| پێشکه‌شه به‌و به‌ڕێزانه‌ی دژی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبن!. نه‌جمه‌دین شێخ بزێنی - سوید |
|
|
|
| سه‌ربه‌خۆیی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 01:08 | |||
|
(به‌رله‌وه‌ی که ئاینیبم، نه‌ته‌وه‌ییم!) موسوڵمان بم، یان ئێزیدی، ئه‌من کوردم که بوم به‌بڕیار خۆم نه‌بوو! ناونرام، ڕه‌گه‌زم کورد بوو! ئاینیان بۆ دیاری کردم به‌ڵام خۆم ئاگام لێ نه‌بوو! کوردستانی وه‌کو دایک له‌گه‌ڵ بونما له‌دایک بوو!! پاشان که‌خۆم که‌وتمه سه‌رپێ ههستو هۆشم له‌دایک بوو هۆش، پێی ووتم بیرکه‌ره‌وه ئه‌بێت پێشا خۆت بناسی و پێناسه‌ی ڕه‌گه‌زیت هه‌ردوو! که‌خۆم هه‌ستم کرد مر‌ۆڤم به کولتور‌و زمانه‌که‌م.. ده‌رکه‌وت ڕه‌گه‌زم کورد بوو!! ئه‌مجار که‌وتمه بیری ئاین که سه‌یرم کرد ئاین زۆر بوو سه‌یری ناوهڕۆکیانم کرد هه‌موی بۆخوا په‌رستی بوو! ڕوانیمه ئاینی ئیسلام بڕوای به یه‌کسانی هه‌بوو دینی مهسیحیشم پڕسی هه‌مان شێوه بڕوای پێبو! له باپیره گه‌وره‌م پرسی ئێزیدییش هه‌روه‌ک ئه‌وان بوو! هه‌مو کۆک بون له‌خوا ناسین! ته‌نها جیاوازیان هه‌بوو چونکه خاکه‌که‌م پێرۆز بوو جێ نزرگه‌ی کوڕی ئازه‌ر ئیبراهیم خه‌لیلی کوردی باوکی پهیغهمبهرانم بوو بڕوای به‌هه‌مویان هه‌بو!! گه‌ل دابه‌ش بو له‌ناو خۆیدا هه‌ربه‌شه‌و پابه‌ند دینێ بوو (لکم دینکم ولیدین) بڕیار ئێزدانی مه‌زن بوو دینه‌کان گشتیان پیرۆزن! مادام بۆ خودا ناسینه خۆ (لااکره فی ا‌لدین) یش هه‌ر فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند بوو! دینی به زۆر‌و نه‌زانین به‌تاڵه‌و هیچ سودی نیه! چونکه دین ته‌نها بڕوایه بڕواش گه‌ر له‌ناخدا نه‌بوو به‌تاڵه ووشه‌ی ده‌م به‌زۆر! هه‌رچی کردی به‌له‌عنه‌ت بوو! ئه‌وه‌ی منی کوشت له‌سه‌ر دین ئێستاش خۆی پابه‌ندی نه‌بوو!! خوا فه‌رموی جیاوازی نیه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا! به‌ڵام که‌ی له نێو ئیسلامدا ئه‌و فه‌رموده‌یه جێ گیر بوو!! من زۆر زو هه‌ستم به‌وه کرد هه‌رچی وتیان پیم درۆ بوو به‌ڵام دواکه‌وتنم دیاره هۆی مه‌لاو شێخی نه‌زان بوو! ئیتر به‌سه ڕۆڵه‌ی کوردان په‌رده پۆشینی نه‌زانی! دین ههردینه بۆ خوا ناسین ئه‌وه ڕاسته بڕوات پێی بوو! من خزمه‌تی عه‌ره‌بم کرد چوارده سه‌ده به‌ناو ئیسلام که‌چی مافی یهکسانیهتیم، تهنهاگازی ژه‌هراوی بوو!! ڕوداوه‌کان ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌گرد عوزێرو ده‌ورو به‌ر له کوردستانی بون زیاتر گوناهی ئه‌و گه‌له چی بوو!! ته‌نها له‌چه‌ند خولکه یه‌کدا هه‌شت سه‌د مرۆڤی نێرومێی په‌پوڵه ئاسا، بێ تاوان.. یه‌کپارچه خه‌ڵتانی خوێن بوو!! به‌ده‌ستی پیس‌و چه‌په‌ڵی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان عروبه‌و گروپی به‌ناو ئیسلام بوو!! سونه‌و شیعه، ڕه‌گه‌زو دینیان هه‌ر یه‌که له سه‌رچی یه‌کتر ئه‌کوژن ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌دین بوو! ئیتر تاکه‌ی بخه‌ڵه‌تێم له ژێر په‌رده‌ی ئاینیدا!! به‌ناو برای موسڵمان و بێ ماف بم‌و ماڵ کاول بوو!! ده‌سا به‌سه نه‌وه‌ی میدیا ده‌ست خه‌نه ناوده‌س یه‌کتری ئاشکرابو یه‌کسانیمان ته‌نها درۆ‌و فڕو فێڵ بوو!! هیزری موسڵمان، گشت بران ته‌نها ووشه‌ی زاره‌کی بوو! که‌ی فارس‌و تورک‌و عه‌ره‌ب بڕوایان به‌مافی کورد بوو؟! ئێستاکه‌ش وا جارێکی تر که زانیان شه‌ڕ پوچه‌ڵ بوو نه تانک‌و تۆپ‌و فڕۆکه‌و نه گازی ژه‌هراوی کۆ کوژ هیچی کاریگه‌ری نه‌بوو!! ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دوواوه بۆ نه‌خشه‌که‌ی باپیرانیان!! چۆن شێتیان کردین به‌جادوو! کۆلکه مه‌لای گێل‌و نه‌زان له‌گه‌ڵ ڕهشو ڕوتی برسی بۆ دراوی به‌عه‌ره‌ب کردنی ئیسلام هه‌ر وه‌کو دڕوندهی هار بوو!! تێکه‌ڵ بونه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کرێگرته‌و به‌عسیه‌کانی ڕو ڕه‌ش بو! گروپ گروپ.. به‌ناو حزبی ئیسلامیه‌وه!! هه‌میسان بۆمان په‌یدا بوو! به‌ڵام ئه‌بێت دڵ نیابن که‌ئه‌و ڕۆژگاره به‌سه‌ر چوو! به‌ناو ئاین په‌رستیه‌وه ناو ڕهگهزیم لێ بڤه بوو!! ئه‌نفالم به‌سه بۆ به‌ڵگه؟ که‌ئیسلام هه‌موی بێ ده‌نگ بوو درۆبو مافی یه‌کسانیش! دروشمی فێڵ‌و ساخته بوو!! بۆیه پڕ به‌ده‌م بانگ ئه‌که‌م به‌رله‌وه‌ی که ئاینی بم، نه‌ته‌وه‌ییم کوردستانیم هه‌ڵوێستی پێشوم هه‌ڵه بوو! ئه‌وه‌ی دژی گه‌لی کورد بیت سه‌د هه‌زار نه‌فره‌تی لێ که‌م! سه‌د هه‌زاریش به‌له‌عنه‌ت بوو!! شێخ بزێنی 20-9-2007-سوید. تێبینی: ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌بۆنه‌ی کاره‌ساتی دڵته‌زینی گرد عوزێرو ده‌ورو به‌ریه‌وه دانا له‌کاتێ خۆیدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |