| شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕه، جا چ به پێنوس بێت یاخود به تانک ... پشتیوان له‌تیف |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 01:26 | |||
|
ئه‌وه‌ی ئێستا له ڕوپه‌ڕ و ستونه‌کانی ڕۆژنامه‌کاندا ده‌گوزه‌رێت، به شه‌ڕێک ده‌چێت که هیچی که‌متر نه‌بێت له‌و شه‌ڕی برا کوژییه‌ی که له ڕابردوودا پێیدا گوزه‌رمان کرد، ته‌نها جیاوازیه‌ک ئه‌وه‌یه شه‌ڕی ئێوه کوشتن و بریندارکردنی هه‌ستی یه‌کتره‌و، شه‌ڕی ئه‌وانیش کوشتنی مرۆڤ بوو. له‌بوونی مرۆڤایه‌تیشدا کوشتن و بریندارکردنی هه‌ستی مرۆڤ ئه‌گه‌ر له کوشتنی خودی مرۆڤ گه‌وره‌تر نه‌بێت بچوکتر نیه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات و به ده‌ستهێنانی پاره‌و پول وسامانی ئه‌م نیشتمانه بێ خه‌مخۆره‌دا بووبێت، ئه‌وا شه‌ڕی ئێوه ئه‌بێت له پای چی بێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌کانتان بتۆرێنن؟ یاخود بۆ ئه‌وه‌ی چیدی که‌س بڕواتان پێ نه‌کات؟ بێگومان ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وام بێت ده‌گه‌ینه ئه‌و وه‌ڵامه که به‌ڵێ شه‌ڕی ئێوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، بۆیه ده‌بێت نه‌هێڵین ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وابێت. ئێوه به‌م کارانه‌تان هه‌م ڕووی میدیا‌و ڕۆژنامه‌وانی له‌که‌دار ده‌که‌ن، هه‌م دڵی سیاسییه بوده‌ڵ و گه‌نده‌ڵه‌کان خۆشده‌که‌ن، که بێگومان به‌مشێوه خزمه‌تێکی زۆری ئه‌وان ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌وانیش سودمه‌ندی ڕاسته‌وخۆ ده‌بن له‌م کردارانه‌تان، به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر به‌مشیوه به‌رده‌وام بن ئه‌وا ئه‌وانیش فوویه‌ک له‌م دوکه‌ڵه ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه ئاگرێکی گه‌وره‌ی بڵێسه‌داری کۆنتڕۆڵ نه‌کراو تیایدا ته‌ڕو ووشک ده‌سوتێنێت، که ڕاسته‌وخۆ زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانی و هه‌رچی شکۆداری و پیرۆزی و ده‌ستکه‌وته‌کانی میدیاییمان به‌ده‌ست هێناوه خۆمان به ده‌ستی خۆمان ده‌یکه‌ینه قوربانی. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسانه که لای ته‌واوی هاوڵاتیان و خودی خۆشیان به فریاد ڕه‌س و ئه‌و مه‌سیحه سه‌یر ده‌کرێن، که چاوه‌ڕوانی هه‌ڵاتنی خۆری دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیان لێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌نده پیرۆز له‌خۆیان ده‌ڕوانن، ئه‌گه‌ر بێتوو په‌نجه بۆ هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان درێژ بکرێت ئه‌وا تۆ ئاوتێکی گه‌وره‌ت کردوه‌و تۆش به‌ر ڕه‌حمه‌تی نووکی پێنوسه‌کانیان ده‌که‌ویت، ئه‌مه گیانی له‌خۆ بوردوی و یه‌کتر قبوڵکردنه؟ شه‌ڕ هه‌ر شه‌ڕه جا چ به پێنوس بێت یاخود به تانک، کوشتن هه‌ر کوشتنه جا کوشتنی خودی مرۆڤه‌که‌بێت یاخود بریندارکردن و کوشتنی هه‌ستی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی پارته سیاسیه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌میشه شه‌رمه‌زار ده‌کات له به‌رده‌م میدیا‌و هاووڵاتیان به گشتی، ئه‌وه‌یه هه‌میشه بێز له‌و ڕابردووه ده‌که‌نه‌وه که تیایدا شه‌ڕی یه‌کتریان کردووه جونکه، هه‌میشه وه‌ک کارتێک له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوسان و قوربانیانی ئه‌و بارودۆخه به کار هاتووه، ئه‌مه گه‌و‌ره‌ترین ئه‌زموونه له هه‌مو بواره‌کاندا که نه‌که‌وینه ئه‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی پێیدا تێپه‌ڕبوون، که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیرانه‌ی که ئه‌م کارته به‌کار ده‌هێنن و دژی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان ده‌وه‌ستنه‌وه، له ئێستادا خه‌ریکن ڕۆژنامه‌وانی تیرۆر ده‌که‌ن و په‌ڕه و ستونی بڵاوکراوه‌کانیان کردووه‌ته سه‌نگه‌ری شه‌ڕی پێنووس. هه‌ر بۆیه ده‌بێت به هه‌موو لایه‌کمانه‌وه به‌ر به‌م ڕه‌وشه بگرین به گیانی له‌خۆبوردووی و یه‌کتر قبوڵکردنه‌وه بڕوانینه کاری یه‌کتر، تاوه‌ک ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌و رۆژنامه‌وانی به‌ره‌و باشتر و شکۆدارتر ببه‌ین. Pshtiwan. latif@yahoo. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |