| بانگه‌وازێك بۆ دڵسۆزان: فریای پایته‌خته درۆزنانه‌كه‌ی عێراق و دڵ و قودسه‌كه بكه‌ون!! … رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك |
|
|
|
| سه‌ربه‌خۆیی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 01:18 | |||
|
مه‌به‌ستیش له دڵ و قودسه‌كه، هه‌ردوو دروشمه دیار‌و به‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری باشووری كوردستانه، كه به‌داخه‌وه: نه وه‌كو دڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و نه پیرۆزییه‌كانیشی، هێنده‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی قودس، له‌لای خودی ئه‌وان موقه‌ده‌سه!!. بڕیار وابوو، بڕی (000و000و000و12) دوانزه ملیار دینار له خاوێنكردنه‌وه‌ی كوچه‌و كۆڵانه‌كانی كه‌ركوكدا خه‌رج بكرێت، كه‌چی وا ئه‌م مانگی ته‌ممووزه گه‌رمه‌ش تێپه‌ڕی، هێشتا كه‌ركوك له‌نێو پیسی و خۆڵ و خاشاكدا نقوم بووه‌و هه‌روه‌كو له ژماره (5230) رۆژی (15/7/2010ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا هاتووه: ( (كۆلێرا هه‌ڕه‌شه له كه‌ركوك ده‌كات) )، مه‌به‌ست نه‌خۆشی كۆلێرایه. هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌یه‌ش، هه‌روه‌كو قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك (كامیل ساڵه‌یی) له هه‌مان ژماره‌ی كوردستانی نوێ‌دا له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا هۆكاره‌كه‌ی خستۆته ( (ئه‌ستۆی ئه‌و لیژنانه‌ی كه ته‌نده‌ر بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن، كه له ئێستادا ماوه‌ی (3) مانگی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام پرۆژه‌كه نه‌دراوه به كۆمپانیا، ئێستا جارێكی تر راگه‌یاندن بۆ پرۆژه‌كه ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێكی تر ده‌خایه‌نێت) ) . سه‌رباری هه‌موو خه‌مانیش، كه‌می و نه‌بوونی كاره‌باو ئاو له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار كه له ساده‌ترین و ئاسایی‌ترین مافه‌كانی هاووڵاتییانه، ئه‌مه جگه له‌و نائارامی و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه كوردانی كه‌ركوك، هه‌ر رۆژه‌و به بیانووییه‌كه‌وه، وه‌كو گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسیان لێكردوون. ئه‌مه وێڕای هه‌ڵلووشینی سامانه ژێر زه‌وییه‌كانی كه‌ركوك و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی زۆرترین بڕه نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، كه بڕیار وابوو بۆ هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێكی خاو بڕی (1) یه‌ك دۆلار بۆ شاری كه‌ركوك ته‌رخان و پاشه‌كه‌وت بكرێت، لێ تا ئێستا هیچی دیار نییه‌و هه‌ر قسه‌ی سه‌ر كاغه‌زی سیاسییه‌كانه!! باشه ئه‌وا گریمان حكومه‌تی به‌غدا له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و هاوكاریی داراییه‌وه هه‌ر به‌جارێ پشتی له كه‌ركوك كرد، ئه‌ی له‌وكاته‌دا ده‌بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم چی بی؟! دواخستنی پێكهاتنی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌ت و كۆتایی هێنان به‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی كه چه‌ند مانگێكه گه‌لانی عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و له هه‌مووشیان زیاتر كه‌ركوكییه‌كان، چونكه چاره‌نووسی ماده‌ی (140)، تا ئێستا به نادیاری و ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوكیش هه‌ست به نا ئارامییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانیش هه‌ر نادیاره‌و به ئاشكرا هه‌ست به ساردوسڕییه‌ك له خه‌مخۆریی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌ركوك به‌دیده‌كرێت و ناشاردرێته‌وه‌و هه‌ر خودی كه‌ركوكییه‌كانیش مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌ركوك بكرێته ده‌سكه‌گوڵی رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان و به‌دیاری پێشكه‌ش بكرێت!! هه‌ر لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م لایه‌نه خه‌مخۆرو دڵسۆزه‌كانی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌م كه هه‌رچی زووتره فریای شاره‌كه‌یان بكه‌ون و چیتر له ئاست ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك ده‌كرێت، بێده‌نگ نه‌بن، كه‌ركوك چاوه‌ڕێی هاتنه‌ده‌نگی خه‌مخۆران و دڵسۆزانییه‌تی، ده‌سا هیممه‌تێك!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|

ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |