‌یه مرۆڤ وشه‌کانی داده و کاکه - ئاغا و خانم - (dam ) و ( herr )بۆ خۆی به‌کار ببات؟
ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه (نامه‌یه‌ک بۆ تۆ بنووسێت و له کۆتایی نامه‌که‌دا نووسرابێت نووسه‌ری نامه کاک سه‌عی - یا ئاغا سه‌عی
تۆ چۆن بیر ئه‌که‌یه‌وه؟ مامۆستایان نالی و قانع له هۆنراوه‌کانیاندا له‌و باره‌وه ئامۆژگارییان کردووین!
ده‌سکه‌وتی حقوقی وشه‌ی خانم له‌بری وشه‌ی ژن بۆ ژنانی کوردستان
كۆنفرانسی خانمانی كورد له پێناو ژیانی ناهه‌مواری "خانمان" ژنانی کوردستاندا ئه‌نجامدراوه. ئه‌و کارانه کارێکی سوودبه‌خشه به‌تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کورد که به ژن و پیاوه‌وه ژێرده‌سته‌ین، زۆر گرنگه! مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کارێک بڕوا به خۆبوونه! کاتێک مرۆڤ بڕوای به‌خۆی بوو چ دارا بێ، چ نه‌دار له‌سه‌ر سه‌کۆی خۆیه‌وه به پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه رائه‌وه‌ستێ و کاره‌کانی ئه‌نجام ئه‌دات . گۆڕینی وشه‌ی ژن که پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌بوونی ده‌سته‌یه‌ک له مرۆڤه به وشه‌ی خانم که پێناسه‌یه‌کی ته‌شریفاتی و بریقه‌داره له باری ئینسانی، له باری حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارێکی شایسته‌یه؟! بۆ روونبوونه‌وه‌ی ئه‌و باسه ناچارهم ئاماژه به کارێکی ده‌وڵه‌تی ئێراق له ساڵه‌کانی 1980 دا بکه‌م، به‌داخه‌وه ساڵه‌که‌یم به‌باشی له یاد نییه.
گۆڕینی پله‌ی کرێکار به پله‌ی کارمه‌ند (موظف) له جهانی ئه‌مرۆ و له رابردوویشدا کۆمه‌ڵێک ئینسان بۆ په‌یداکردنی بژێوی ژیانیان کاریان کردووه و کار ئه‌که‌ن و پێیان ئه‌ڵێن کرێکار، ئه‌گه‌ر کرێکار نه‌بێت ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان رائه‌وه‌ستێت. ده‌وڵه‌تی ئێراق به بڕیاریک ناوی کرێکاری گۆڕی و کردی به کارمه‌ند. ئه‌گه‌ر نیاز و مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی ئێراق له‌و کاره ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران ببوایه‌ت، ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وان به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی موچه‌ی رۆژانه و مانگانه‌یان چاره‌سه‌ر ئه‌کرێت، نه‌ک به گۆڕینی ناوی کرێکار به کارمه‌ند. فه‌لسه‌فه و هۆکاری ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراق ئهگڕێتهوه بۆ فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته که چه‌نده له پاشه و نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده‌یه که مرۆڤ وه‌ک خودی مرۆڤ ببینێت. بۆ پله‌ی کارمه‌ند له پله‌ی کرێکار بڵندتره، مه‌گه‌ر هه‌ر دوویان مرۆڤ نین، هه‌ر دوویان کار ناکه‌ن و رۆژانه یا مانگانه موچه وهرناکرن؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراق سه‌باره‌ت به کرێکاران ئه‌و کاره ناشایسته ئه‌نجام ئه‌دات، جێگه‌ی داخه هه‌ندێ له ژنانی رووناکبیری کورد خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌مان کار ئه‌که‌ن. باشوری کوردستان سه‌ربه‌خۆیه ؟ له‌و راگه‌یاندنه‌دا نووسراوه:( به‌ڵام ئێستا مایه‌ی خۆشحاڵیه باشوری كوردستان ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه‌یه‌تی). به‌داخه‌وه باشوری کوردستان هه‌ر له ئارادا نییه! یا (کوردستانی عراقی) پێئه‌ڵێن یا (شمالی عراق) ! ئه‌گه‌ر باشوری کوردستان سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌ڕیز(لانه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق)ن ؟! سه‌عی سه‌قزی 26/7/2010 ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |