| تیبنییەک بۆ بەرێز پشمەرگەیەکی بێناو لە پێوەندی وەڵامی رێکەوتی ٢٥/٠٧/٢٠١٠ دا. .. هەژار مەحمد ئەمینی. |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 01:22 | |||
|
وێرای سپاس بۆ وەڵام و رووکردنەوەکەت لە رێکەوتی ٢٠/٠٧/٢٠١٠، بەر لە هوموو شتێک پێم خۆشبوو ئیشارە بەوەی بکم کە من سەر بە هیج حیزب و رێکخراویەک نیم، تەنانەت کوردێک وەک هەمو کوردێکی خمخۆر و بەپەرۆشی میللەتەکەم. برای بەرێز بێگومان ئیوە ئاگادارن، هۆی ئەوەی کورد تائیستا نێوانیوە خاوەنی دەسەڵاتێکی سەر بەخۆی خۆی بێت، کەموو کۆڕی ڕێبەرانی جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد دەگەێنێ. باوەڕ بەفرموون کورد لەسەرەتای جووڵانەوە و خەباتی نەتەوەیی خۆی، ئەوڕۆشی دەگەڵ بێت، هیچ قەسوورێکی لە دانی قۆربانی و پشتگری لە جووڵانەوەکەی نکردووە. بەلام بەداخێکی زۆرەوە ئەوە ڕێبەرانی کورد بوون کە نەیانتوانیوە لە درفەتەکان و توانایەکانی میللەتەکەیان و هەلەکانی مێژوویی، وەکوو دەبێ کەڵ وەربگرن. براخۆشەویست، گێروگەرەفتەکانی حێزبەکانی کورد زۆرن بەڵام گرینگەکانی دەتوانن ئەوانە بن. یەکەم، کورد تائستاش خۆی بە خاوەنی پرسی نەتەوەیی خۆی لە بەرامبەر دوژمنانی و هێزکانی دەرەوە نەخستوتە گۆرەپانی و پانتایی سیاسییەوە. هەمیشە بەستراوەی فارس و ئازەری، عەرەب و تورک بووە. هەروەها ئەڕۆشی دەگەڵ بێت، حیزب لە داوای نەتەوەیی خۆیان لە مەڕ حکومەتەکانی ناوەندی روون و شەفاف نەبووە. دووهەم، گیروگەرفتی هەرە سەرکی حیزبەکانی کوردی دووبەرەکی نێوان ئاندامانی بەروێوەبەرایەتی و بە یەکەوە هەڵ نەکردن و تەحەمولی یەکترە. روونتر حەرزەت بکم، کێشە لە سەر کورسی پیس و پۆخەڵی دەسەلات ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی حیزبە. بەداخێکی زۆرەوە، سیاسەتی کەمپنشینی ئەوڕۆی حیزب لە کۆیە ئاکامی ئەو ناکۆکی و دوو بەرەکی یەی نێوان ئەندامانی بەرەێوبەرایەتی حیزبە. سێهەم، رێبەرانی هەنوکەی کورد بەهۆی سیاسەتی کەمپنشینی لە واقەعییەتی بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان دوور کەوتوونەوە و پێوەندیان لە گەڵ بەشی ناخۆیی پچراوە. چوارم، نەبوونی هەستی خۆباوەڕی و سۆزی سەربەخۆیی بەشی بەریوەبەرایەتی حیزب گەورەترین کێشەی حیزبی دێموکراتە. نمونەیەکی روونی کێشەی ئەندمانی بەرێوەبەرایەتی حیزبە کە لە سەرەتاکانی دامەزرانەوە یەکەمین رێکخراوەکانی حیزب لە ئارادا بووە، و بە داخەوە ئێستاش هەر لە ئارادایە و بۆتە هۆی بە لارداچوونی ئەندامانی بەرێوەبەرایەتی بەلای ئەم ئەو دا، ئەو ناکۆکییەی نێوانیانە. باسی کێشە و ناکۆکی نێوان نەمر ئەحمد توفیق و نەمر د. قاسملو و رووداوەکانی کۆنگرێ سێ حیزبەت کردووە. بەرێز هەموو ئێمە دەزانین دووای زیندووبوونەوەی یەکەمین ریکخراوەکانی حیزب پاش ئاشبەتاڵای و رووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دوو گەرای لە ناو حیزب دا درووست بوون. گەرایەکی چەپی سەر بە حیزبی توودەی ئێران، و خەتی ناسیونالیستی کوردی، بۆ ئەو مەسەلەیە داوات لی دەکەم چاوێک بە نووسراوەکانی نیو سەدەتیکۆشان بەخشینە. هەرچەند من ڕام لەگەڵ چەند وچوونی نووسینەوەی نیو سەدە تێکوشان نیە، بڵام زانیارێکی بەنرخی لەسەر ئەو رووداوانی کە باسەت کردوون تێیدا، بێگومان بەرێزتان وەکوو ئاگاداری ڕووداوەکانی ئەو کاتە دەتوانن پێداهاتنەوەیەکی بەنرخی ئەو کتێبە بکەن. لەوەی دای کە نەمر کاک ئەحمد توفیق لە لایەن نوسەری نیو سەدە تێکۆشان زوڵمی لێکراوە هیچ گومانێک نیە، تا ئەو شوێنەی نووسەری کتێبی نیو سەدە تێکوسان، نەمر ئەحمد توفیق بە ناسیونالیستێکی بەرچاوتەنگ و نەخۆشێکی سادیسم ناوی دەبا. بەلام بەرێز ئەوە بەو بەمانایە نییە کە لێدوان وئا شکرا کردنی راسییەکانی مێژووی جووڵانەوەی حیزب، و لێدوان لەسەر د. قاسملو بێ ئەرائە دان و نیشان دانی مەدرەک و بەڵگەی پێویست شیاو وگونجاوە بێ. بەپێچەوانەوە، ئەرکی هەموو ئاگاداریەک و بەشداری رووداوەکانی ئەو جووڵانەوەی کە لەسەر چەندو چونی، شتەباشەکان و هەڵەکانی بنووسی بە مەرجێک لەسەر ئەساسی راستییەکان ونیشاندانی بەڵگەو مەدرەک بێت. بەڵێ من دەزانەم بەڵگە و سەنەدی کۆنگرەکان لە ئەرشیوەکانی حیزب دا هەن، بەڵام کێ دەسرسی بە ئەو هەن؟. من داوا لە ئێوەی بەرێز وکوو ئاگاداری ڕووداوەکان و بەشداری شۆڕشی ئەو کاتە دەکەم، ئەگەر بەڵگە و مەدرەکێکەت لەو پێوەندییەدا بەدەستانەوەیە، لەرێگای ئەو مەڵپەڕەوە ئاشکرا بکەن بێگومان ئەو مەسەلەیە دەبێتە گۆژمێک و پاڵپشتێکە بۆ پێداهاتنەوەی مێژووی جوڵانەوەی حیزبەکانی کوردی لە رۆهەڵاتی کوردستان، و ئەوەش هەنگاوێکی بەنرخە بۆ ئاشکراکرانی هەڵەکانی رابردوو بە مەبەستی باشتر بەرێوەبردنی جوڵانەوەکەیە. هەدەفی من لە وەڵامی پێشوم بێ حۆرمەتی بە هیچ کەسێک نەبوو، بە باوەڕی من بەرێزتان و هەموو ئەکەسانەی ساتێک بۆ خەباتی راستەقینەی کورد هەوڵیان داوە جێ ئەوە پەڕی رێز و حۆرمەتی هەموو کوردێکی بەپەرۆشن. بەڵام دەبی ئەوەشمان لە بیر نەچێ و لە بەر چاومان بێت گەر قەرار وایە لە سەر رەوت و ڕێبازی رابردووی خەبات و مێژووی گەلەکەمان بنووسین، بۆ ئەوەی تووشی کەندو کۆسپ نەبین، پێویستە لێدوان و نووسین لەسەر ئاسی بەڵگە و مەدرەک بێت. دەبێ ئەوش بگوتری کە نەمر شەهیدی زیندووی کورد د. قاسملو دیاردەیەکی تایبەتی نەتەوەیی کوردە و جێگەی رێزی هەموو ئینسانێکی ئازادیخۆازە. د. قاسملو پرسی کوردی لە دەروەی سنوورەکانی کوردستان هێنایە گۆری و بە دنیایەی ناساند، د، کتور قاسملو بەلیمەت و دیاردەیەکی نوێ جووڵانەوە و خەباتی هەموو بەشەکانی کوردستانە. لە کۆتایی دا، ئەگەر نووسینەکەی پێشووی من بۆتە هۆی ڕەنجەشێ بەرێزتان داوای لێبۆردن دەکەم، لە هەر شوێنێکی ئەو گیتییە دەژین، هیوادارم تەمەن درێژ و سەرکەوتو بن. هەژار مەحمد ئەمینی. رێکەوتی ٢٥ /٠٧/ ٢٠١٠
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
|
دووساڵه، لهسهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان، لقی ههولێر، تهوقیف كراووم … فهرهیدون بێوار - ههولێر
ئهو خانهوادهیهی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامهیهك بۆ جهنابی سهرۆك مهسعود بارزانی … ئهو خانهوادهیهی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئهمنییهكهی مانگی ڕهمهزان سهركهوتوو بوو. پۆلیسی ههولێر پلانێكی ئهمنیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جهژن دادهڕێژێت ... ئومێد پشدهری
ڕۆشنبیريی - نووسهر و لێكۆڵهری ناوداری كورد عوبهیدوڵڵا ئهیووبیان كۆچی دوایی كرد - مهنووچێهر جیهانی/ مههاباد |
له کوردستانهوه بهخش دهکهین، بۆ پهیوهندی ڕاستهوخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وهك کوردستان نێت بهکارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاستهی دهسهڵات بکرێت و به بهڵگهوه، گهندهڵی و دزی بهرپرسه گهورهکان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست دهزانین، ههمیشه وهك پرنسیپی کاری ڕۆژنامهوانی سهرچاوهکهی لای ئێمه پارێزراو دهبێت. ههروهها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشهی کۆمهڵایهتی گهر خاوهنهکهی نهیهوێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیهتی بهڵام، دهبێت ئێمه وهك بڵاوکهرهوهی کێشهکهی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسهرهکهی بزانیین و بهرپرسیارێتی پاراستنی زانیارییهکانی ههڵدهگرین. بهکارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه کهس و خهڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕهسمی خۆیهوه بابهت دهنووسێت، به هیچ شێوهیهک قبوڵ نییه، وهك کورد دهڵێت (کهو ئهو کهوهیه بهرهوڕووی کهو بخوێنێت). ئهگهر لهمهوپێش کهمتهرخهمیمان لهم بڕیارهماندا کردبێت داوای لێبووردن دهکهین. کوردستان نێت..6-6-2007 |