|
- گشتی
|
|
پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 12:28 |
|
هه‌رچه‌نده له چه‌ند ساڵی دواییدا گۆڕانكاری به‌رچاو له كایه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا روویداوه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و پێشكه‌وتنی شاره‌كان، به‌ڵام پێكهاته‌ی هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی سیسته‌می دادوه‌ری و سوپا و پارته سیاسیه‌كان گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. رۆڵ و نفوزی سوپای توركیا له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی و دروستكردنی بڕیاری سیاسی و هێزی سه‌ره‌كی و تاكه لایه‌نی پاراستنی سیسته‌می لائیك (عه‌لمانی) و پاراستنی ئه‌منیه‌تی توركیا به‌رچاوه، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه هێشتا وێرای هه‌وراز و نشێوی جۆراوجۆر له‌و وڵاته پێكهاته‌ی سوپای توركیا كه‌متر گۆِرانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و تا ئێستا توانیویه‌تی هه‌ژموونی خۆی بپارێزێت. سوپای توركیا كه له زیاتر له حه‌وت سه‌د هه‌زار چه‌كدار پێكدێت یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین سوپاكانی جیهان، وێڕای ئه‌وه‌ی خۆی به پارێزه‌ری سیسته‌می لائیك ده‌زانێت هاوكات به‌ره‌و به‌گیانی شه‌هیدبوون له‌ناو سه‌ربازان ده‌دات. توركیا تاكه وڵاتی پهرهئهستێنهكه تێیدا سوپا به‌و راده‌یه ده‌ستڕۆیشتووه و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات به‌جۆرێك كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و سوپا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌مه‌ش رۆڵی كاریگه‌ری سوپا له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی گرنگی وڵات ده‌رده‌خات، هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی زۆر بۆ سنوورداركردنی ده‌ستێوه‌ردانی سوپا له بڕیاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه به‌ڵام هێشتا سوپا یه‌كێكه له گرنگترین پایه‌كانی هێز له توركیادا، به‌تایبه‌تی سوپا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به پاساوی ئه‌منی و شه‌ڕ دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له ناوچه جیاجیاكان كه‌م بكاته‌وه و باری نائاسایی رابگه‌یه‌نێت، ژهنهڕالهكانی سوپا هه‌رده‌م ئاكه‌په به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه له به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه لاواز‌و به‌ته‌واه‌تی خۆی به‌ده‌سته‌وه داوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رای گشتی خه‌ڵكی وا تێبگهیهنێنن كه سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا و دواجار توركیا به‌ره‌و پارچه‌پارچه‌بوون ده‌بات. هه‌ر بۆیه پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌و رووه‌وه گۆڕه‌پانی بۆ سوپا چۆڵ نه‌كردووه به‌ڵكو بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی رای گشتی و راكێشانی زیاتری جه‌ماوه‌ر به‌ڵای خۆیدا به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره هاتۆته مه‌یدانه‌وه، پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی به‌ڕووی كورد و پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووری توركیا دوو گه‌وره پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاكه‌په‌ن كه بۆ جێبه‌جێكردنیان ته‌كتیكی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی به‌رووی كوردی حكومه‌تی ئاكه‌په سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ك دابنێن و تێكه‌ڵ به پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته ببن ئه‌وا سوپای توركیا ئیتر ئه‌و پاساوه‌ی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه به بیانۆی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت سنووردار بكات و بڕیاری خۆسه‌ری ده‌ربكات به‌ڵام ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و دوور‌و درێژه و پێناچێت به‌م زووانه چاره‌سه‌ر بكرێت. گرنگترین رووداو كه له 12/9/2010 رووده‌دات ریفراندۆمی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستووره، ده‌ستووری ساڵی 1982 كه دوای كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه دانراوه دوای هه‌مواركردنی چه‌ند به‌ندێكی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه كه‌كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌بێت و چاره‌نووسی سیاسی ئه‌و پارته له داهاتووی سیاسی توركیا دیار ده‌كات. ئه‌گه‌ر ریفراندۆمه‌كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ئاكهپهكه داهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پرۆژه‌یه سوود له ئه‌نجامه‌كه وه‌رده‌گرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی توركیا پێشوازی له پرۆژه‌كه نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی ساڵی داهاتووش پێش بخرێت و ئه‌م هه‌ڵومه‌رجه داهاتووی سیاسی ئاكه‌په ده‌خاته ره‌وشێكی مه‌ترسیداره‌وه، یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی كه هه‌مواركردنه‌كه ده‌یگرێته‌وه ئاماده‌بوونی سه‌ربازانه له‌به‌رده‌م دادگا مه‌ده‌نییه‌كان كه ئه‌مه‌ش له ده‌سه‌لاته‌كانی سوپا كه‌م ده‌كاته‌وه. به گوێره‌ی دوایین راپرسی 52%ی خه‌ڵكی توركیا پشتگیری له‌په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه ده‌ستووریه‌كان ده‌كه‌ن و 48%ی خه‌ڵكی ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده هاووڵاتیانی كوردی توركیا هێشتا هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌یه‌وه روون و ئاشكرا نییه به‌ڵام به‌بۆچوونی من كورد به ئه‌رێ پێشوازی له پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستوور ده‌كات چونكه ئه‌و گۆڕانكاریانه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی باشن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به رێگه‌ی دیموكراسی و وتووێژ چونكه هه‌نگاوێكی پراكتیكی گرنگه بۆ دیموكراتیزه‌بوونی توركیا ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسكێ له به‌رژه‌وه‌ندی دابینكردنی مافی زیاتره بۆ كورد. هه‌روه‌ها به گوێره‌ی دوایین راپرسی سه‌نته‌ری راپرسی و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ندر ئه‌ر كه له چه‌ندین پارێزگای توركیا ئه‌نجامدراوه ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ڵبژاردن بكرێت پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان 41. 6%ی ده‌نگه‌كان مسوگه‌ر ده‌كات و پارتی گه‌لی كۆماری دوای گۆڕانكاری كردن له ئاستی سه‌ركردایه‌تی كێرڤی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی بۆ 25. 8% به‌رزبۆته‌وه وپارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یش 11. 9% ده‌نگه‌كان و پارتی ئاشتی و دیموكراسی 5. 5% ده‌نگه‌كان ده‌باته‌وه. به‌و پێیه بێت رای گشتی توركیا به هوشیارییه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌كه ده‌كات، سوپای توركیاش هه‌وڵ ده‌دات به ئافراندنی ره‌وشێكی نائاسایی ئه‌منی له ناوچه كوردنشینه‌كان پایه‌و هێزی خۆی بهێلێته‌وه و رای گشتی به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی رێره‌وی دیموكراسی ئاراسته بكات. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای توركیا، حكومه‌تیش بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی رای گشتی و به‌رگرتن له هه‌وڵه‌كانی سوپا ده‌یه‌وێ خۆی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌سته‌به‌ری ئه‌منی سنوور بكات و به خه‌ڵكی توركیا بێژیت كه من له‌هه‌موو لایه‌ك زیاتر په‌رۆشی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانم و پاراستنی سنووری به هێلی سوور داناوه له‌و رووه‌شه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و به‌م دواییه داوای گۆڕانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیایان كرد كه ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ره‌تكرایه‌وه، هه‌روه‌ها دروستكردنی 150 یه‌كه‌ی تایبه‌ت و 141 تاوه‌ری چاودێری به درێژایی سنوور خرایه بواری جێبه‌جێكردن كه ستراتیژێكی پێنج ساڵه‌ی حكومه‌ته بۆ پاراستنی سنووری نێوان توركیا و عێراق به درێژایی 300 كیلۆمه‌تر، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سترۆیشتوویی سوپایه له پاراستنی ئه‌منیه‌ت به‌شێوه‌ی ره‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه تاكتیكێكه بۆ راگرتنی رای گشتی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی جه‌ماوه‌ری خۆی. سوپاش جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی سنوور كردۆته‌وه ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فشاری پارته نه‌ته‌وه‌په‌رست و كۆنه‌په‌رسته‌كانی توركیا فشارێكی زۆری بۆسه‌ر عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆمار و ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دروست كردووه به ئاراسته‌ی پهڵكێشكردنیان بۆ جه‌نگ. حكومه‌تی ئاكه‌په له ساڵانی دواییدا هه‌ولی زۆری داوه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه له توركیا به ئاراسته‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌و رووه‌شه‌وه تووشی گرفت و به‌ربه‌ستی گه‌روه هاتووه، یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی توركیا بوونی چه‌ند پارتێكی سیاسیه كه ده‌ستبه‌رداری رێچكه‌ی كلاسیكی و كۆنی خۆیان نابن و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ لائیك بوون و پاراستنی بنه‌ماكانی كه‌مال ئه‌تاتۆرك ده‌ده‌نن. پارتی گه‌لی كۆماری كه خۆی به میراتگری كه‌مال مسته‌فا پاشا "ئه‌تا تورك" دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیای نوێ داده‌نێت و پاش ریسوابوونی ده‌نیز بایكالی سه‌رۆكه‌كه‌ی به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی ناڕه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنه‌كه‌ی تووشی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی بۆته‌وه‌و ئێستاش له‌لایه‌ن كه‌مال قلیج دار ئۆغلۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، سه‌رۆكی نوێی پارتی گه‌لی كۆماری ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و به ئه‌نجامدانی وۆرك شۆپ له 81 پارێزگای توركیا هه‌وڵ ده‌دات وا نیشانی خه‌ڵكی بدات كه ئاكه‌په پرنسیپه‌كانی ئه‌تاتورك ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئایندهی یه‌كپارچه‌یی توركیا دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (پان توركیزم) مه‌هه‌په به سهرۆكایههتی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له هه‌وڵی هاوشێوه دایه بۆ ئاراسته‌كردنی رای گشتی به‌ره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستوور. پارتی ئاشتی و دیموكراسی به‌ده‌په‌ی كوردیش داوای له خه‌ڵكی كردووه بایكۆتی ده‌نگدان بكه‌ن. ئه‌مه‌و چه‌ندین گرفت و به‌ربه‌ستی دیكه وه‌كو بوونی هێزی لائیك و پارێزگار له‌ناو سوپا و داموده‌زگاكانی حوكمڕانی توركیا و مڵملانێی توند له نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی سوپا و پۆلیسی توركیا و بوونی پارێزگاران له دادگای ده‌ستوری و بوونی چالاكیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پشتگیری كردنی هه‌ندێك پارتی سیاسی له‌و چالاكیانه و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌ردۆغان و گویل به ناچاری بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی و پاراستنی پێگه و كێرڤی جهماوهرهییهكهی ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌نن پێده‌چێت مڵمڵانێی ئه‌م باڵه‌ی توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|